بارزانی .. کل شی الا کرکوک

بارزانی .. کل شی الا کرکوک
ئەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک روویدا ، بە ھەر بارێک دا شرۆڤەی بکەیت کۆتایی بەوە دێ کە کەرکووک داگیربکرێ و دەسەڵاتی حکومەتی بەغدا دەست بەسەر ئیدارەی پارێزگای شارەکە دابگرێت و بیرە نەوتیەکانی کێلگەکان یخاتەوە ژێر رکێفی خۆی .
ھەر پاساوێک بۆ حکومەتی عەبادی ھەبووبێ ،لەسەرووی ھەموویانەوەش پاساوی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥ ی ئەیلوول دا تا ھێرش بکاتە سەر کەرکووک و توزخورماتوو وا وێرانیان بکا و دواتر لە پردێ و مەخموور ھێرش بۆ سەر ھەولێر بێنێ و لەپیشخابورو شنگال و سحێلاش ھێرش بۆسەرپارێزگای دھۆک . ھەموو کارتەکانی دەستی حکومەتی عێراق کەشف بوون کاتێ دادگای فیدراڵی عێراق ، لەسەرداوای پەرلەمانی عێتراق بریاری دا شارەکانی ھەرێمی کوردستان کێشە لەسەرن ، نەک تەنیاکەرکووک و موسل و تکریت و دیالا لە باکوری گڕگرتوودا.
کە کەرکووکیان بەو دەردەبرد،وەک بینیمان ئەوە ھیچ ئازایەتییەکی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی تێدا نەبوو تا بەغدا لاف و گەزافی بەسەر پێسمەرگەو پارت و لایەنە کوردستانییەکان ، بەتایبەتیش پارتی وسەرۆک بارزانی لێبدات خۆی بەبراوەی ھاوکێشەکە بزانێ و کورد بەدۆرا و بە ھاریکار و ئەوی دیکە بەترسنۆک وێنا بکات .
بەپێچەوانەوەش ئازایەتی و قارەمانی و بەرخودانی پێشمەگەی کوردستان لەدوای چەند ساتێکی داگیرکردنی کەرکووک دا لە رۆژانی بەرگری و تێکشکاندنی ھێرشەکانی سوپا و حەشد لە پردێ و لە بەری رۆژئاواوی نەینەوا لە بەرەی فرەوانی جەنگی بێ ئامانی سحێلا خۆی بینییەوە و بەغدای ناچار بەدانوستانی بێزەنتییانە کرد ، ئەمریکای بەتێکشکاندنی تانکەری ئەبرامز، راچڵەکاند و ھاوپەیمانانی خۆرئاوای کوردیشی شەرمەزارکرد ، بە ئاستێک لەبەرامبەر کوردو وپێشمەرگە قارەمانەکان و سەرۆک بارزانی دا ئارەقەی شەرمەزاری ھەڵڕێژن و لەسۆنگەی تێکشاندنی ئەفسانەی داعش دا ئەوان دەبوایە ھەمیشە پشتیوان و یارو پاک بان ، نەک پێشنتێکردن و نەیارو ناپاک .
کە ئەم چەند رستەو دەستەواژانە دەھۆنمەوە ، تەواوی وتارەکەی رۆژنامە نووسی عەرەبی ( غەسان شربل – ی ساڵی ٢٠١٤) م لەیادە . لە وتارەکەدا ( کل شی الا کرکوک ) ، دوای دانانی دوو پیاڵەی چا ، سەددام حوسێن پیالەچایەکەی بەردەمی خۆی لەگەڵ پیاڵە چایەکەی بەردەم سەرۆک بارزانی ئاڵوگۆڕ پێدەکاو گوایە نیتەی ئاشتییانەو دڵنیایی و سەلامەتی دانیشتنەکە نیشان دەدا .
