ئایندەی کورد لە پڕوسەی سیاسی عێراقدا..!

ئایندەی کورد لە پڕوسەی سیاسی عێراقدا..!
ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە ۳/۳/۲۰۱٨ بەپێی لەبەرچاوگرتنی داخوازییەکانی کورد و ئامادەبونی نوینەرانی کورد پڕوژە یاسای بودجەی سالی ۲۰۱٨ تێپەرێندرا و پەسندکرا کە ئەمەش بووە جێی نیگەرانی و حکومەت و هێز و لایەنەسیاسەکانی کوردستان کە بەپێی رەچاوکردنی مافە دەستورییەکانی کورد بودجەی گشتی تێپەرێندرا و پەسندکرا کەتێدا مافە دەستورییەکانی کورد پێشیلکراون.
هەلبەتە عێراقی نوێ لەدوای ۲۰۰۳ لەسەر بنەمای شەراکەت و تەوافوق دامەزرا و هەربویە کورد رولێکی گەورەی بینی لە بونیادناوەی عێراقی نوێ لەسەر ئەم چەمکانە،بەداخەوە پەسندکردنی پڕوژە یاسای بودجەی ئەمساڵ بەهەموو پێوەرەکان هیچ بەهایەکیان بو چەمکی شەراکەت و تەوافوق نەهێشتووە کە عێراقی نوێ لەسەر ئەم بنەمایانە دامەزراوە،شکاندنی ئەم چەمکانەش عێراق دەخاتە دووریانێکی مەترسیدارەوە..
بەپیێ دەستوری عێراق دەبوایە ماف و داخوازییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی فەراهەم بکرێت،بەلام بەداخەوە لەدوای ۲۰۰۳ نەك مافە دەستوریەکانی کورد فەراهەمکراون،بەلکو رۆژ بەدوای رۆژ مافە دەستورییەکانی پێشیلکراون،بویە هەر لەدوای پەسندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی سالی ۲۰۱٨ قسە و باس لەسەر ئایندەی کورد دەکرێت لە پڕوسەی سیاسی عێراقدا،ئایە کورد پێویستە چی بکات؟چ هەلویستەکی هەبێت لەمەودوا؟
بێگومان بو ئەوەی بەغدا مافە دەستورییەکانی کورد لەبەرچاوبگرێت،پێویستە کورد دوو بریاری گرنگ و چارەنوساز بدات،واتە کورد لەبەردەم دوو رێگادایە کە ئەوانیش بریتین لە بایکوتکردنی هەلبژاردنەکان و کشانەوە لە کوی پروسەی سیاسی عێراق ،لەبەرئەوە مانەوەی کورد بەمشێوەیە پێگەکەی لاوازتر دەکات لە بەرامبەر بەغدا،چونکە لە راستیدا زۆر بە روونی دیار و ئاشکرایە کە حکومەتی ناوەندی هیچ نیازێکی باشی نیە بەرامبەر کورد،تەنانەت بریارە سیاسەکانی حکومەتی ناوەندی گەواهیدەری ئەو راستیەن کە هەموو ئامانج و هەولێکیان لاوازکردنی کورد و پاشکوکردنیەتی لە کوی پڕوسەی سیاسی عێراق،بویە کشانەوە لە پروسەی سیاسی یان بایکوتکردنی هەلبژاردنەکان بە باشترین بژاردە دەزانین بو دەستەبەرکردن و رەچاوکردنی ماف و داخوازییەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستوردا،هەر لەو رووەوە بە پێویست دەزانین تا داخوازییەکانی کورد لەبەرچاونەگرێن کورد پاشەکشەبکات لە پروسەی سیاسی عێراقدا،چونکە عەقلیەتی حوکمرانی لە عێراق هەر ئەو عەقلیەتە فاشیەیە کە حوکمرانانی پێشوی عێراق پەیرەویان دەکرد،هەربویە پێویستە بو رووبەرووبونەوەی ئەو ناحەقیانەی ئێستا لەبەرامبەر کورد دەکرێن تەنیا یەکرێزی و یەکگرتن دەتوانرێت ئەو نادادپەروەریانە بسرێتەوە و قەوارەی سیاسی کوردستان بپارێزرێت....
Top