فراکسیۆنی پارتی: پەرلەمان بۆ بەدواداچوون بۆ سووتانی نەخۆشانەکەی بەغدا کۆ دەبێتەوە

فراکسیۆنی پارتی: پەرلەمان بۆ بەدواداچوون بۆ سووتانی نەخۆشانەکەی بەغدا کۆ دەبێتەوە
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی رووداوی سووتانی نەخۆشخانەکەی بەغدا، ساز دەکات.

شەوی شەممە 24-4-2021، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامار، 82 کەس گیانیان لەدەست دا.

ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: رۆژی دووشەممە 26-4-2021 پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سووتانی نەخۆشخانەی ئیب خەتیب، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز دەکات.

ڤیان سەری هەروەها رایگەیاند: بڕیارە ژمارەیەک وەزیر، کە لەناویاندا وەزیری تەندروستی هەیە، بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن و ”به‌وردی به‌دواداچوون له‌سه‌ر رووداوەکە ده‌کرێت“.













باسنیوز


Top