پیلانی گۆڕان دژی پارتی ئاشکرا دەبێت

پیلانی گۆڕان دژی پارتی ئاشکرا دەبێت
ئەوە زیاتر لە شەش مانگ تێپەر دەبێت لە سەر ١٢ ئاب, بەڵام بارودۆخی سیاسی ھەرێم ھەر وەک خۆیەتی,ھیچ گورانیکاریەکی بەسەردا نەھاتووە, لەگەل ئەو ھەموو ھەوڵانەی کە لەلایەن چەند لایەنیک ئەنجام درا, بەڵام نەیان توانی ئەو دوو لایەنە لە یەکتر نزیک بکەنەوە, وە ھەموو ھەوڵەکان شکستیان ھێنا. کە لەپێشتر وتارێکمان نووسیبوو بەناوی پێشنیارێک بۆ پارتی بۆ گەرانەوی دۆخەکە بۆ پێش ١٢ئاب,کە ھەموو لایەنەکان ھەولی بۆ ئەدەن بەڵام وەکو دیار ھیچ ڕوناکیەک لە دوای تونێل نابیندرێت بەتایبەتی لە دوای ئەو لێدوانە نا بەرپرسانەی کە سەرۆکی پرلمان لە دیداری سلیمانی دای. بەراستی گەلی کوردستان چاوڕوانی لێدوانێک بوون کە ببێتە مایەی لێک نزیک بونەوەی ھەردوو لایەن پارتی و گۆڕان بەڵام سەرۆکی پەرلەمان جارێکیتر سەلماندی کە شایەنی ئەو پۆستە نیە.
بزوتنەوەی گۆڕان پیلانێکی دارشتووە بو لێدانی پارتی,ئەمە لەڕێگای داواکارییان بوو بۆگەرانەوەی دۆخەکە بوپێش ١٢ ئاب بەبی مەرجی پێشوەخت, بۆیە دەبیت پارتی ئاگاداربێت لەم پیلانەی کە گۆڕان دەیەوێت بیگێرێت لەوماوەیەدا.سوربونی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر گەڕانەوەی سەروکی پەرلەمان و وەزیرەکانیان بە بێ مەرج و نەڕازیبوونیان لە بەشداریکردن لە سەر ھەر دانیشتنیک لەگەل پارتی, ھەرچەندە پارتی چەندین جار داوای لێکردوون بۆ دانوستان و دانیشتن لە سەر مێزی گفتوگۆ, بەڵام ئەوان سەرجەم داواکارییەکانی پارتییان ڕەتکردۆتەوە, ئەمانە ھەموویانبەڵگەن کە ئەوان نیەتیکی دیاریکراویان ھەیە بۆ مناوریەکی سیاسی لە دژی پارتی.
ئەوەی دەمەوی بیڵێم بۆ پارتی و گەلی کوردستان کە بزوتنەوەی گۆڕان نایەوی جارێکیتر بگەریتەوە بۆ ناو حکومەت, وە ئەگەر بگەڕێتەوە تەنھا بوو ماوەی یەک ھەفتە دەگەڕێتەوە ئینجا دەکشێتەوە لەناو حکومەت.لێرەدا لەوانەیە پرسیارێک بێتە کایەوە. ئایە بۆچی گۆڕان سورە لە سەر گەرانەوەی سەروکی پەرلەمان و وەزیرەکانیان بەبی مەرج؟
ئەوان سورن لەسەر گەرانەوە تاکو بە پارتی بڵێن ئیمە نە تەسمیلی ئیرادەی ئیوە بوین و ناشبین وە گەراینەوە, ئیوە سەرکەوتونەبون لە پلانەکەتان. لە ھەمان کاتدا ئەمە ببێتە وانەیەک بۆ پارتی جارێکیتر بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی ئەو شتە لەگەل ئیمە یان ھەر حزبێکی تری کوردستانی دوبارە نەکەنەوە.
