بەرپرسیاریەتی دڵسۆزبوون دەیڕازێنیتەوە

بەرپرسیاریەتی دڵسۆزبوون دەیڕازێنیتەوە
ھۆمیروس دەلێ" تەلارەکان شارەکان دەڕازێنەوە، کەشتییەکان دەریاکان دەڕازێنەوە، منداڵەکانیش ماڵەکان دەڕزاێنەوە"
لە بیرمان نەچێت بەرپرسیاریەتیش دڵسۆزبوون دەیڕازێنیتەوە ، گەر ھەر یەکێک لە ئاست پلە و پیشە و پۆست و بەرپرسیاریەتی خوێدا دڵسۆزی تێدا بێت ،بێگومان کارەکەی دەڕازێتەوە بە دڵسۆزی و لە خۆ بوردی و خۆتەرخان کردنی بۆ کارەکەی .
گەر بەنموونە پێشانگای ھونەری قوتابخانەکان وەربگرین کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو جۆرە پێشانگایانە دەرخستنی بەھرە و توانای قوتابیانە وە نیشاندانی باری داھێنانی ھەر یەکەیانە بەرەو زیاتر و باشتر وە گەشەپێدانی تواناکانییانە لە ڕووی ھەست و نەست و ھزرو و دۆزینەوەی بەھرە شاراوەکانە.
دیارە ئەنجامدانی ئەو جۆرە پێشانگایانە کە لە قوتابخانەکان ئەنجام دەدرێن پێویستیەکی پەروەردەیی تەندروستە کە لە ژێر چاودێری مامۆستای ھونەری ئەنجام دەدرێن و قوتابیانی بەھرە مەند و خاوەن سەلیقەی ھونەری بەشداری تێدا دەکەن، جودا لەوەی کەوا چەند جۆرە پێشانگا ئەنجام دەدرێت لە قوتابخانە چ لە پۆڵ دا یان لە ھۆڵی وێنە کێشان یان لە ڕێرەوەکان یانیش لە ھۆڵە گەورەکاندا ، بەڵام ئەوەی گرنگە پێشانگای ساڵانەی قوتابیانە کەوا لە ھەر قوتابخانەیەک لە کۆتایی ساڵ ئەنجام دەدرێت کە دەرئەنجامی بەرھەمی ساڵانەی قوتابیانە لە ھەموو پۆڵەکاندا کە سەرجەم بەرھەم و بەھرە و توانایی قوتابیان لە خۆ دەگرێت لە ھەموو بڕگە جیاوازەکانی ھونەر لە ژێر چاودێری مامۆستای ھونەری ئەنجام دەدرێ کە پێویستە بەرپرسانی پەروەردەیی و کەس وکاری قوتابیان داوەت برکێن و ئامادە بن و بەرھەمی دەست ڕەنگیشنی منداڵەکانیان ببینن کە ھەر بەرھەمێک جودا لەوەی گوزارشت کردنە لە بەھرە و توانا و سەلیقەی قوتابی بەڵکو نیشاندانی کەسایەتی قوتابیەکەیە کە خۆی لە بەھرەمەکەدا دەبینێتەوە ، کە بێگومان ئەو جۆرە پێشانگایانە بنچینەیەکن بۆ گەشەکردنی توانا و بەھرە و شارەزایی قوتابیان و گۆرینەوەی سەلیقەی ھونەری لە نێوان قوتابیان و کە شک لە مەدا نییە دەبێتە ھۆی رێک خستنی ڕەفتار و کردارەکانی قوتابیانیش کە لە ئەنجامی خۆماندووکردنی قوتابیان و ڕابەرایەتی ھونەری مامۆستاکان دێتە بەرھەم کە دوا جار کۆمەڵگایەکی تەندرووست ھاتۆتە بەرھەم.
کە ھەر وەکو دەلێن " تەنیا لە کارەکەت دا دڵسۆز بە دەگەیتە سەرجەم ھیواو ئاواتەکانت"
کە دڵسۆزی مامۆستا بۆ پیشەکەی وا لە قواتبی دەکات بەھرەکان دەربخات و تواناکان بخرێتە گەڕ و نیشان بدرێن لە رێگای چەندەھا تابلۆی جیاواز لە پێشانگایەکی ھونەری کە ھۆکاری سەرەکی دەبێت لە بڵاو کردنەوەی رۆشنبیرکردنی گشتی و زانستی و ھونەری ھەروەکو زۆر جاران لە دەرخستنی کەلەپووری ھەر نەتەوەیەک و خستە ڕووی داب و نەریت و چۆنیەتی گونجاندن و ھۆیەکانی ژیان و ھەروەھا بەدڵنایی ئەو جۆرە پێشانگایانە ھۆکاری بەھێز دەبن بۆ بزاواندن و جوڵاندن و چەسپاندنی ھەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری وخۆشەویستی خاک و نیشتمان و پەرەپێدانی زیاتری ھەستی نیشتیمانی لای تاکەکان و یارمەتیدەریش دەبێت لە گەشەکردنی زیاتری پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی نێوان قوتابیان گەشەسەندنی زیاتری ھۆشیاری ھونەری لای قوتابیان.
کە بێگومان ئەنجامدانی ئەو جۆرە پێشانگایانە پێویستیەکی پەروەردەییە لەلایەن قوتابیانەوە ئەنجام دەدرێ و دوایی ڕەخساندنی کەشێکی لە بار و زەمینەی ڕەخساو لەلایەن بەرێوەبەر و کارگێڕی قوتابخانە و ئاسانکاری لەلایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە تایبەتی پەروەردە و چاڵاکی قوتابخانەکان و سەرپەرشتیاری کارگێڕی و ھونەری وە ھاندانی بەردەوام، کە بێگومان لە ئەنجامدا بەھرەمەندەکانی ھونەری دەردەکەون لە پاشە رۆژدا دەتوانن لە گۆڕەپانی جیاوازی تر لەسەر ئاستی فراوانتر خزمەت بە گەڵ و خاک و نیشتیمان بکەن.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
Top