مەکگۆرک لە ھەولێر بوو بەریتانیایش گەڕایەوە کەرکووک

مەکگۆرک لە ھەولێر بوو  بەریتانیایش گەڕایەوە کەرکووک

لە کاتێکدا ھەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن ، ئەمریکا لەسوریا لە بەرامبەر دبلۆماسیەتی ڕووسەکان تووشی شکستێکی گەورەبێ و لەگەڵ شکستی خۆشی سونەی عەرەبی تووشی دۆڕانێکی گەورەبکات و نەتەوەیەگرتوەکانیش تائەم ساتە ھیچ بژاردەیەکی دیکەیان لەبەرامبەر کۆبوونەوەکانی رووسیا لەسوچی و ئەوانی دیکەشی پێ نەبێ و یارییە ھەژمون و فشارەکانی تورکیا لە بەرامبەر سوریا دا کە ھەرجارەی بە برو بیانویێک،ئەمریکا دەستەوەستان و نیگەران بکات ، مەکگۆرک نوێنەری سەرۆک ترەپ بۆ شەڕی داعش لەناوچەکە رۆژی ١٧ی ئەم مانگە دێتەوە ھەولێر و رۆژەک دواتریش بەریتانیا بە تەواوی ھێزی ئابووری دوای ٩٠ ساڵ گەڕایەوە کەرکووک دەستی بەسەر بیرە نەوتە زەبەلاحەکەی کوردستان لە بای حەسەن و بابەگوڕگوڕو ئاڤانا داگرتەوە .
ئەو ڕووداوانە کە رۆژەڤی حەفتەی پێشووی گۆرەپانی سیاسی ناوچەکەن و واپێدەچێ بزاڤێکی دیکە بێخیتە بەردەم حکومەتی ھەرێمی کوردستان .
ھەولێری دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر کە ھەرچەقی گرفت و پایەتەختی بریار بەدەستی سیاسی و ئابووری کوردستانەوبۆ ئایندەش جێی تیلە چاوی کێشمە کێش و ململانێ شاراوە و نەبینراوەکانی بەریتانیاو فەرەنساو روسیاو ئەمریکایە و وردترو بەدیقەتر و ھەندێ جاریش خۆ پارێزتر لەجاران ھەولێر ، نەک ھەر ھەولێرییانە ، بەڵکو کوردستانییانە دەڕوانێتە ڕووداوە خێرا و ھەنوکەییە حیساب بۆ کراو و نەکراوەکان و نایەوێت بزاڤ و جولەی پارت و لایەنە لۆکاڵە تازەکانی سلێمانی وابەستە بە بەغدا دەستخەڕۆی کات و بۆ دەستکەوتی کاتی و تاکتیک لە ئامانجە ستراتیژە چارەنووسازەکە،کە سەربەخۆی کوردستانە بەلارێدا بڕوات .
بێڕێت مەگکۆرک ئەو ناوەی کە لە (سحێلا )لە ژووری سەربازی سەرۆک بارزانی بەر لە پرۆسەی ریفراندۆم بە چەند رۆژێک باشتر خۆی ناسیلە حزووری سەرۆک بارزانی دا باشتر لەپرسەکە تێگەیشت ھەروەک لە چەند وتاری پێشوودا ئاماژەم پێداوە ، مەکگۆرک ئەو کەسەیە بەرلە پرۆسەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی و دوای پرۆسەکەش ناسراوەبە سەرچیغی و سەرەڕۆییەکانی لە بەرامبەر پرسی کوردا ، ھەرجارەی دەبێ تێلەر‌سەنی ھاورێی بەتەلەفۆن یا بەو نامانەی .. !! کە ھەندێکیان ھەر نەگەیشتوون باری لاری ئەمریکا لە ھاوکێشەی ناوچەکە بۆ پرسەکان،لەوانیشەوە پرسی ریفراندۆم ڕاست کاتەوە ، چ جای پرسی سوریاو بە گوڕگانسپاردنی کورد لەوێ .
