بهزۆرپێكهوه لیكاندن یان مافى چاره‌ى خۆنوسین
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
ئه‌مرۆ كه‌باس له نیشتمانى كورد بكه‌ین وچاوێك به‌مێژودا بخشێنینه‌وه ده‌بینین كه‌چۆن ئه‌م نیشتیمانه به‌بێ ره‌زامه‌ندى گه‌لى كورد كه‌خاوه‌نى ئه‌م نیشتیمانه‌یه به‌سه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تێك دا دابه‌شكراوه‌و گه‌لى كورد له‌مافى چاره نوسى خۆى بێبه‌شكراوه .ئێمه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كى گه‌وره روبه‌روى چه‌ند ولاَت و حكومه‌تێكى به‌هێزى ناوچه‌كه ده‌بینه‌وه كه هه‌مویان رێره‌وى كۆنه‌په‌رستانه‌و كۆنونیالیستانه و تۆتالیتاریستانهیان هه‌یه ، هه‌رچه‌نده به‌پێى په‌یمانى(نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ) و بهههموپێوهرێكى دیموكراسی و شارستانى هاوچه‌رخ ده‌بێت گه‌لى كورد وه‌كو گه‌لانى عه‌ره‌ب و تورك و فارس خاوه‌نى مافى چاره نوسى خۆیبێت ، ئامانجى بنهرِهِتى شۆرشى كوردستان وجولاَنهوه رزگاریخوازهكهى له‌سه‌ربه‌خۆیى بریاردانى مافى چاره‌ى خۆنوسیندا دروشمێك نی یه له‌لایه‌ن حیزبێك یان ریكخراوێك دارێژرابێت یان ههڵقولاَوى به‌رنامه‌و بیروبۆچون وپراكتیكى حیزبێك یان رێكخراوێكى سیاسى بێت .بهڵًكو بونى ئه‌م دروشمه سه‌ره‌كیترین دروشمى ئازادى خوازى تاكه‌كان و پاشان بزوتنه‌وه‌ى خه‌باتگێرى خه‌ڵكى كوردوستانه لهپێوستى گه‌لى كورده‌وه‌یه بۆگه‌یشتن به‌م ئامانجه.. گه‌یشتنى گه‌لى كورد به‌ئامانجى ئازادى دیاریى كردنى چاره‌ى خۆنوسین. مافێكى زۆرسروشتی گه‌له‌كه‌مانه وه‌ك ههمووگهلانى جیهان. مافى ههموونهتهوهیهكه له‌جیهاندا بهبىَ هیچ جۆرهزۆركاریهك وه‌ده‌ست وهردانێكى داگیركهرانهى نه‌ته‌وه‌كانى تر, گه‌لى كورد به‌پێوانه‌ى كۆمهلاَیهتى ومێژویى وجوگرافیایى وه‌ك هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نى زمان وكلتورو خاك وئاو وپه‌یوه‌ندى كۆمهلاَیهتى و وهسیماى تایبه‌تى خۆیه‌تى وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كى تر كۆمهڵىَ خاسیه‌تى سۆسێۆلۆژى وئهنترِۆ پۆلۆژى وسایكۆلۆژى وتایبهتى خۆیه‌تى بۆیه تاگه‌یشتن به‌ئامانجى ئازادى بریاردانى چاره‌نوس به‌ده‌ستى گه‌لى كورد خۆى جولاَنهوه رزگاریخوازهكه ى درێژه‌ى هه‌رده‌مێنێت و ناوه‌ستێت .. ئێستاش دواى روخاندنى رژێمى فه‌رمان ره‌واى به‌عسى له‌لایه‌ن ئهمریكاو ولاَتانى هاوپه‌یمانیه‌وه به هاوكارى گه‌لى كورد وگشت نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانى تر‌ى داخ له‌دڵى عێراق . گه‌ڵى كورد سه‌ره‌راى ئازادكردنى به‌شێكى خاكى كوردوستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رلامان و پێك هێنانى حكومه‌تی هه‌رێمى كودستان و وهبهشدارى كورد لهپێكهینانهوهى ده‌وڵه‌تى عێراقى نوێى و وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار‌و چه‌ندین پۆستى سیادى تر‌و وه‌چه‌ند وزارهتێكى گرینگ له‌حكومه‌تى عێراقیدا ئه‌مانه واى له‌كورد كرد بریارى خۆى بدا به‌مانه‌وه ى له‌چوارچێوه‌ى عیراقى فدراڵدا ئه‌م بریاره بۆههتاههتایهنیه. راسته له‌م قۆناغه‌دا گه‌لى كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌زانن هه‌ل و مه‌رجى نێو ده‌ڵه‌تى و بارى ئابورى و فشارى ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمایه‌تى و راى ئه‌وروپى و رۆژئاوا به‌گشتى رێگه ناده‌ن به‌جیابوونه‌وه‌و پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ و هه‌تا ئه‌مرۆ مقهوهماتى پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆمان لاوازه بۆیه به‌ناچارى رازین به بریارى په‌رله‌مانى كوردستان بۆفیدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردوستان به‌ومه‌رجه‌ى رێگه نه‌گرێت له‌داخوازى دواترى میلله‌تى كورد تا ئه‌وراده‌یه‌ى ببێته خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سهربهخۆو شان به‌شانى ده‌وڵه‌تى عێراق له‌سایه‌ى دیموكراسیی ورێزگرتن له ئرادهى یه‌كتر وه‌كو ده‌وڵه‌تانى یه‌كیتى ئه‌ورپا كه‌ئه‌مرۆ پێكه‌وه ده‌ژین بهلاَم ئه‌گه‌ر هێزه عێراقیه‌كان یاخود حكومه‌تى عێراقى له‌وه‌زیاتر به‌ربه‌ست بۆ كێشه‌كانى كورد دروست بكه‌ن نه‌یانه‌وێت سنورى هه‌ریمى كوردستان دیارى بكریت وئهوناوچه كوردیانه‌ش كهرژیمى سه‌دام لهههرَیمى دابرِیبون نه‌گه‌رینه‌وه سه‌رسنورى هه‌رێم داوا ره‌واكانى كورد بخهنهپهراوێزهوه له پشكى داهاتى عێراقى و رێگه‌دان به‌ده‌رهێنان و هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت و قۆرخ كردنه‌وه‌ى دهسهلاَ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌و په‌راوێز كردنى خه‌ڵكى كوردستان له‌سیاسه‌ت و حوكمرانى ده‌وڵه‌تى عێراقى دا ئه‌وكات پێویسته په‌رله‌مانى كوردوستان به‌م بریاره دا بچێته‌وه كه له‌ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستانیشدا هاتوه له‌ماده‌ى (7) كه‌ده‌ڵێت ( گه‌لى كوردستان - عێراق مافى دیاركردنى چاره‌نوسى خۆى هه‌یه وبهویستى ئازادانه‌ى خۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردوه كه‌كوردستان هه‌رێمێكى فیدراڵى بێ له‌چوارچێوه‌ى عێراقدا ئه‌گه‌ر عێراق پابه‌ند بێ به‌سیسته‌مى فیدرالى دیمو‌كراتى په‌رله‌مانى فره‌لایه‌نى ) بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ند پابه‌ند نه‌بێت به ده‌ستورى عێراقى فیدراڵه وه پێویسته په‌رله‌مانى كوردوستان دوباره ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه بداته‌وه ئایه مانه‌وه له چوارچێوه‌ى عیراقدا، یان جیا بوونه‌وه و ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ, به‌تایبه‌تیش كهبهپىَ ى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق ههرسىَ پارێزگا بۆیان هه‌یه ده‌ستور یان بریارى حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه یاخود راپرسى بكه‌ن ،چونكه ئه‌وه‌تا تائیستا زۆربه‌ى كێشه‌كانى به‌هه‌ڵواسراوى ماونه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌كراون هێزهشۆفێنیهكان هه‌رده‌م رێگربونه له به‌رامبه‌ر داوا ره‌واكانى گه‌لى كورد دا ئه‌وتا دۆسته‌كانى دوێنێمان كه‌دژى سه‌دام پێكه‌وه ده‌جه‌نگاین ئه‌مرۆكه هه‌موو ئه‌و په‌یمانوو به‌ڵێنه‌كانیان بیرچۆته‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئهوهێزانهى به‌شداریان كرد لهروخانى رژێمى به‌عسى له‌عێراقدا ئێستا نوینه‌رایه‌تى ئیراده‌ى خه‌ڵكى عێراق ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان بهرام به‌ر پرسى كورد و كێشه ره‌واكه‌ى گۆرانكارى به‌سه‌ردا هاتوه ئێستا بیركردنه‌وه‌یان بهرانبهركێشهى كوردستان هه‌مان بیركردنه‌وه‌ى رژێمى به‌عسى روخاو و شۆفێنیهكانى پێشوه تاكوئێستا عهربى عێراقى یان بڵین هێزه عهربیهكانى عێراق كه ئۆپۆزسێۆنى عێراقى دژى حكومه‌تى به‌عسى روخاوبوون نه ئه‌وكات و نه‌ئێستاش دانیان به‌مافى بریاردانى گه‌لى كورد له‌مافى چاره‌ى خۆنووسین نه‌ناوه‌و به‌ڵكو دژیشى ده‌وه‌ستنه‌وه..ئه‌وه‌ى دیاریشه كهئۆپۆزسیۆنى عێراقى له‌هه‌موو بۆنه‌كاندا لهههركۆروكۆبونهوهیهكدابوبێت مه‌رجى سه‌ره‌كیان بۆدانوساندن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى كورد ئه‌وه‌بووه یه‌كێتى خاكى عێراقیان وه‌ك مه‌رجێك داناوه لهههموكۆبونهوهو كۆنگرهكانیى دا ئه‌م مه‌رجانه‌ش یه‌ك ماناى راستى هه‌یه ئه‌ویش حاشاكردنه له‌مافى گه‌لى كوردستانى عێراق له‌ئازادى بریاردانى چاره‌نوسى خۆیدا ئه‌گه‌ر ئهوجۆرهیهكێتى یه‌ى خاكى عیراق شۆفێنیهكان بهدرووشمێكى پیرۆزى ده‌زانن ئه‌وه بۆئازادیخوازان یهكێتێكى زۆردارانه‌یه له‌لایه‌ن ههرهێزولایهنێكهوه دروشمى له‌وجۆره به‌رزكرێته‌وه ئه‌وه درێژه‌ى هه‌مان فه‌رهه‌نگى شۆفێنیانه‌ى حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراقه لهپاشایتیهوه تاحكومرانیتى به‌عسى فاشیسته‌كان و ئهمرِۆش له‌دواى ئازادكردنى عیراق و پیك هینانى حكومهتیكى بهناودیموكراتى پێشیل كردنى مافى دیمو‌كراتى گه‌لێك لهدیاریى كردنى مافى چاره‌ى خۆنوسیندا وه‌ك تاوانێك ده‌ژمێردرێت لهژیرناوى پاراستنى یه‌كیه‌تى خاكى عیراق دا ئێستا ش ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت وده‌ستیان بروات له‌جاران خراپتر به‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و ههچیمان به‌ده‌ست هێناوه له‌شه‌وو رۆژێكدا له‌بارى ده‌به‌ن ده‌چنه‌وه سه‌ر نه‌ریته كۆنه‌كه‌یان ، بێگومان ئه‌مه‌ش له‌كوردستانى عێراقدا نیه بهڵكولهههرچوار پارچهكهیدا وایه