بۆ ئەوەی كارەساتی یەكی شوبات دووبارە نەبێتەوە

بۆ ئەوەی كارەساتی یەكی شوبات دووبارە نەبێتەوە
14ساڵ بەرلە ئێستا لە كاتێكدا خەلكی كوردستان سەرقالی بەجێگەیاندنی مەراسیمی پیرۆزبایی جەژنی قوربان دابوون تیرۆرستان بەسوود وەرگرتن لەو رێورەسمە ئایینی وكۆمەلایەتی یەی بەم بۆنەیەوە لە هەریەك لە بارەگای لقی 2 ومەلبەندی 3 بەرێوەدەچوو كارەساتێكی كەم وێنەیان ئەنجام دا كە بەهۆی یەوە پۆلێك سەركردە وكادیری بەتوانا وهاولاتیان شەهید وبریندار بوون كە بەشێكیان تا ئەمرۆ كاریگەری ئەم كارەساتەیان لەسەر جەستەیان ماوە ،بەم كارەیان تیرۆرستان سەلماندیان بەبێ جیاوازی بیرورای سیاسی دوژمنی سەرسەختی گەلی كوردستانن بۆیەش ناكرێت هیچ كات كارەساتی یەكی شوبات لە یاد بكرێت بەڵكو ئەركە ساڵانە لەگەل یادكردنەوەی ئەم رۆژە ماتەمینی یە سوودو وانە وەربگرین و هەول بدرێت بە هەموو شێوەیەك رووبەرووی هزی توندرەویی و جیاكاری ببینەوە چونكەی لە رابردووئێستا و داهاتووشدا تیرۆر هەرەشەیەكی جدیە لەسەر ئایندەی گەلی كوردستان لە رابردووشدا ئەم راستی یە سەلمێندرا كە چ زیانێكی هەبووە بەدڵنیایەوە گەرەكە رێگری لێ بكرێت بەداخەوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە بیری توندرەوی لە كوردستاندا بوونی هەیە لە هەر كوێ یەكی دونیاشدا تیرۆر بوونی هەبووبێت ئەوا مەترسی لە سەر ئاسایشی نیشتیمان و پێكەوەژیان و ئازادیش هەبووە بەلگە نەویستی یشە تیرۆر وكاری توندوتیژی و تێكدەرانە لەگەل پرەنسیپەكانی ئایینی ئیسلام ناكۆكە بەداخەوە زۆر جاریش بەهۆی كورت بینی وتێنەگەیشتنیان لە حقیقەتی ئیسلام خەلكانێك لە ژێرناوی پیرۆزی ئیسلام كاری تیرۆرستیان ئەنجام داوە كە بەهەموو شێوەیەك ئایینی ئیسلام لەگەل كارەكانیاندا ناكۆكە چونكە لە تێروانینی ئیسلام دا نابێت بە هیچ جۆرێك ئایین و بنەماكانی بەزۆر بچەسپێندرێت بەلكو لەگەل بیرورای ئازاد وپاراستنی رۆح و ژیان وكەرامەتی مرۆڤەكاندا بووە بەلام لەگەل ئەوەشدا كە گەلی كوردستان لەپێشەنگی گەلانی موسلمان دایە و پابەندە بە ئەركە ئایینی یەكان دوژمنان سوودیان لەو هەستەپاكەیان وەرگرتووە لەم پەنایەدا زیانی گەورەیان لێ داوین كە هەر یەك لە رووداوی هەولی تیرۆكردنی سەركردی نەمر مەلا مستەفا بارزانی لە 29/9/1970 لە رێگای چەند كەسێكی بەكرێگیراو بە جل وبەرگی مەلایەتی و كارەساتی یەكی شوباتی 2004لەیەكەم رۆژی جەژنی قورباندا نموونەی هەرە دیاری ئەم راستی یەن بەلام ئەمەش نەبووینە هۆكارێك تا تاكی كورد بەلای بیری نامۆ و توندرەوی و تەكفیری دابچێت چونكە لە بنەرەتدا گەلی كوردستانی بە تێگەیشتنێكی تەواو ئایینی ئیسلامی وەرگرتووە كە پێویستەدا لەم قۆناغەشدا زۆر بە جدی كار بكرێت بۆ رێگە گرتن لە هەموو فكرەیەكی مەترسی دار تا جارێكی تر رووبەرووی كارەساتێكی تر لە شێوەی یەكی شوبات نەبینەوە كە بەداخەوە تا بە ئەمرۆ دەگات كاریگەری و ئاسەوارە خراپەكانی هەرماوە .
ناكرێت لە یادێكی وەها دا ئاماژە بەرۆلی قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمیینەكانی كوردستان نەدرێت كە لەماوەی رابردوودا بەتایبەت لە چوارساڵی هێرشی تیرۆرستانی داعش توانیویانە بەرپەچی پیلانەكانیان بدەنەوە و ئەوەی تیرۆرستان رووخاندیان و لە ناویان بردن ئەوان پاراستیان و جارێكی تر بنیاتیان نایەوە .
سلاو دروود بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی یەكی شوبات و سەرجەم شەهیدانی بەرگری لە كوردستان كە چرای هەمیشە گەشن بۆ گەیشتنی گەلی كوردستان بەمافە رەواكانی .
خوای گەورە كوردستان پارێزراوبكات .
Top