وا ئێستا بەریتانییەکان لە ڕێگای کۆمپانیای نەوتی بریتش پێتڕۆڵ لە کەرکووکن ، وا ئێستا خەریکە یەکێک لە دەرھاویشتەکانی داگیرکردنی کەرکووک لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر لە بەرژەوەندی بەریتانیا و بێرێت مەکگۆرک دەشکێتەوەو بەریتانیای مەزن و ئەو ئیمپڕاتۆرەی خۆری لێ ئاوانەدەبوو ،کەچی وەک وڵات لە عێراقی عەرەبی سوونەی سەردەمی سەدام حوسێن دا لێی ئاوابوو ، ئێستاش وابە ھۆی حەشدو سوپای عێراقی و مەشدی ئێرانی و لبنانی گوایە شکست بە ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئەیلوول و پرسی سەربەخۆی کوردستان دێنن ، و لە خەیاڵی خۆیان دا تۆڵەی خۆماڵی کردنی نەوتی عێراق لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی پێشوو دەکەنەوە ولە سزای لەسێدارەدانی بازۆفتی رۆژنامەنووس خۆشنابن دەیانەوێت لە ئیمتیازات و شیرینی دۆزینەوەی نەوتی کەرکووک کە سالی ١٩٢٧ لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی مافی دەرھێنانیان بەرکەوتووە ، چیتر بێبەش نەبن و قەرەبووی ھەموو ئەوانە و بابەتی بازۆفتی رۆژنامەنووسە لەسێدارەدراوەکەی سەردەمی رژێمی سەدام حوسێن ببەنە خاوەنی ٥%ی داھاتی نەوتی دۆزراوەی کەرکووک .
دەبێ بەریتانیا بەر لە فەرەنساو پێشتریش رووسەکان و دواتر ئەمریکییەکانیش باشتر لەپرسی کورد لە کوردستانی عێراق تێگەیشتبن کە سەردەم ، سەردەمی مێجەرسۆنی حاکمی سیاسی بەریتانیا نییە لە سلێمانی و سەردەمی سایکس –پیکۆ نییە .ھەروا پرسی کەرکووک و کورد ھەرپرسی نەوت نییە و ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش دەوڵەمەندە بەو سامانە سروشتییەی کە کورد نایەوێت لە سۆنگەی ئەوەوە پرسە نیشتیمانییەکەی بە ھۆی نەوتەوە بسوتێت ، ھاتنەوەی کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکایش بۆ ھەرێمی کوردستان و دەست کردنەوە بەپشکنین باشترین بژاردەیە ، نەک بیرکردنەوە لەشکستی ھەولێر لە ھاوکێشە و دەرھاویشتەو لێکەوتەکانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و داگێرکردنی کەرکووک دا.
ئەم جۆرە بیر کردنەوەیە سەرباری ئەوەی کاتییە ،مژارێکی ھەڵەیە ، بۆیە ھەرجۆرە بیرکردنەوەیەک بۆ پەراوێزخستنی ھەولێر لە ھاوکێشەکە ، ناوچەکە تووشی گرفت و کێشەی مەزنتر لەکێشە مەزنەکانی دوای ڕێککەوتنی خیانەتکارانەی ٦ی ئازاری ١٩٧٥ ی جەزائیر دەکات و لێدەرچوونی وا ئاسان نابێت .
مەنتقی سیاسی و بیرکردنەوەی ژیرانە وا لە بەریتانییەکان و ئەمریکییەکان دەخوازێت کە باوەڕی تەواوبەم وتەیەی سەرۆک بارزانی بێنن کە لە چەندین بۆنەدا ڕاشکاوانە گوتوویەتی :
دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بۆ کوردستان بوژانەوەو ئاوەدانکردنەو و پێشکەوتن دێنێتە دی و مافی پێشێلکراو بۆ نەتەوەیەک دەگەڕێنێتەوە کە سەد ساڵە خەباتی بۆ دەکات و بۆ ناوچەکەش دەبێتە ھۆکاری ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانیھەمیشەیی .

Top