ئه‌وه‌تا له‌ژێرناوى پاراستنى یه‌كێتى نیشتمانى دا لهرۆژههلاَتى كوردوستان كۆمارى ئسلامى ئێران رۆژانه شۆرشگێرانى كورد به‌په‌تى سێداره‌دا ده‌كات هه‌رله‌م رۆژانه‌دا (5) رۆڵه‌ى گه‌لى كوردى به‌په‌تى سێدارهداكردوه له‌هه‌مانكاتدا چه‌ند گه‌ریلایه‌كی (په‌ژاك) یش لهرِێگهی ده‌رمانخواردوو كردنه‌وه چوونه ریزی نه‌مرانه‌وه. هه‌مووش ههڵسو كه‌وتى تۆتالیتاریستى ده‌وڵه‌تى تورك ده‌بنین له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان لهباكورى كوردستان و ته‌نانه‌ت گه‌لى كورد تائێستا ناتوانێت باس له‌ناسنامه‌ى خۆى بكات وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك و به‌رده‌وام پارته كوردیه‌كان روبه‌روى داخستن و ئه‌ندامه‌كانیان تووشى گرتن زیندانیكردن ده‌بنه‌وه تا به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش ده‌گات وێراى رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و هه‌موو ده‌زانین ئه‌و ده‌وڵه‌ته چۆن مامه‌ڵه‌یه‌كى سه‌ركوتكه‌رانه ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان لهباكورى كوردستان وه جگه له‌مه‌ش رۆژانه سنوره كانى هه‌ریمى كوردوستانى باشور تۆپ باراندهكرێت له‌لایه‌ن هه‌دوو حكومه‌تى توركیا‌و ئێرانیه‌وه. ههرلهوكاتهشدا تیرۆرستان له‌باشووری كوردستان ده‌یانه‌وێت لهرِێگای پشێوی نانه‌وه بارءدۆخی ئارامی هه‌رێمی كوردستان تێكبدهنء هاوڵاتیان بخه‌نه دڵهرِاوكێ وه. بهلاَم ئیراده‌ى گه‌لى كورد به‌وكاره دژبهمرۆڤایهتیه، هه‌ركیز تیرۆرء تۆقاندنء كوشتنء برِین ناتوانێت چۆك به‌ئیراده‌ی گه‌لێك دابدات كه‌سه‌دان سه‌ده‌یه له‌زێدی خۆیدا خۆرِاگربوهء به‌رگری له‌مافه‌كانی خۆیكردوهء كیمیابارانء ئه‌نفالیش نه‌یتوانی وه چۆكی پێدابده‌ن. دهبىَ بزانن ئهمرِۆ به‌په‌راوێزخستن و دروستكردنى كێشه بۆگه‌رانه‌وه‌ى ناوچه‌دابراوه‌كان له‌هه‌رێمه كوردوستان - عێراق وهلهلایهكى تریشه‌وه به له‌سێداره‌دانی چه‌ند هاوڵاتیه‌كى بێچهكء تیرۆركردنی هاوڵاتیان چۆك داناده‌ن.. بۆیه ناحه‌زانی گه‌لی كورد خه‌یاڵیان خاوه. ئه‌و سه‌رده‌مه رِۆیى نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافى نهتهوهیهكیدى به‌زه‌برى هێزو تۆقاندن مافه‌كانى زه‌وت بكات و سهروهتوسامانى بهتالاَن به‌رێت ههموئازادیهكانى پێشێل بكات سه‌رده‌م سه‌رده‌می دایهلۆگء گفتوگۆی دیموكراسیانهیهء پێویسته مافه‌كانی ئه‌و گه‌له سته‌مدیده‌یه له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنء لێكتێگه‌یشتن چارهسهربكرێتء سه‌رده‌می لوله‌ى تفهنگء دهبابهء فرِۆكهء له‌سێداره‌دان وتیرۆر كۆتایی هاتوه هه‌ڵویستى هه‌رلایه‌نێك یان كه‌سێك ده‌رباره‌ى مافى ره‌واى گه‌لانى ژێرده‌سته لهبریاردانى چاره‌نوسدا وههاسهلبى بێت ناتوانن باوه‌ریان بهئازادیى و مافى چاره‌ى خۆنوسینى گه‌لان هه‌بێت.