دەنگدان بە پارتی : دەنگدانە بە ئامانجە مەزنەکەی گەلەکەمان

دەنگدان بە پارتی : دەنگدانە بە ئامانجە مەزنەکەی گەلەکەمان
لە میانەی بانگەشەی ھەلبژاردندا ھەر لیستەو حزبێک کۆمەلێک دروشم و پەیام و بەرنامە بۆ خۆی دادەرێژێت بە مەبەستی جولاندنی ھەستی خەلک و کۆکردنەوەی دەنگ، کە لەم چوارچێوەیەشدا بەلێن بە ھاولاتیان دەدات کە کاربکەن لە پێناو ھێنانە دی دروشم و ئامانجەکانیان، کە زۆر جاران وا رێککەوتووە کە خودی دروشمەکە لەگەل بروای حزبەکەش ناگونجێت بەلام ئەمەیان لەلا گرنگ نەبووە، بەلکو مەبەستیان کۆکردنەوەی دەنگ و چەواشەکردنی خەلکە کە ئەمەش فێلکردنێکی بە ئاشکرایە لە دەنگدەر، جیاواز لە حزب و لیستەکان ھەمیشە پارتی دیموکراتی کوردستان راستگۆبووە لەگەل دروشم و بەرنامەکانی چونکە ھیچ کاتێک دروشمێکی یان بەرنامەیەکی نەخستۆتە روو کە بروای پێنەبووبێت یان بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی دەنگ بەکاری بھێنێت کە ئەمەش پاکی و دلسۆزی پارتی نیشان دەدات بەرامبەر دەنگدەرانی، مەبەستمە ئاماژە بە یەکێ لە دروشمە ھەرە دیارەکانی پارتی بکەم کە کردوویەتیە بەرنامەی خۆی لە ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە ئەویش ( ھێنانەدی ئامانجە مەزنەکەیە) ، کە دیاریشە مەبەست لە ئامانجە مەزنەکە چیە !!!
کە بە ئاشکرا بۆ ئەم مەبەستەیە تێکۆشاوە کە ئەمەش بریتی یە لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان، گرنگە کوردستانیان بۆ ھێنانەدی ئەم ئامانج و خەونەیە کار بکەن و دەنگ بە لیستی ژمارە ١٨٤ و کاندیدانی بدەن، چونکە وەنەبووبێت ھەر ئێستا پارتی بانگەشە بۆ ئەم پرسەیە بکات بەلکو بەدرێژایی سەدەی رابردوو پەیرەوانی رێبازی بارزان بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە مەیدان دابووینە، مێژووش بۆمان دەردەخات سەدەیەک بەرلەئێستا (شێخ عبدالسلام بارزانی) داوای لە رۆژھەلاتناسێکی بەریتانی کردووە کە دیدارێکی بۆ رێکبخات لەگەل پادشای بەریتانیا تا باسی مافی سەربەخۆیی گەلی کوردستان بکات، وە لە دەستپێکی دامەزراندنیشیدا پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی ( مەلا مستەفا بارزانی) فکرەی سەربەخۆیی کردۆتە ستراتیژیەت کە لە یەکەم تفەنگ و یەکەم شەھید و یەکەم ھەلمەتەوە کاری لە پێناو کوردستانێکی خاوەن دەولەت کردووە کە مایەیی شانازیش بوو دوای قۆناغێکی دورو درێژی پر لە ھەورازو نشێو (سەرۆک مەسعود بارزانی ) لەسەر ھەمان نەھج و بەرنامە و ستراتیژیەت بەردەوام بوو سەرەرای ھەموو ئاستەنگ و بەربەستەکان لە ٢٥ـی ئەیلولی رابردووداریفراندۆمـی سەربەخۆیی ئەنجامدا و مێژوویەکی نوێی لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان تۆمارکرد و بە جیھانی راگەیاند کە کوردستانیان سەربەخۆییان دەوێت،
