بۆ جەماعەتی حەز لە بەغدا ئەگەر كەچەڵ دەرمانی هەبوایە، تیماری دەردی خۆی دەكرد...!!

بۆ جەماعەتی حەز لە بەغدا ئەگەر كەچەڵ دەرمانی هەبوایە، تیماری دەردی خۆی دەكرد...!!
لەژیانی سیاسی هەموو حیزبێكی ئازادیخوازدا مەسەلەی هەڵەكردنی دوور لە دەستی ئەنقەست، كارێكی نۆرماڵ و سروشتییە، بۆیە هەر كەسێك كەوتە داوی هەڵەوە ئەوە خەسڵەتێكی مرۆڤە، بەڵام ئەو كەس و حیزبە سیاسییەی بە ئەنقەست لەسەر داوی هەڵەدا براوت و لەسەریشی بەردەوام بێت، ئەوە پابەندە بە خەسڵەتی ئیبلیسەوە، ئیبلیسە ئینسانەكانیش وەك دەگوترێ هەر ئینسانەكان خۆیانن.....
گەلۆ ڕەنگە لای گەلێكمان ڕوون بێت ڕەفتارو كرداری سیاسی ئەم دوایەی هەندێ لایەنی سیاسی دەڵێ بۆ جیهانێكی ترە، یان ڕاستر بڵێم دەڵێ بۆ وڵاتێكی دراوسێ سیاسەت دەكەن، چونكە هەر چاودێرێكی سیاسی ئەگەر شتێكی كەمیش لەبارەی سیاسەتەوە بزانێ و سەرەدەری كەمیشی هەبێ واهەست دەكات كە ئامانجی سیاسەتكردنی هەندێ لایەنی سیاسی كوردستانی بۆ كۆمەڵگەیەكە كە لەدەرەوەی پانتایی جوگرافیای هەرێمی كوردستانەوەن.
ئا ئەمەیە پێ دەڵێن گەمەی سیاسی..!! گەر بێئاگا نەبن لە سیاسەت، ئەمەیە خەو و خەیاڵی خۆشی سیاسی، ئاخر گەڕانەوە بۆ لای چەند كەسایەتیەكی شكستخواردووی بەغدا لەپای چی...؟ ئەو پیاوەی ئەندازیاری بڕینی قوتی خەڵكی كوردستان بوو چ دەرمانێكی بۆ دەردی خۆی پێ دابین دەكرێ تاوەكو بۆ ئێوەی دابین بكات، ئەمە جگە لە تۆختر كردنی ناكۆكییە ناوخۆییەكان چی تری لێ بەرهەم دێ، مەگەر تەنها نیگەرانكردنی ڕای گشتی كوردستان نەبێ وەك چۆن ئەمڕۆ بەو ڕەفتارە ناسیاسیانەتان خەڵكی كوردستانتان خستۆتە دڵەڕاوكێیەكی ناخۆشەوە، ئەوەی من تاوەكو ئەمڕۆ لەئامانجی سیاسەتی ئێوە تێگەیشتووم، هەوڵدانێكە بۆ ئازاردانی خەڵكی بەشمەینەتی كوردستان، چونكە لەم چەشنە لەسیاسەتكردن نە ڕێزتان بۆ خۆتان و نە بۆ كۆمەڵگە هێشتۆتەوە...........
لە كۆتایدا پێویستە ئەو حەقیقەتە تاڵە بخەینەوە ڕوو كە ئەوەی هەیبەت و کاریگەری سەركردایەتی کوردی کەم کردۆتەوە، هاودەنگ نەبوونی نێو ماڵی کورد خۆیەتی، سەبارەت بەو هەڵوێستەیان لە بەرامبەر ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراقی....!!
Top