مافی پارتی دیموکراتی کوردستانە گەلی کوردستان لە 12 ئایاردا خەلاتی بکەن

مافی پارتی دیموکراتی کوردستانە گەلی کوردستان لە 12 ئایاردا خەلاتی بکەن
پارتی بو بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان دامەزراوە و لەو بارەیەشەوە دریغی نەکردووە،پارتی وەک پارتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە بگرە تا دەگاتەشورەشی ئەیلول و گولان و سەرهەلدانەکەی ۱۹۹۱ و لە عێراقی نوێدا هەمیشە خەبات و تێکوشانی بو دەستەبەرکردنی مافە یاسایی و دەستورییەکانی گەلی کوردستان کردووە،هەمیشە پارتی بەرژەوەندی گەلی کوردستان و مافە یاسایی و دەستورییەکانی گەلی کوردستان بەئامانجی سەرەکی خوی زانیوە و لەو باوەرەیەشدابووە هەمیشە گەلی کوردستان شایستەی ئەوەیە لە خوشترین ژیاندا بژیت و زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەشی بکرێت،هەربویە لە ۲٥/۹/۲۰۱۷دا سەرەرای هەبونی فشاری ناوخویی و هەرێمی و نێودەولەتی بو دواخستن و ئەنجامنەدانی رێفراندۆمی سەربەخویی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێشرەوایەتی و سەرکردایەتی خودی مسعود بارزانی رێفراندومی سەربەخویی ئەنجامدا و شانازیش بەوەش دەکات کە خوی پێشرەوایەتی و سەرکردایەتی ئەم پرۆسە گرنگەیە کردووە..
وەکو ئاماژەمانپێدا پارتی هەمیشە جەختی لە مافی گەلی کوردستان کردووە،لەورووەشەوە قوربانی زۆری داوە و لەئێستاشدا بەردەوامە لەسەر قوربانیدانی بو دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کوردستان،هەربویە بە ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتیمانی دەزانین گەلی کوردستان لە۱۲ ئایاردا پارتی دیموکراتی کوردستان خەلات بکەن،چونکە لە راستیدا هەر پارتی و بارزانی بوو پێشرەوایەتی رێفراندومی کرد و بە خۆێنی پێشمەرگەکانی خوی قەوارەی سیاسی کوردستانی پاراست و ئێستاش کار لەسەر بەهێزبوونی ئەم قەوارەیە سیاسیە دەکات،کاتێک دۆژمنەکانی کوردستان دەیانویست بە یارمەتی هەندێک کالفامی سیاسی ناوخویی و بەهاوکاری هەندێک ولاتانی ئێقلیمی کوردستان داگیر بکەن و قەوارەی سیاسی کوردستان لە ناوببەن و ناوی کوردستان بسرنەوە هەر پارتی بوو شکستی بەم پیلانە فراوانە هێنا و قەوارەی سیاسی کوردستانی پاراست و بەرگری لێیدەکرد.
هەروەها کاتێک حکومەتی فیدرالی بەهاوکاری عێراقچیەکان و هەندێک ولاتانی ئێقلیمی دەیانویست ناوی قەوارەی سیاسی هەریمی کوردستان بسرنەوە و بگۆرن بو پارێزگاکانی باکوری عێراق هەر پارتی دیموکراتی کوردستان بوو توانی شکست بەم پیلانە دۆژمنکارییە بێنێت و داوای کوردستانێکی یەکگرتو و بەهێزی دەکرد،هەروەها هەر پارتی بوو بە پێشرەوایەتی و سەرکردایەتی خودی نێچیرڤان بارزانی سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێگە و شکوی کوردستانیان بگەرێنتەوە و دووبارە کار لەسەر بەهێزکردنی پێگە و شکوی کوردستانیان بکەت،هەر پارتی بوو خاوەنی داستانی پردێ و سحێلا و مەحمودیە کەلەو داستانە پر سەروەریانەدا لوتی سوپای عێراق و هێزە پرۆ ئیرانیەکانی تێکشکاند و پێانوت تاکو پارتی بەهێزبێت هیچ هێزەک و کەسێک ناتوانێت ئەم دەسکەوتانەی گەلی کوردستان کەبە رەنج و ماندووبون و خەبات و تێکوشانی زۆر هاتوتەدێ لەناویان ببات و لە گوریان بێنێت..
پارتی دیموکراتی کوردستان بوو دۆزی میلڵەتەکەمان کردە دوزێکی نێونەتەوەیی و لەسەر ئاستی بالاش قسە لەسەر ئایندە و داهاتووی گەلی کوردستان بکرێت،هەر پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون توانیان بە خوێنی خویان ئەفسانەی گەورەترین و مەترسیدارترین و درندەترین و توندرەوترین رێکخراوی تیروریستی جیهان کە ناسراوە بە داعش تیکبشکێنێن و بە جیهان و کومەلگای نێودەولەتی بلێن هەر ئێمەین پێشمەرگەکانی پارتی و بارزانی شکێنەری داعش و تێروریستان و پارێزەری ئاشتی و ئاسایشی جیهان.
هەموو ئەو سەروەریانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خەبات و ژیانی سیاسیدا پێمان دەلێت تاکو پارتی بەهێز بێت کوردستانیش بەهێز دەبێت و هەر بەهێزیش دەمێنێتەوە و مافی گەلی کوردستان زیاتر پارێزراوتر و کوردستان زیاتر ئارامتر و سەقامگیرتر و پێشکەوتوتردەبێت،بویە مافی پارتی دیموکراتی کوردستانە گەلی کوردستان لە ۱۲ ئایاردا خەلاتی بکەن و دەنگبدەن بە لیستی ۱٨٤ و کاندید و پالێوراوە کوردپەروەر و نیشتیمانپەروەرەکانی،لە کوتاییدا دەلێم پارتی واتە رێفراندۆم،رێفراندۆمیش واتە پارتی،پارتی واتە داستانی پردێ و سحێلا و مەحمودیە،داستانی پردێ و سحێلا و مەحمودیەش واتە پارتی،هەربویە بە ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتیمانی دەزانین کە کوردستانیان لە ۱۲ ئایاردا دەنگبدەن بەلیستی ۱٨٤ لیستی رێفراندۆم و سەربەخویی کوردستان و لیستی بەهێزبوونی کوردستان و لیستی داستانی پردێ و سحێلا و مەحمودیە...
Top