خەبات و دەستکەوتەکانی ئافرەتان لە سەدەی بیست و یەکدا

خەبات و دەستکەوتەکانی ئافرەتان لە سەدەی بیست و یەکدا

بێگومان دەتوانین سەدەی بیست ویەکدا بە سەدەی ململانی ئافرەتان لەگەل کۆت و بەندەکانی دا لە قەلەم بدەین کە لەلایەن کۆمەلگاکانەوە بەسەری دا سەپێنرا بوون وە شکیشی تێدا نیە کەڕێژەی زۆری ئافرەتان بوونەتە قوربانی ئەوقەیدو پێوەندانەی و ژمارەیەکی زۆریش گیانی خۆیان کردۆتە خەلات بۆ خوشکەکانیان لە سەرتاسەری جیهاندا لە پێناو شکاندنی ئەو کۆت و بەندانە و رزگار بوونی ئافرەت لەو چوار چێوەیەدا کە لە لایەن نیوەی دیکەی کۆمەلگا بەسەریدا سەپینرا بوو وەلە گشت چالاکیەکان و پێشکەوتنی کۆمەلگا گۆشە گیرکرا بوو. بێگومان ڕووداو بەسەرهاتەکانی پێشترو بەتایبەتی لەسەرەتای سەدەی بیستیەکدا بەلگەی زیندوون بۆ ناوەڕۆکی بابەتەکەمان دوور لە خۆ بایی بون و بەشانازیەوە دەلێن تێکۆشان و گیانە قوربانیەکانی ئافرەتان بەهەدەر نەچوون وئامانجی خۆیان پێکەوەو ئەگەر بەهوشیاری بەراوردی سەردەمانی پێشتر لەگەل کۆتایی سەدەی بیستەمدا بکەین دەگەینە ئەوبڕوایەی بە ڕادەیەکی باش لە میانی ئافرەت و مافدا کۆمەلگا بەشێوەیەکی گشتی گۆڕانی بەخۆوە بینیوە بەتایبەتی کۆمەلگای کوردەواری. دوابە دوای ئەم گۆڕانەش ئافرەت توانیویەتی هەبوون وتوانای. خۆی ئاشکرا بکات و ئەوەش بسەلمێنی کەهاوشان لەگەل رەگەزی پیاو دا تەواو کەری هەموو ئەرک و کارەکانە تەنەنات، لە بەڕێوەبردنی دەزگا حکومییەکان وکۆمەلایەتیەکان بۆ ئەمەش ئەو ئافرەتانە دەکەینە نموونە کەلە سەر جەم میانە چالاکییەکان ولەسەرتاسەری جیهاندا مەدالیای شانازپیان پێ بەخەشراوە بەلایەکی دیکەشەوە چەندین ئافرەت لە بەرێوەبردنی دەولەت کاریان پێ سپێردراوە لە پلەی بریکاری وەزارەت وەزیرو سەرۆك وەزیران و سەرۆک کۆمار.

خۆش بەختانەو بەشانازی یەوە دەلێن ئافرەتی کوردیش لەو کاروانە دانەبڕاوەو لە سایەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەرفەتی باشی بۆ ڕەخسێندراوە. خوازیارین سەرجەم ئافرەتانی کوردستان بتوانن ئەم دەرفەتە زێڕینە بقۆزنەوە بۆیە ناکرێ دەست لە ئەژنۆ دورە پەرێز بن بەلکو دەبێ هوشیارانە ڕوو لەمەیدان بکەن هەولی بەرزکردنی ئاستی رۆشنبیریان بدەن بۆ ئەوەی بتوانن پتر هاوکار بن بۆ سەر خستنی ئەزموونەکەمان و پاراستنی دەسکەوتە پیرۆزەکان.

Top