ھەرچەندە لێرەو لەوێ نەیارانی پرسی سەربەخۆیی سەنگەری رەخنەو توانج و قسەی بێ بنەمایان لە پارتی و سەرۆک بارزانی گرت بەلام گرنگە ھەموو لایەک دان بەو راستیە دابنێن کە ریفراندۆم بووە ھۆکاری گۆرینی رەوشی ھەرێمی کوردستان ، گەر خیانەتە پر لە شەرمەزاریەکەی ١٦ ـی ئۆکتۆبەر نەبا کە تاقمێک لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان و گیرفانەکانیان کردیان وەبوونە گرفت و لەمپەر لەبەردەم پرسی سەربەخۆیی کوردستان ئەوا ئێستاکە لە سەرقالی راگەیاندنی دەولەت دابووین ، نەک جارێکی تر بەرەو پرۆسەی ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران چووباین ، بەلام ئەمەش مانا ئەوە نیە کە ئیدی بێ ھیواو ئومید بوینە بەلکو جارێکی تر پارتی دووپاتی ھەلوێستی نەگۆری خۆی کردەوە بەرامبەر پرسی سەربەخۆیی بۆیەش دیارترین ئامانجی ئەم پرۆسەیەو تەنانەت لە بەرنامەی دایە ھەلبژاردنی ئەم جارەیە بکاتە ریفراندۆمێکی تر بۆ بەلێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کە ھەر ئەمەش میسداقیەتی پارتی بەدەردەخات کە ھەموو کات کاریکردووە لە پێناو ستراتیژیەت و فکرەی بارزانی نەمر بۆ سەربەخۆیی ، وە راستگۆیە لەبەردەم دروشم و بەلێنەکانی دا، کە ئەمەش ھانمان دەدات دلسۆزانە دەنگی پێ بدەین چۆن لە رابردووشدا بەرگریکاری مافی ھەموو پێکھاتەکان بووە لە داھاتووشدا لەسەر ھەمان رێرەو بەردەوام دەبێت کە ئامانجی سەرەکی پارتی لە چوونەوەی بۆ بەغداد بۆ داکۆکیکردنە لە مافەکانی خەلکی کوردستان و بەدەستھێنانی دەسکەوتی زیاتر و رێگە گرتنە لە سازش و سەودا لەسەر ماف و دەسکەوتەکانمان کە ھەر لە بەر ئەم ھەلوێستە نەگۆرانەشە ھەمیشە بوویتە ئامانج و جۆرەھا پیلانی لە دژ دەکرێت، چونکە دوژمنان چاک دەزانن بەھێزبوونی پارتی زامنی ھێشتنەوەی دۆزی کوردستانە بە زیندوویی ، کە لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا ئەم راستیە دەرکەوت کاتێک پارتی و پێشمەرگەکانی توانیان شکۆی گەلی کوردستان بپارێزن رێگری بکەن لەبەردەم پیلانەکانیان کە ھەولی لەناوبردنی ئەزموونی سیاسی ھەرێمی کوردستانیان دەدا کە داستانەکانی (پردێ و سحێلاو و مەحمودیەو تلسقۆف) باشترین نمونەی ھەرە دیارن ، کە لەژێر رۆشنای ئەم راستیانەی سەرەوە دلنیاین خەلکی کوردستان بەگەرم و گوریەوە دەچنە سەر سندوقی دەنگدان و پاداشتی ھەلوێست و خەبات و تێکۆشانی پارتی دەدەنەوەو سەرکەوتنێکی مەزن تۆماردەکەن بۆ ئەوەی لە خولی ئەمجارەیەش ھەر بە بەھێزیەوە پارتی نوێنەرایەتی کوردستان بکات، کە دەرکەوت تا پارتی بەھێزبێت کوردیش ھەر بە بەھێزی دەمێنێتەوە ، ھەر ئەمەشە دەنگدان بە پارتی مانای دەنگدان بە ئامانجە مەزنەکە دەگەیەنێت.
Top