كورد سایكس بیكۆ و بەزۆرلكاندن هەڵدەوەشێنێتەوە

كورد سایكس بیكۆ و بەزۆرلكاندن هەڵدەوەشێنێتەوە
سەدساڵ بەسەر ڕێكەوتنێك تێپەڕدەبێت، ڕێكەوتنێك جگە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی لەپێناو دروستكردنی نەخشەی جوگرافیایەك لەسەر بنەمای بەرژەوەندیەكی باڵاو حسابی نەتەوەیەك هیچی ترنا بەداخەوە گەلانی عێڕاق بەهۆی ئەم رێكەوتنەوە غەدرێكی مێژووی ئێجگار گەورەیان لێكرا كەلەمێژووی پڕجەور و جەفاوو كارەسات وخەسارەتەدا كورد بەشێكی گەورەوپشكی شێری بەركەوت،نامەوێت زورباس لەمێژووی پڕتراژیدییای ئەم ڕیكەوتنە ئاشوبەوەبكەم سەرەرای ئەوەی حەقیش بەخۆم نادەم بەوەی بتوانم بەپێی پێویست بە دێرێ یادوو دێرێ باسی لێوەبكەم، هەر بەزۆركرداركردن و زۆرلكاندنێك ئەنجامی خراپی ئەبێت زۆرێك لە وڵاتان بەزۆر پێكەوە لكاندن یاخود دەوڵەتێك بەهۆی بەزۆرلكاندنی چەند نەتەوەو میلەتێك دروستكران بەڵام بە ماڵوێرانی و خەسارەت مەندی و دوژمن كاری و لێك جیابونەوە كۆتاییەكەی هات باشترین نمونەش ئەم ڕیكەوتنە و پارچەپارچەكردنی كوردستانە گەورەكەی خۆمانە،جوگرافیای ئەم عێڕاقە بەدریژای ئەم سەدساڵە جوگرافییایەك بوە نەتوانراوە بەشێوەیەیەكی ئاشتیانە ژیانی تێدابەردەوام بێت هۆی ئەمەش ئەوەیە كەوا جیۆپۆلەتیك و جیۆئیكۆنمی ئەم جوگرافیایە سروشتی نیەودروستكراوەكەلە سروشتی راستەقینەی خۆی لای داوە،لەم سەدساڵەدا تۆوی درەختێك روێنراوە جگە لە لەناوچون و جینۆساید و ماڵویرێنی مرۆڤ هیچ بەرهەم وبەروبومێكی تری نەداوە، بۆیە ئەبێت ئەمڕۆ دانیشتوانی ئەم جوگرافییایە راوەستن لەوەی كەئایە چارەنوسێك بەم شێوە بەزۆرلكاندنە بێت چاترە یابەدوبارە دارشتنێك كەگەلانی ئەم ناوچەیەیە بەرەو ئاسوی بڕیاردان لەسەر داهاتوی خۆیان بڕیاربدەن؟! لەوانەیە زۆرێك بڵێن كە دارشتنەوە واتەلەناوچون ئەوانەی جەخت لەسەریەك پارچەی نەخشەی ئەم جوگرافیا سیاسیەئەكەن گەورەترین دوژمن و مشەخۆری بەروبومی ئەم عێراقەن،ئەوانەی ئەیانەوێت عیراقێك بەم شێوەیە بمێنیتەوە ئەمانە ئەوانەن كەئەیانەوێت بۆهەمیشە گەلانی لەشەڕو مالویرانی و كاولكاری و بە فێرو چون و بەهەدەر چونی مال و سامانەكەی دابێت بەڵام با ئێمەدڵنیابین كە(یەكپارچەی واتەلەناوچونێكی لەسەرخۆی بەردەوام) و(لیك جیابونەوەش واتە مانەوەو هەبوون و حەسانەوەو بەردەوام بون) بۆبەدیهێنانی ئاشتیەكی هەمیشەی و ئارامی و ژیان هەڵكردنێكی تەندروست و دور لەتەشەنوجات پێویست ئەكات نەخشەی ئەم جوگرافیایە بگۆڕدرێت وڕاستبكرێتەوەو بگەرێندرێتەوە باری ئاسای و سروشتی خۆی، باشترین كات و گونجاوترین سەردەمیش ئەم قۆناغەیە كەوا عێراقێكی دروستكراوی پیادا تێپەڕدەبێت، باوەڕم وایە كە ئەم رٍاستكردنەوەیە خزمەت بەگەلانی عێراق و بگرە ناوچەكەش ئەكات ئەبێت گەلانی ناوئەم جوگرافیادروستكراوەش هەوڵی ئەمەبدەن بێگومان تاكە چارەسەری و كۆتای هینان بەم نەهامەتیانە برٍیاردانی هەرسێ لایەنی كورد و شیعە و سونە بە دارشتنەوەی نەخشەی جیۆپۆلەتیك و جیۆئیكۆنۆمی جوگرافیای ئەم عراقە دروستكراوەیە لەسەر بنەمای بنیادنانەوەیەكی دروستكارانەی تازەو هەڵدانەوەی پەڕەڕەشەكانی مێژوو قەرەبوكردنەوەی هەموو ئەمانەی كەبەسەر هەریەكێك لە پێكهاتەكانی داهات،هیوادارم نەوەكانی داهاتوو بە یەكپارچەییەوە نەناڵێن بەڵكوو هەر هەموویان بەئارامی و ئازادی كلتور و زمان و ڕەنگەجیاوازەكان ژیان و داهاتویەكی گەش بەرنەسەر بەهەبونی سێ دەوڵەتی دراوسێی جیاواز . ئەگەرچی لەم ماوەی كەئەم جوگرافییایە بەهۆی