لەوێ ،لە ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی ئازارو رزگارکردنی کەرکووک و ئاوارەبوونی مڵیۆنانی خەڵکی کوردستان لە یەکەمین دیدارو لەگفتوگۆی نێوان سەرۆک بارزانی و سەدام حوسێن دا بە پێکەنییە تایبەتییەکەی و لەگەڕی دووەمی دانوستانی نێوان سەدام حوسێن و تاریق عەزیزیشی لەگەڵ دەبێئەوەی گوتراو گەنگەشە کرا ، بارزانی چۆن دەریایەک خوێنی بریوە و گەیشتۆتە بەغداو و سەدامیشچۆن واقیعانە و بە پێکەنین و گاڵتەجاری قسان دەکات و و دان بەکوردستانیەتی کەرکووک دەنێ وکە بە بارزانی کوڕ دەڵێ ( کل شی الا کرکوک ) ، لە یادەوەرییەکانی سەددام داوێنەکانی دوێنێی ساڵانی ١٩٧٠ و رێکەوتنی ١١ی ئازارو رێکەوتنی خیانەتکارانەی ٦ی ئازاری جەزایر و رزگارکردنی کەرکووک لە ٢١ی ئازاری ١٩٩١ لە ھزو خەیاڵیدان و سەرسامیشە بە ئامادەبوونی جەسوور و ئازا و بەجەرگانەی بارزانی کوڕ کە دەریایەک خوێن و سەدان لاشەی لە سێدارەدراو و ھەزاران تەرمی ئەنفالکراو و خنکێندراو بەغازی سینایدو خەردەڵ ھەزاران گوندی وێران کراوی لە خاکێکی سوتماکدا لەگەڵ خۆیان ھەڵگرتووە و وا لە بەغدا و لەسەر مێزی گفتگۆ دایە .
سەددام حسین دەیزانی لەگەڵ کێ دانیشتووەو مێوانەکەی کێییە ، بۆیە پیالە چایەکەی بەردەمی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ دەکا و لە ئامانج و مەبەستی ھاتنی مەسعود بارزانی ھەڵگری پرسی نەتەوەیەک بۆ بەغداتێدەگا ، دەزانێ ئەو مەزن و سەنگینە جەواھیری شاعیری گەورەی عەرەب گوتەنی کوڕی ( جبل الاشم – مستەفا بارزانی ) یە ، ئەو بارزانی باوک ،ھەر جەواھیری گوتەنی :-
خاوەنی(ناونیشانە سەنگین و پتەوەکەی نەتەوەیەکی ڕاپەڕیوو) بوو سازشی لەسەر کەرکووک و خاکی کوردستان نەکرد ئەی چۆن بارزانی کوڕ سازشدەکا؟ ئا لێرەوەیە سەرسامییەکەی ئەوسای بەغدا.
کەچی لە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرداھەبوون مێشیش مێوانیان نەبوو ،ئەوان بوون بە ناونیشانی چیرۆکی مێشێ و بەڵام ئەوانەی ھەموو بەرمیلە نەوتییەکانیان خستە نێو سەبەتەی بەغدای باغی دادی ھیلال و بەدری ماڵی شیعە،بەکۆمپانیای بریتش ئۆیەڵی بەریتانیشەوە ئەو (ڕۆژی کورد و شەوی عەجەم )ە، ئەوڕۆش نەبێ سبەی ھەردێ .
باس لەوتارەکەی غەسان شبرل دەکەمەوە ، دەقی ئەو وتارە دیکۆمێنتاریە لەسەر زارو بە قەڵەمی نووسەرێکی دیاری عەرەبی و لەرۆژنامەیەکی موعتەبەردا ، لەدوای ئەوەوە دێت کە سەرۆک بارزانی ئەوسا کە سەرۆکی بەرەی کوردستانی بوو لەرۆژانی ١٨ و ١٩ ی مانگی ئازاری ١٩٩١ شەوان لەژووی سەربازی لە ئاڵتوون کۆپری – پردێ ، لەبەردەم روناکی تیشکی لایت و چراو فانۆس دا نەخشەی سەربازی رزگار کردنی کەرکووکی داناو،ئەوەی لەسەر شانی بوو ، لە ھەگبەی بەرنامەی دا بوو لە ڕەحیماوە ، مەعسکەر خالید ، کەیوان K١ و شۆریجە بە ئەمانەتی شۆڕشگێڕییەوە بەجێی گەیاند و سەرکەوت تێدا .
