پێویستیمان بە نەخشە رێگایەکی ڕوون و شەفاف و گشتگیرە بۆ پەروەردە و فێرکردن

پێویستیمان بە نەخشە رێگایەکی ڕوون و شەفاف و گشتگیرە بۆ پەروەردە و فێرکردن
ڕۆمان نووسی بەناوبانگی ئینگلیزی جۆرج ئیلیوت دەلێ" سەرکەوتن وەک پەیژە وایە ، ناتوانی سەربکەوی و دەستەکانت لە گیرفانت بێت"
گەربمانەوێ سەرکەوتن و بەرەووپێشچوون لە پەروەردە و فێرکردن بەدەست بھێنین نابێ دەستەکانمان لە گیرفانمان بێت ھەروەکو لەو ووتەی سەرەوە باس دەکات.
ھەروەک دەزانین (خوێندن و فێربوون) ھۆکاری سەرەکی و کاریگەرە لە پێشکەوتن و گەشەسەندنی نەتەوەکان و ووڵاتان ھەر لە سەرەتای زووە وە تا ئێستاش بۆیە دەبینین نموونەی ووڵاتان و میللەتان زۆرن کە لە پەروەردە و فێرکردن دەستیان بە گەشەسەندن کردو کاتێک لە وێرانی و لە ناوچوون و پوکانەوە دابوون، بەڵام یەکەم ھەنگاوەکانیان لە پەروەردە و فێرکردن دەستپێکرد ھەروەکو ووڵاتانی (ژاپۆن، کۆریای باشور،سەنگاپورە،چەندان ووڵاتانی تر.....) ئێستا لە پێشەوەی ووڵاتانی پێشکەوتوون بە بەراورد لەگەڵ ووڵاتانی جیھان بەتایبەتیش لە بواری پەروەردە و فێرکردن و بوارەکانی تر توانیویانە ناوی ووڵاتەکانیان بدرەوشێنەوە و میللەتەکەش بە ئاسودەیی و متمانە بە خۆ بوون لە سەر پێی خۆیان وەستاوون و بوونەتە پێشەنگی ووڵاتانی تر.
لە ھەرێمی کوردستان (سیستەمی پەروەردە و فێرکردن) بە کۆمەلێ گیروگرفت و کێشەو تەنگ و چەلەمە دەنالێنی کە ھەندێکیان کەلە بووی چەندین ساڵی ڕابردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و بەڵکو زیاتریش پەرەی سەندووە و زیاتر کەلەکە بووە و تێکەڵی ڕەگ و ریشەی خوێندن بووە و لە ئەنجامی کەمتەرخەمی و درێغی کردن و گوێ نەدان و نا شارەزایی و گرنگی پێ نەدان و زۆری تریش ، کە ئەرک و بەرپرسیاریەتی ھەموو لایەکمانە بە تایبەتی پەروەردە کاران و دەسەڵاتدارانی پەروەردە کە نەتوانراوە ئەوەی پەروەردە و فێرکردن وەکو خۆی پراکتیزە بکەین و لە پێشەوەی ھەرە پێشی گرنگەکانمان بێت ، بۆیە گرنگە (نەخشە ڕێگایەکی) ڕوون و شەفاف و گشتگیر بۆ پەروەردە و فێرکردن و چاکسازی ڕیشەیی لە خوێندن و پەروەردەدا کاری لەسەر بکرێ و ڕابگەیەنرێ ، شارەزایانی بە ئەزموون و دڵسۆز و خۆ بە خاوەنزان لە بواری پەروەردە لە سەرجەم کەناڵە پەروەردەییەکان بە ئەکادیمی و کرداری بەشداربن ، داوا بکەین لە حکومەتی کوردستان کەوا پەروەردە و فێرکردن لە سەرەوەی پێداویستییە گرنگەکان بێت و بیناتنان و گەشەسەندنی کۆمەڵگە و ووڵاتەکەمان بەرەوو قۆناخێکی نوێ ، لەو نەخشە رێگایە پەروەردەییەدا سەرجەم بنەماکان و ھێلە گشتییەکان بگرێتەوە و کەسانی پەروەردەیی و دڵسۆز و بە ئەزموون و شارەزا و ھەڵاقولا و پەروەردە بوونی ناو پڕۆسەکە وەکو تیم کاری تێدا بکەن و لەلایەن دەسەڵاتدارانی سیاسی و حکومەتی ھەرێمەوە چاودێری ووردی نەخشە رێگا کە بکرێ و تا بتوانین ھێنانە بوون و داھێنانی پەروەردەیی لە ناو پەروەردە و فێرکردن بھێنینە ئاراوە پەروەردە لەو بارودۆخە جوولە بکات، ھەروەکو لە ووڵاتی ئیمارات لەلایەن (محەممەد ڕاشد ئال مکتوم)سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پادشای دووبەی کە پلان و نەخشەی وەزارەتی پەروەردەی ڕاگەیاند بۆ ساڵی (٢٠١٥-٢٠٢١) کە (داھێنانی) کردە ئامانجی ئامانجی سەرەکی لە فێربوون و پەروەردە بۆ ساڵانی داھاتوو جەختی کردەوە لە سەر گرنگیدانی گەشەسەندنی سیستەمی فێرکردن لە ووڵاتی ئیمارات لە سەر بنەمای چەمکی گشتگیرتر و فراوانتر کە ئیمارات یەکێکە لە ووڵاتە پێشکەوتووە عەرەبییەکان لە بواری پەروەردە و فێرکردن ، نموونەی نەخشە رێگا لە ژمارەیەکی زۆر لە ووڵاتانی بیانی و عەرەبی ڕاگەیەنراوە و کاری لەسەر کراوە و تێیدا سەرکەوتووبوون پاڵپشت بە ئیرادەیەکی بەھێز و لە خۆ بوردوو.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێری پەروەردەیی

Top