تاران .. ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌رێوه‌یه با دوو دراوسێی باش بین .. نه‌كرده‌ی په‌شێمان به، نه‌ك كرده‌ی په‌شێمان ..!!
August 22, 2017
وتار و بیروڕا
كه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر دوا بزافی ئێران دژی ریفراندۆمی ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧ ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌تاران له‌به‌غدا خه‌مخۆرتره بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراقی لێكهه‌ڵوه‌شاوه، ده‌كرێ پێی بڵێین له‌مه‌لیك مه‌لیكتره بۆ عێراقێك كه‌رۆشنبیرو روناكبیرانیان خۆیان ده‌ڵێن ( عیراق بلد النیفاق ) ه .
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ئه‌م بزاڤه چروپڕه‌ی ئێرانه له‌و دیوی سنووره له‌م چه‌ند رۆژانه‌ی رابردوودا پیاده‌ی كردوون .
رۆژی ١٨ی ئه‌م مانگه سوپا سالاری هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ڕاشكاوانه له لێدوانی دا بۆ ئاژانسی هه‌واڵنێری ته‌سنیمی ئێرانی ده‌ڵێ : -
نابێت ریفراندۆمی ٢٥ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت .. ته‌نانه‌ت وشه‌ی موسته‌حیلیشی به‌كار هێناوه.. !!
ئه‌وه‌یان گه‌ر هه‌ڕوگیفی ئاشكرا‌و ، چاوسوركردنه‌وه نه‌بێ ، بێ گومان ده‌ست تێوه‌ردانێكی ڕوون و ڕه‌وانه له‌كاروباری ناخۆی خه‌ڵكی كوردستان و ئاینده‌ی ناوچه‌كه. ئه‌م جۆره لێدوانانه وه‌ك هه‌ر تۆباراكردنێكی سنووره‌كان چۆن لای خه‌ڵكی كوردستان مه‌حكوم كراوه‌و به‌ردوامیش پرۆتستۆ ده‌كرێ ، ئاواش لای ووڵاتانی هاو په‌یمانی شه‌ری تیرۆریزمانی داعش به وردی له‌به‌ر چاو گیراوه‌و ده‌گیرێ .
ئه‌م لێدواوه‌ی محمد باقری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران له‌وكاته‌دا بوو ، پاش به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی هه‌موو هه‌وڵه‌سه‌ربازی و سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی له‌ئه‌نقه‌ره‌دا له‌رۆژانی ١٦ و ١٧ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ رێگری كردن له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌رۆژی ٢٥ی ئه‌یلول دا .
پێویسته ئێرانی دراوسێی رۆژهه‌ڵاتمان ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو بێ وێرای رازی نه‌بوون و پێخۆش نه‌بوونی خۆیان و به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌و هه‌ندێ له‌وڵاتانی دیكه‌ش به‌ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌كات و ساتی خۆی له‌٢٥ی ئه‌یلول دا. ئه‌م پرسه چۆن پرسێكی سیاسی و ئیداری ده‌وڵه‌تی یه،، ئاواش پرسێكی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستانه كه‌نایانه‌وێ چیتر له‌گه‌ڵ عێراق دا بژین و سه‌ربه‌خۆ بوون ، ناگۆڕنه‌وه به‌نان و ترسی ژێر ده‌سته‌یی و منه‌تی ئه‌م و ئه‌و.
تاران وه‌ك به‌غدا باش ده‌زانێ و زۆر چاكیش ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی لا گه‌ڵاله‌بووه كه تاكی كوردستانی ئازا‌و به‌جه‌رگه.. له‌تێكۆشان مه‌رد و كۆڵنه‌ده‌ره، خاوه‌ن پره‌نسیب و بیر‌و باوه‌ڕه.. نه ئه‌نفال ، نه جینۆساید‌و راگوێزان ، نه كیمیاباران و داعش و ئه‌وانی دیكه‌ش ، نه‌یانتوانی قڕی بكه‌ن و چۆكی پێ داده‌ن و به‌ژێر ده‌سته‌یی و هاووڵاتی پله‌دوو ده‌سته‌مۆی بكه‌ن .
وا ئه‌مرۆ بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج رژتر و خورتره، .. ئێستا خۆی یاریزانه و له‌مانۆرو جۆری یارییه‌كان تێده‌گا ، ناو زار ده‌خوێنێته‌وه‌و ئه‌ودویی شاشه‌ی تیفیه‌كان ده‌بینێ.
ئێستا ئێران و تاران له‌خه‌ڵكی دیكه باشتر له‌كورد تێده‌گه‌ن ، ده‌زانن سه‌رده‌م سه‌رده‌می كورده، كوردستانی براوه‌ی شه‌ری گه‌وره‌ترین تیرۆرستی سه‌رده‌م ، شیرینی سه‌ركه‌وتنی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌تی ، كه‌ده‌وڵه‌تی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانیه‌تی و بۆ ناوچه‌كه‌ش ده‌بێته مۆدێڵێكی سه‌رده‌میانه‌ی ده‌وڵه‌تی فره ئاینیی نه‌ته‌وه‌یی ئاینزای هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ، به‌جۆرێ ده‌وڵه‌تانی ده‌رودراوسێ با چه‌ندین ساڵیش بێ ته‌مه‌نی به‌ده‌وڵه‌ت بوونیان ، به‌ڵام كه‌له‌دوای ٢٥ی ئه‌یلول ئاور له‌ده‌وڵه‌تی تازه‌دامه‌زراوی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه، له‌بواره‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و ئایین و پێكهاته‌و سیسته‌می حكومڕانی شه‌رم دایان ده‌گرێ و ته‌ریق ده‌بنه‌وه، چونكه تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌كورده له‌نێو هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی تاران و به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌دا، سه‌رباری دیمه‌شق ، نمونه‌ی چه‌ساوه‌ترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌رگۆی زه‌وین و له‌سای سه‌ری ده‌وڵه‌تمه‌دارییان دایه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤی تێدا نه‌ك هه‌رپێشێل و له‌نگه ، به‌ڵكو شتێك له نێو قاموسی ژیانی سیاسی‌یان دا بوونی نییه به‌ناوی مافی مرۆڤ و پره‌نسیپه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی راسته‌قینه.
ڕووی ده‌مم له‌تارانه:
به‌رێزان ئێوه كه خانوتان له‌شووشه‌یه:
تكایه چیتر تۆپبارانی حاجی ئۆمه‌ران مه‌كه‌ن .
با دوو دراوسێی باش بین و( شعره‌ی مه‌عاویه)ی نێوانمان له‌به‌ین نه‌چێ .