گەرچی تەمەنی بەھاری ئازادی کەرکووک کورت بوو لەسۆنگەی ھێڕشکردنە سەر مەزارگەکانی نەجەف و کەربەلا بوو بە قوربانی ھاوکێشەکانی راسکردنەوەی ھێز لە ناوچەکە . بەڵام ھەرگیز چاپۆشینی ئەمریکییەکانیش لە فڕینی فرۆکەی عێراقی بە ھەموو جۆرە کانی فەرەنسی و ڕووسی و ئەمریکییەوە بە ئاسمانی کوردستان دا لەبیر ناچنەوە کە خەریک بوون خاکمان لە تورەگەکەن وەک فەلەستینیەکان تا ھەتا بۆ قودس بگرین و وەک عەرەبیش بۆ ئەندەلوس و ئەشبیلیا ئەندەلوسیاتی بەباڵاوە داھەڵبڵێین .
ئەوێ رۆژێ ، فڕین و نەفڕینی فرۆکە عێراقییەکان بووە جێی پرسیارو نیگەرانی ئەوسا لە فرینی ( فرۆکەی جەنگی یا ھەلی کۆپتەر ) لە نێو کەریدۆرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش مشتومرێکی زۆری نایەوە و سەرئەنجام دواتر زۆنی ئارام ، ئاسمانی بێ فرۆکەی جەنگی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و دواتریش بریاری ٨٨٦ .
سەرکەوتنەکەی رۆژانی راپەڕینی ئازارو بەھاری ١٩٩١ی پردێ ئەو شارە ئاڵتونییەکوشتوکاڵیە پشە رەنگینەی نێو دوولقی زێی بچووک، گرێ دەدەین بە بەرخودان و بەرگری ھێرش و پەلاماری بێ ئامانی گەلەکۆمەکی ھەرێمی و عێراقی و ناوچەیی بۆسەر پێشمەرگە قارەمانەکان لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەر لە پردێ،مێژوو بە شێوەیێ لە شێوەکان خۆی دوبارەدەکاتەوە ، سەیر دەکەین چ بەرگرێیێ کرا ، چەند قارەمانانە کورد ھاتە وەڵام ، ھەر وەک بەرگری قارەمانانەی بەرەی شەڕی سحێلا لە پیشخابوورومەخموور .
ئەوەیان یەک دیوی ئەو دراوە عێراقییەیە کە ناوی کەرکووکە ، بەتایبەتیش دوای ئەوەی رۆژی ١٢-٣-٢٠١٨ دووشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق بریاری رۆژی ٢٩-١٠-٢٠١٧ ی خۆی ھەڵوەشاندەوە و دانی پیانا کە تەنیا ( کەرکووک و ناوچەکانی دی کێشە لەسەرن ) ، نەک ( شارەکانی ھەرێمی کوردستان ) کە مەبەستی حکومەتی عەبادی لە ھەولێر سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ، سەرۆک بارزانی بوو ، لە دھۆکیش خاڵی سنوری پیشخابوورو ئیبراھیم خەلیل .گەر لای بەغدا ، ھەموو شتێ بۆ کورد ڕەوایە تا سەربەخۆیی تەنیا کەرکووک نەبێ ؟ رۆژی کورد وا ھەڵدێ ،ئەوە سەرۆک بارزانی یە بە بەغدا دەڵێ :
:- کل شی الا کرکوک ..



Top