ئایە بۆ دەکشێنەوە؟ ئەوان دەکشێنەوە لە حکومەت چونکە ئەوان زانیان سەرکەوتوو نەبوون وە لە ئایندەدا سەرکەوتونابن لە ناو حکومەت, وە ناتوانن ئەو پەیمانانەی کە بە دەنگدەرانی خۆیان دابو بھێنەدی, وە دەنگدەرانیان ھەست بەبێ ئومیدی دەکەن لە دوای سالو نیوێک لە ناو دەسەڵاتدا بەبێ بە دەست ھێنانی ئەو ئامانجانەی کە ئەوان خەونییان پێوەدەبینی,وە واقع سەلماندی کە بزوتنەوەی گۆڕان دروستکراوە بۆ ئۆپۆزسیۆن نەک بۆ دەسەڵات چونکە ئەوان لە ماوی ساڵو نیوێک لە ناو دەسەڵات بە ھەناسەی ئۆپۆزسیون ھەڵسوکەوتیان دەکرد, چونکە دەسەڵات جێگای کەسانی توباوی خەیالی نیە.ئەوانلە ھەلمَەتیھەڵبژاردنبانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە مووچە بۆ ژنی مالیش دابین دەکەین ئەگەر بێنە دەسەڵات.
دەسەڵات واتا سیاسەت سیاسەتیش لەگەل واقع مامەلە دەکات.وتەیەکی کوردەواری ھەیە کە دەڵێ (ئەوەی لەشەر نەبێت خەنجەری تیژە) ھەروەھا سیاسەتمەدارکاتێک لە ناو سیاسەت دا بێت واقعیک ھەیە دەبێت پابەند بیت بەو واقیعەوە. بەڵامکاتێکبزوتنەوەی گوران چووە ناو دەسەڵات سەرکەوتوو نەبوو, ھەرچەندە گرینگترین وەزارەتیان لە دەستدابوو,وەکو وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە. لێرەدا ئەڵێم ئەدی ئەو بوقە لەکۆی بوو کاتێک ھەموو رۆژێک لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەردەکەوت و ژمارەکان لە یەکتر ئەدرا و بە دەفتەریش باس ئەکرا تاکو شەقام بجولێنرێتو دەگوترا تەنھا لە داھاتی ناوخۆ مووچەی فەرمانبەران دابین دەکەین,ئەدی بۆچی لە دوای تێپەڕینی ساڵ و نیوێک ئەو پیشنیارو و پلانانە کە لە بەرنامەکان باسدەکران پیش چونیان بو ناو دەسەڵات بەکارییان نەھێنا و ئەنجامیان نەبوو؟
بۆیە ئەلێم دەسەڵات شتیکە و حوکمرانی شتێکی ترە. لەوانەیە کە سانێک بڵێن وەزیرەکان ھیچیان بەدەست نەبوو. پەندی کوردی ئەلێ (عوزر لە قەباحەت گەورەترە) ھەرچەندە خۆم چەند جار گوێبیستی وەزیرەکانی گۆڕان بوم لە میدیاکانەوەبەتایبەتی وەزیری دارایی رێباز حەملان –لە سەر یوتیوب ھەیە ھەرکەسێک بییەوی با تەماشا بکات –کە دەلێ من تەواوی دەسەڵاتم ھەیە لە وەزارەتەکەم وە ھێچ کەسێک دەسەڵاتی نیە بە سەرمەوە. گریمان وەزیرەکان ھیچ دەسەڵاتێکیان نیە, ئەی بۆچی نەدەھاتنە سەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بلێن خەڵکینە ئێمە ھیچ دەسەڵاتمان نیە وە کشانەوەی خویان ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بکردبایە. ئایە ئەمەیان کرد؟
لەکوتایی دا دەمەوێ بلێم کە پلانی گۆڕان دژی پارتی ئاشکرا بو, کە دەیانەوی لە ژێر فشاری ناوخویی و نیودەولەتی فشار بیخنە سەر پارتی تاوەکو ڕازی بێت لەسەر گەڕانەوەی سەروکی پەرلەمان و وەزیرەکانییان بو ناو حکومەت,ئینجا لە دوای ھەفتەیک دەکشێنەوە لە حکومەت وە ئەم کشانەوەیە بەکاردێنن بۆ ھەلمەتی ھەڵبژاردنی داھاتوو.

Top