په‌روه‌رده و فێركردن پڕۆسه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى گشتگیره
April 25, 2018
وتار و بیروڕا
گومانى تێدا نییه خۆشه‌ویستى و عه‌شق له هه‌ركارێكدا سه‌ركه‌وتن و داهێنانى به‌دواوه دێت وهه‌رگیز هه‌ست به ماندوو بوون و وه‌ڕس بوون ناكه‌ێت، گه‌ر نموونه‌ى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه وه‌ربگرین ئه‌و كه‌سه‌ى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌یه گه‌ر قوتابخانه و خوێندن و په‌روه‌رده‌ى خۆش بوێت بێگومان داهێنان ئه‌نجام ده‌دات و به‌رده‌وام گرنگى به كاره‌كانى خۆی ده‌دات و ده‌یه‌وێت قوتابخانه‌كه‌ى له ریزى پێشه‌وه‌ى قوتابخانه باشه‌كان بێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌رێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ كه‌س و كارى قوتابیان، چونكه په‌روه‌رده و فێركردن خۆى پڕۆسه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى گشتگیره و پێویستى به به‌شدارى كردنى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كۆمه‌ڵگه هه‌یه له خێزان و قوتابخانه ودام و ده‌زگا جۆراوجۆره‌كان كه په‌یوه‌ندییه‌كى ئالوگۆڕی و ته‌واوكه‌ری درووست ده‌كات له ئه‌نجامدا له قوتابخانه‌دا شێوازێكى نوێی گشتگیری ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان دێته به‌رهه‌م له پێناو چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م گرفته‌كانى قوتابیان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن و ووشیاركردنهوهى په‌روه‌رده‌یی لای كه‌س وكاری قوتابیان و پاڕاستنى قوتابیه خۆشه‌ویسته‌كان له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ، بێگومان گرنگترین شت له هه‌بوونى په‌یوه‌ندی تۆكمه له نێوان به‌رێوه‌به‌ر و كه‌س وكارى قوتابیان هه‌موومان قازانج ده‌كه‌ین له قوتابی و به‌رێوه‌به‌ر و كه‌س وكارى قوتابی و قوتابخانه و پڕۆسه‌كه و ده‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵگه قازانج ده‌كات و پێش ده‌كه‌وێت و تاپهیوهندییهكان باش و نزیك بن كێشه‌كان زووتر و خێراتر چاره‌سه‌ر ده‌بن ، به‌مه‌ش قوتابی زیاتر نزیك ده‌بێته‌وه له‌كۆمه‌ڵگه و ئامانجه‌كان نزیكتر ده‌بنه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ده‌كات ڕۆلی به‌رێوه‌به‌ر باشتر بێت و قوتابخانه‌ش جوانتر ده‌بێت و لاى كۆمه‌ڵگه‌ش خۆشه‌ویستتر ده‌بێت. بۆیه گرنگه به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه به‌رده‌وام له هه‌وڵى نزیك كردنه‌وه‌ى كه‌س و كارى قوتابیان بێت بۆ قوتابخانه و به ڕووى گه‌ش و به‌رده‌وام پێشوازییان بكات ، چونكه ئه‌وان ڕۆله‌كانیان له‌و قوتابخانه‌یه‌ن بۆ فێربوون و په‌روه‌رده‌كردنم و پارێزراون ، هه‌رگیز نابێ كه‌س و كارى قوتابیان به هه‌ر هۆكارێك بێت بریندار بكرێن یان هه‌ست به دوودڵى بكه‌ن و پێیوسته وا نیشان بدرێت كه ئه‌وانیش خاوه‌نى قوتابخانه‌كه‌ن و له پڕۆسه‌كه به‌رپرسیارن و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌ست بارى سه‌ركه‌وتن بگرین و تا پڕۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی دهپهرێنینهوه و به‌رده‌وام ده‌بین وسڵ ناكه‌ینه‌وه له بێزاری و ماندوو بوون ، چونكه ئێمه عاشقی پڕۆسهكهین و كاره‌كه‌ی خۆمانمان به دڵ خۆش ده‌وێت و ویژدانمان ئاسوده ده‌كه‌ین.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێرى په‌روه‌رده‌یی