ئه‌وه‌ى لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ر گه‌لى كورد بێده‌نگ نهبونیهتى له هه‌ڵوێستى كرده‌وه‌ى نائینسانانه ونادیموكراتیانهى ولاَتانى دژى مافى چاره‌ى خۆنوسینى گه‌لى كورده ئه‌بێت كورد بۆخۆى ده‌نگ له‌سه‌ر چارنوسى خۆى بدات ئه‌گه‌رئێمه بروامان به‌یه‌كسانى مافى ههمونهتهوهیهك هه‌بێت به‌بێ جیاوازى لهزاڵبونیان بهسهرچارهنوسیى خۆیاندا هه‌رئه‌م بروایه‌ش بهوقهناعهتهمان ده‌گه‌ێنێت كهجیابونهوهى سنورى ههموگهله سته‌م دیده‌كان له‌قه‌واره‌ى نهتهویاتى خۆیاندا وه‌ك ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ مافێكى زۆر دیموكراسی و سروشتیههیچ زیانێك ناگه‌یه‌نێت به‌ره‌وتى برایه‌تى وهاوخهباتى گشت گه‌لان بۆپێشكه‌وتن و سه‌رفرازى و چه‌سپاندنى مافى مرڤ دامه‌زراندنى سیسته‌مێكى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیخوازانه بۆگه‌لان بهلاَم ئێستا بۆگه‌یشتن به‌ئازادى بریاردانى چاره‌ى خۆنوسین لهكوردوستاندا بهدوجۆر ده‌كرێت بیرى لێبكرێته‌وه بریاردانى گه‌لى كورد له مانه‌وه‌ى له‌چوارچێوه‌ى عیراقدا وهكوئهوهى ئێستا كه‌په‌رله‌مانى كوردوستان بریارى له‌سه‌رداوه له‌چونه پێشه‌وه‌ى خه‌باتى هه‌مه لایه‌نه‌ى گه‌لى كورد له به‌دیموكراتیكردن و بهموئهسهسه كردنى ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردوستان به‌راده‌یه‌ك ئه‌وه‌نده دیموكراتیى بێت كهسهرنجى خۆرئاوا‌و ئه‌مریكا به‌لاى خۆیدا رابكێشیت ببێته پشت‌و په‌ناو داكۆكیكار وه رێخۆشكهریش بێت بۆپارچهكانى تر كوردوستان هه‌روه‌ها هه‌ڵدان بۆ پته‌و كردنى بنه‌ماى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان راكێشانى سه‌رنج ولاَتانى ده‌ره‌وه بۆ وه‌به‌رهێنانى زیاتر له‌كوردستاندا و ده‌رهێنانى نه‌وت و گه‌شه‌پێدانى ئهوكهرتهو سه‌رجه‌م كه‌رته ئابووریه‌كانى تر له‌هه‌رێمدا تابتوانین ورده ورده موقهوهماتى بوون به‌ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ین و وه له‌ورێگایه‌وه فشارى وههابخهینه سهرحكومهتى ناوه‌ند تاناچارى بكه‌ین ملبدات بۆ داخوازیه‌كانى گه‌لى كورد كه‌ئه‌مه‌ش مافێكى سرشتیه وهههنگاوێكه له‌رێبازى رزگارى و دیمو‌كراتى و مافى چاره‌ى خۆنوسین .. به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ولاَتانى خۆرئاوا‌و ئهمریكاو هه‌موئه‌و ولاَتانهى داكۆكى لهدیموكاسی و ئازادى گه‌لانى ژێرده‌ستى ده‌كه‌ن وهبههیزكردنى په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتان و ههموكۆمپانیاكانى جیهان هینانیان بۆوهبهرههم هینانى پرۆژه‌و كردنهوهىنوسینگهیان لهكوردوستاندا ئه‌مانه و زۆرشتى تر تا وایى لێدێت به‌رژه‌وه‌ندى ولاتانى جیهان لهكوردوستاندا زیاتربێت ئێمه‌ى گه‌لى كوردوستانیش زیاترمافهكانمان پاریزراودهبێت ..؟
[email protected]