لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ خوێندن با درووشمەکانمان بکەینە کرداری ڕاستەقینە بەرەوو سەرکەوتن

لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ خوێندن با درووشمەکانمان بکەینە کرداری ڕاستەقینە بەرەوو سەرکەوتن

لەگەڵ دەست پێکرنی ساڵی نوێ خوێندن با قسە و درووشمەکانمان بکەینە کرداری ڕاستە قینە بەرەوو سەرکەوتن بە پەروەردە و فێرکردنێکی دادپەروەرانە و ڕاشکاوانە:
لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) نزیکەی ملیۆنێک و نیو قوتابی ڕوو لە قوتابخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن چاوەڕوانی سالێکی خۆش و ئاسودە و سەرکەوتن دەکەن و ئەوەی گرنگە لای قوتابخانەکان بەڕەووی گەش و پەروەردەییانە پێشوازی لە قوتابیانی خۆشەویست بکرێ و قوتابخانەکان ئەوپەری ئامادەسازییان تێدا کرابێت ژوور و پۆڵەکان و تانکی و ئاو و ئاوە رۆکان خاوێن کرابن و لێژنەی پێشوازی لە قوتابخانە لە پێشوازی قوتابیان بێت بە چوکلێت و شیرینی پێشوازی لە قوتابیان بکرێت بە تایبەتی قوتابیانی قۆناخی یەکەمی بنەڕەتی کە تازە دێنە قوتابخانەکان ، ئەوەی گرنگترە دەمەوێ باسی بکەم بەرنامە و ئامادەسازی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەرایەتی پەروەردەکانە ، کە وەزارەتی پەروەردە ھەر لە وەرزی ھاوین خەریکی ئامادەکردنی ساڵنامەی پەروەردە بێت بە وەرگرتنی ڕای بەرێوەبەری قوتابخانە و پەروەردەکان و سەرپەرشتیاران و کەسانی شارەزا دواتر لە چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە ڕای ڕاوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتی لە سەر بدرێ و ئاگاداربن و دواتریش گۆڕانکاری لە ساڵنامە نەکرێ و گشتاندنی بۆ بکرێ بۆ پەروەردەکان و قوتابخانەکان پێش دەستپێکردنی دەوام.
جودا لەوەش گرنگە لە وەزارەتی پەروەردە گشتاندنی تایبەت بە پێشوازی کردنی قوتابیان و ئامادەکردنی قوتابخانە و مامۆستایان و پاڵپشت بەکۆمەلێ ڕێنمایی وورد ھەبێ بۆ جێ بەجێ کردنی لە سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییەکان کە سەرجەم کاراکتەرە پەروەردەییەکان لە خۆ بگرێ و لێژنەی بەردەوام و وورد ھەبێ لە سەر بەدوا داچوون لە جێ بەجێ کردنیان تەنھا ھەر نوسراوێک نەبێ بێ پابەندبوون !
وەپێش دەستپێکردنی ساڵی نوێ خوێندن جەخت لەسەر ئامادەسازی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیە تایبەت مەندەکان بکرێتەوە بەتایبەتی دەربارەی پەرتووک و چاپکردن و دابەشکردنی بە سەر قوتابخانەکان تاوەکو قوتابیان بتوانن لە ڕۆژانی ھەفتەی یەکەم سەرجەم پەرتووکەکانیان وەربگرن ، جودا لەوەش وەزارەتی پەروەردە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێشدەستپێکردنی ساڵی نوێ خوێندن بە ووردی پەنجە بخاتە سەر سەرجەم ئامادەسازییەکان و زانیارییەکان و کێشەو گرفتەکانی پەروەردە بە گشتی و ڕاشکاوانە و ڕاستە ڕوو باسیان بکات و ھەنگاوەکانی نەخشە رێگای پەروەردە و بەرنامەکان باس بکرێن بۆ کۆمەڵگا ڕوون بکرێتەوە چونکە کۆمەڵگا خاوەنی ڕاستەقینەی پەروەردەیە، دڵنیایی جەماوەر و کۆمەڵگا و قوتابیان و مامۆستایان بکرێتەوە لە سەر پەرۆشی وەزارەتی پەروەردە بۆ پەروەردە و فێرکردن و چەسپاندنی دادپەروەری پەروەردەیی لە ھەموو ڕوویەکەوە، وە گرنگە چەند لێژنەیەکی پەروەردەیی پێک بھێنرێ بۆ بەدواداچوون بۆ سەرجەم کێشەو گرفتە پەروەردەییەکان لە ڕووی دامەزراندنی مامۆستایان بە گرێ بەست و گواستنەوەی مامۆستایان لە سنوری پەروەردەکان و وەرگرتنی قوتابیان و پەرتووک و نۆژەنکردنەوە و سەرجەم کێشە کارگێری و پەروەردەییەکان لە (ئەلف تا یا)، پەروەردەییانە و دادپەروەرانە چارەسەر بکرێن و ئەو لێژنانە لەلایەن کەسانی پەروەردەیی و بە ئەزموون و شارەزا پێک بێت ، لێژنەی بە دەسەڵات و بێ لایەن بن بەڵکو تاکە مەبەست و ئامانج لەم لێژنانە چەسپاندنی دادپەروەری پەروەردەیی و بەرەووپێشبردنی پەروەردە بێت لە ھەموو ڕوویەکەوە، تەنھا لێژنە نەبێت لە پێناو لێژنە و بزرکردن و تەم و مژکردنی کێشە پەروەردەییەکان و ساردکردنەوەی کەسانی پەروەردەیی ، چونکە پەروەردە پرۆسەیەکە پێویستی بە توانا و دڵسۆزی ھەموو لایەک ھەیە .
بەکر کەریم حەسەن
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێری پەروەردەیی

Top