ئەم رێكەوتنەوە دروستكرا پەیوەندیەكانمان گەلێك زامدارو برینی قوڵی تێكەوت كە ساریژكردنی كارێكی ئێكجار قورسە و بەئاسانی ناكرێت بەڵام ئەبێت ئەوەبزانین زامداری و برینی قوڵی ئەم پەیوەندیانەزەمینەسازیەكن بۆهەڵبژاردنی ئەم بژاردەیەكەوا بەڕاستەقینەی دراوسێتیەكی ئاشتیخوازانەهەڵبژێرین . لەڕاستیشدا هەرئەبێت وابێت هەروەك چون گەلانی خوارو و ناوەراست لە كوردیان بینی و لەكاتی بەئامێز گرتنی ئەم هەموو ئاوارەیەی كەلەئێستادالەكوردستانن، بۆیە ئەبێت پەیوەندیەكان سەرلەنوێ بەرەو بەهێزی بچنەوە بەمەرجێك نابێت بەتەنها بەچارەسەركردنی كێشە هەنوكەییەكان بە لەناوبردنی بەتەنهایداعش دەست هەڵبگیرێت بەڵكوو پێویستە لەڕێی بەهێزكردنەوەی پەیوەندیەكلتوری ومێژوویە پڕتراژیدیاكانەوەجارێكی تر پەیوەندیەكان لەسەربنەمایەكی تازەو بۆحاڵی باشتروچاتر بەرەو پێشببردرێن بۆئەوەی لەداهاتودا ببین بەدراوسییەك بۆهەمیشە پەیوەندیەكان لەبەهێزی دابن چونكە ئەم سێ پێكهاتەیە هەمیشە پێویستیان بەیەكتری ئە بێت . هیچ هاوبەشیەك نەماوە كەعراق و كوردستان بەم بەزۆر لكاندنەی جارانی پێكەوە ببەستێتەوە لەوباوەرەش دام بۆگەلان وجیهانیش ڕونە كەوامەحاڵە ئەمڕۆگەلی كورد لەگەڵ ئەوچەمك و هزرانەدابژیێت كەكاتیان بەسەرچووەو پەیوەندیەكی ئەوتۆیان بەواقیعی ئەمڕۆیانەوە نەماوە، هەربۆیەش ئەمڕۆ گەلی كورد نایەوێت تەنها لەناو گۆڕانكاریەكاندا بمێنێتەوە وەك تەماشاكار سەیری گۆڕانكاریەكان وچاوەڕێی دەرەنجامەكانی بكات، هەروەك چون كەسیك لەماڵەكەیدایەوسەیری یاریەكی تۆپی پێ دەكات چاوەڕێی ئەنجامی كۆتای یاریەكەیە بەڵكوو ئەیەوێت خۆشیلەناوگۆڕەپانەكەدا بێت هەرخۆشی یاریزانی یاریەكە و ڕۆڵگێڕی ئەنجامی كۆتای گۆڕانكاریەكانبێت تاكوو ئەم گەمە سیاسیە مەترسیدارەیگۆڕەپانەكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی دەست كەوتی گەورەی سەربەخۆبوون ئامانجەكەی بپێكێت، ئێمە دەمانەوێت پێگەكەمان لەئاست داهاتوو بەشێوەیەكی مۆدیرنانەیپێشكەوتووخوازانەیتازەوە كەلەگەڵ هەمووبنەماوپرەنسیپەكانی دیموكراسی و مرۆڤایەتی و مرۆڤدۆستیەوە بگونجێت بنەخشێنین بەلێك جودابونەوەیەكی ئاشتیانەو سەروەری و سەربەخۆبونێكی دیموكراسیانە، بابەس بێت بۆمان ئەم بەزۆر لكاندنە ئێمەخۆمان وڵات و خاك و نیشتمانەكەمان بەڕێوە ئەبەین هەرخۆشمان ئایندەی خۆمان و داهاتویەكی تازە بۆنەوەكانمان بڕیار ئەدەین، چونكە (هەرێمێك)بۆ كوردستان لەئێستادا نەگونجاوە و نەشایستەی گەلەكەیەتی هەرئەمەشە كە كوردستانی دوچاری ئەم دۆخە چەق بەستویەی ئێستای كردووە بەهۆی نەبونی دەسەلاتێكی زیاتری وەك دەوڵەتێك ناتوانی چەندین پێداویستی و داواكاری و گرێبەست و زەروریەتی هەنوكەی پڕبكاتەوە گومانم لەوەنیە كورد لەم قۆناغەدا و داهاتویەكی نزیك بڕیار لەسەر ئەمە ئەدات بۆیە لە ئێستادا بە خەبات و تێكۆشان چ خەباتی چەكداری بێت یاخود مەدەنی هەوڵی قەرەبوكردنەوەی ئەودەرەنجامە ناهەموارانە ئەدەن كەبەهۆی ئەم رێكەوتنەوە دوچاری بوو، دوای داعش وەرچەرخانێكی گەورەئەبێت لەهەرێمیكی فدرالی بۆ دەولەت بوونێكی ئاشتیانەی دورلەتوندووتیژی هیوادارم ئەمە لەلایەن پێكهاتەكانی ترەوە بەپێی ئەم مەبەست و ئامانجانەی سەرەوە لەقەڵم بدرێت و مامەڵە ی لەگەڵ دابكرێت و بەم شێوەیەیش خوێندنەوەولێكدانەوەی بۆبكرێت نەكبەلێكدانەوەوبیركردنەوەی هەلە،چونكە هەرئەمەیە بەگەرەنتی كردنی سەركەوتن و دابین كردنی پاشەرۆژێكی ئارام و ئاشتیانە بۆ گەلانی جوگرافیا دروستكراوەكەی عێراق.



Top