" سلێمانی پارتی دوو ئەڵقەی گرێدراوی ھەمیشەین "

پارتی لەسلێمانی لە ھەموو کات و ساتێک دا سەنگ و قورسایی خۆی ھەبووە
چونکە ھەمیشە ، بارزانی نەمر ھەر لەسەەتایی دروستبوونی شۆرشی رێبازی
پیرۆزی کوردایەتی پەیوەندی پتەو پڕ لەمتمانەی لەگەڵ کەسایەتی ناسراو بنەماڵە کانی سنوری سلێمانی و دەورو بەرو گەرمیان و ھەڵە بجەی پڕ قوربانی ھەبووەو ھەرگیز جیاوازی و ناوچە گەری لە بیرو ھزری ئەم کاریزمایە نەبووە رێزو خۆشەویستی و متمانەو ئاڵەو گۆری فکری سیاسی ھەبووە لەنێوان بارزانی و دۆست و ھاو بیرو رێبازانی ، وە ھیچ کات لە جێبەجێی ئەرکی خەبات و کارو چالاکی دا فەرق و جودایی نەبوە لەراسپاردەداو ھەمیشە بەیەچاو سەیری ھەموانی کردوە ، ھەر لەبەر ئەمەیە لەئێستاشدا زۆریک لە خەڵکی سنوری سلێمانی لە پلە و پۆستە جیاجاکانی نێو پارتی دان و ئەرک و ڕاسپاردەیی نێو پارتی جێ بەجێ دەکەن بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پَی دراوە ، وەک زۆرجار ئاماژە بەوە کراوە لەنێو بیرو ڕا جیاوازەکان کە پارتی جیاوازی سنور بەندی دەکات بەڵام ئەمانە ھەموو دورن لە و ڕاستیە سنور بەندی نەبووە بۆ کارکردن لەنێو پارتی دا ، یاخود پارتی ھیچ کەس لە بنەماڵەی خۆی ناھێنێتە سلێمانی وەک کارکردن لەنێو بارەگاو جومگەکانی حیزب دا ، بەڵام دیاربوو لە بڕیاری پرۆژەچاکسازییەکەی سەرۆک بارزانی یەکێک لە نێو ئەو بنەماڵە ئەرکی بەرپرسیارێتی پێ سپێردراو بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی پارتی دەسەڵاتی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێدرا ، ھەربۆیە لە یەکەم ڕۆژی دەست بەکاربونی ئەدھەم بارزانی بڕیاری دا کە پرسگە لەنێو ئەنجومەن دا نەھێڵت لەبەر ئەوەی بە وتەی خۆی ماڵی مەلا مستەفا پێویستی بە پرسگە نیەو نایەوێت ، ھەر لە زاری شێخ یەکێک لە وەڵامی کۆمێنتەکانی لە تۆَری کۆمەڵایەتی فیسبوک کە داوای بینینی بەڕێزیان دەکەن لە دھۆک ئەدھەم بارزانی دەنوسێت من ئێستا خەڵکی سلێمانیم ... لە ڕاستیدا ئەمە ئەوە دەر دەخات کە پەروەردەی ماڵی بارزان و رێبازی بارزانی ھیچ کات جیاوازی سنوری نەبوەو نابێت ، ھاتنی یەکێک لە ماڵی بارزان جارێکی تر بۆسلێمانی سۆزو وەفاو خۆشەویستی نوێکردەوە ..وەک دەبینین رۆژانە پۆل پۆل خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگەی ئەیلول و گوڵان و خەڵکی ماندووی پەراوێز خراو کە خۆیان بە عاجزو مەئویز دەزانن ، قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەچنە بەخێر ھاتنی یەکیک لە و بنەمالە و سۆزو پەیمان و وەفای خۆیان بۆ رێبازی باوکی رووحی نەتەوەی کورد نوێ دەکەنەوە، لەراستیدا ئەمە ئەوە در دەخات کە لە ھەموو کات و ساتێک دا پارتی و بارزانی دەنگ و پێگەی خۆی ھەبووە ئەو دابڕان و توڕە بوو ن و بێزارییەیی لە نێو کەسانێک و بنەماڵە دیارەکان ھەبووە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەرک و کاریان پەراوێز خراوەو یاخود مەحسوبیەت و مەنسوبیەت لەبەر چاو گیراوە ، بەلام لە ئیستادا حساب و باڵانس بەتەواوی گۆراوە بەھاتنی ئەدھەم بەرزانی ئەوەی خەڵک چاوەڕێ دەکات بە شێوەیەکی باشتریش بگۆڕدرێ خەڵکی سلیمانی ھەمیشە پارتی قبوڵ بووە رێبازی بارزانی بەڕێبازی کوردایەتی و دادپەروەری و پێکەوە ژیان بینیوە نەک قبوڵ نەکردن و جودایی و لیک ترازان ، سلیمانی شاری شیخ محمود و پێشەواقازی و بارزانی یە ئەم کەڵە پیاوانە سمبولی کوردایەتی ناو مێژوون سلێمانی شاری بەرخۆدان و خەبات و پڕقوربانیە پایتەختی وەفاو ڕۆشنبیریە .
Top