دوێنێ ئێمە بووین ئیمڕۆش قوتابیانن پارێزراوی پرۆسەکەن

دوێنێ ئێمە بووین ئیمڕۆش قوتابیانن پارێزراوی پرۆسەکەن
رۆژنامەنوسی سعودی ئەحمەد ئەلشەقیری دەلێ " بەرێوەبەری قوتابخانە لە ژاپۆن نیوکاتژمێر زووتر لە قوتابیەکانی خواردن دەخوات لە چێشتخانەی قوتابخانە و لە ھەمان خواردنی قوتابیەکانی تا دڵنیا بێت لە تەندروستی خواردنەکە".
یەکێک لە ھۆکارە کاریگەرییەکانی گەشەپێدانی ڕۆلی بەرێوەبەری قوتابخانە بریتیەلە پەیوەندی زۆر باشی بە قوتابیەکانی و خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ قوتابیەکان.
ئاشکرایە کە قوتابیان تاکە ئامانجی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردنن و گرنگە و پێویستە بەرێوەبەری قوتابخانە پەیوەندی زۆر باشی ھەبێت لەگەڵ سەرجەم قوتابیان لە ڕوانگەی ھەست کردن بە لێپرسراویەتی و بەرپرسیاریەتی و بەرزکردنەوەی تواناکانی زانستی و پەروەردەیی و فێرکردن و تەندروستی و کۆمەڵاەیتی و چاودێری کردنی بەردەوامی قوتابیانی کە بەرێوەبەری قوتابخانە ھەردەم پێگەی گرنگی ھەیە لە بەرنامە و پلانی قوتابخانە و سەرکەوتنی پرۆسەی فێرکردن و پەروەردە لە ئەنجامی پەیوەندیەکی دڵسۆزانە و ھاوسەنگ لە نێوان قوتابیەکانی ، ھەر بەرێوەبەر خۆی بەرپرسیاری یەکەمە لە چۆنیەتی بەرێوەچوون و سەرکەوتنی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن لە قوتابخانە لە ھەموو ڕوویەکەوە ، بۆیە گرنگە بەرێوەبەری قوتابخانە بەردەوام کۆبوونەوە لەگەڵ قوتابیەکانی ئەنجام بدات و سەردانی پۆڵ و ھۆبەکان بکات و بەدواداچوون بۆ کێشەی قوتابیان بکات و چارەسەری گونجاویان بۆ بکات ، وەکو باوک و براو دایک و خوشک ڕەفتار و ھەڵس وکەوت لەگەڵ قوتابیەکان بکات و قوتابیان ھەست بکەن کە قوتابخانە ماڵی دووەمی خۆیانە و ھەست بە ئارامی و دڵنیایی بکەن و بیرو بۆچوون و ئاڵو گۆڕ بکەن وا لە قوتابیان بکات خۆیان پارێزگاری لە قوتابخانەکە بکەن و بیپارێزن و بەردەوام رێگای درووستیان نیشان بدات و ئامۆژگاری پەروەردە و فێرکردنیان بکات و یارمەتیان بدات کەشێکی لە بارو و ڕەخساو بۆیان فەراھەم بکات بۆ خوێندن و تێگەیشتن و پیادەکردنی چاڵاکییەکانی فێربوون بە گشتی و چەسپاندنی رێزگرتنی مامۆستاکان لەلایەن قوتابیان و ئاشناکردنی قوتابان بە سیستەمی خوێدن و تۆکمەکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی قوتابیان بە بەرێوەبەر و مامۆستاکان بەگشتی لەسەر بنەمای رێزگرتن و پەروەرجە و فێربوون.
ھەر لە سەر ئەو بنەمایە بەرێوەبەری قوتابخانە سەرکردەیەتی پەروەردەیی و قوتابخانەش بەردی بناغەی پەروەردە و فێرکردنە بۆیە گەر قوتابخانە باش بوو دامەزراوەکانی تر باش دەبن و کۆمەڵگەش پێش دەکەوێ بە پێچەوانەشەوە ڕاستە لە قوتابخانەش ڕۆلی بەرێوەبەر پێشەنگە سەرەتا لەگەڵ قوتابیەکانی کە ھەموو پڕۆسەی پەروەردە لە (لوتکە تا بنکە) لە (وەزیری پەروەردە تا فەرمانبەرێک لە قوتابخانەیەک) ھەموومان لە خزمەت فێرکردن وپەروەردە کردن و تێگەیاندن و پێگەیاندنی قوتابین ، ھەرگیز نابێ سڵ بکەینەوە یان ماندوو بین لە پەروەرجە کردن و فێرکردنی ڕۆلەکانمان ھەر ئەوانیش دەرئەنجامی کۆی گشتی پرۆسەکەن دوێنێ ئێمە بووین ئیمڕۆش ئەوانن پارێزراوی پرۆسەکەن.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێری پەروەردەیی

Top