ئێرانی شڵەژاو لە بەغداوە مەرگ بۆ ئەمریکا دەنێرێ و لە تارانیشبۆ فەلەستینییەکان

ئێرانی شڵەژاو لە بەغداوە مەرگ بۆ ئەمریکا دەنێرێ و  لە تارانیشبۆ فەلەستینییەکان
دوای دارزانی بەھایتمەن ،پارەی ئێرانی لە تاران لەڕۆژی ٢٤-٦وە لە ساڵی ١٩٩١وە تمەن قەت دابەزینی وای لە بەرامبەر دۆلاردا بەخۆوە نەبینیووە . لەو ھەڵکشان و داشکانەدا نرخی یەک دۆلار گەیشتە ٩ ھەزار و نرخی یەک یۆرۆش گەیشتە ١٠ ھەزارو ٦٠٠ تمەن .
ئەم پێشھاتە چاوەڕواننەکراوەی ئەوجارە بارۆدۆخی ناوخۆی ئێرانی وا شڵەژاند کەس ئیرەیی بە دەسەڵاتدارانی تاران نابات لە چۆنیەتی کۆنتڕۆلکردن و چارەسەرکردنی ئەو باروودۆخە ئابوورییەی کە لە دوای خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی تاران لە ٢٥-٦وە شێوازێکی گرتە خۆی جگە لە مانگرتن ،گەمارۆی پەرلەمان و دواتر داخستنیشی لێکەوتەوە و بارودۆخەکەش ڕۆژ بەڕۆژبە جۆرێ لە تەشەنە سەندن دابێو لە باری ئابوورییەوە بۆپرسی سیاسی و پەیوەندی نێو دەوڵەتیش پەلوپۆ باوێت .
دەرکەوتەکانی دوای خۆپێشاندانی٢٥-٦ جگە لە مانگرتن و نارەزاییەکانی ناوخۆ لە شارەکان و لەدەرەوەی ئێرانیش دا نادیاریی ھەڵوێستی ئەوروپاو چین و ڕووسیایە لە نێوان جێبەجێکردن و نەکردنی خواستەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دا ئایندەی نادیاری بۆ تاران خستۆتە بەردەم دیفاکتۆیەک لەم ئان وساتەدا ئێران پێویستی پێنەبوو بەو جۆرە ڕووبەرووی جەنگێکی ئابووری ناوخۆ و دەرەوە ببێتەوە .
راستە ئێرانییەکان لە ھەڵبەزین و دابەزینی نرخی دۆلاردا لە بازارەکانی ناوخۆ و شارەگەورەکان ئەزموونێکی تا ئاستێک سەرکەوتوویان ھەیە و توانیویانە لەم چەند ساڵانەی دوایی دا قەیرانەکان بگرنەخۆ و ھەندێ جاریش بیپوکێننەوە وبەکەمترین زەرەری ئابووری لێی دەرچن . وەڵێ ئەمجارە ھەڕەشە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە کریارەکانی نەوت و کاڵای ئێران و لە ئەگەری دۆزینەوەی بازاری دیکەی نەوتی بۆ ھیندستان و ڕووسیا و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە لایەن سعوودییەکانەوە، بازاری نەوتی تاران دوور نییە مایە پووچی بەخۆیەوە ببینێ .
چین ، ئەو ووڵاتەی لە ژێر باری گرانی ئەو جەنگە ئابوورییەی کە ئەمریکا لەسەر سنووری خۆییەوە بە ناوی باجی سەر کاڵای چینی ماوەیەکە ھەڵیگیرساندووە ھێشتا لێی نە ھاتۆدەر و لە ئێستاوەش دەیان کۆمپانیاو چەندین گەورە بازرگان زەرەرمەندی ھەرەسەرەکین لێی، لە بارودۆخێکی ئاوادا پێشبینی دەکرێ ئەویشپێشەنگی ئەو ووڵاتانە بێ چاپۆشی لەخواستەکانی ئێران بکات .‌ چونکە چینییەکان ووردتر بیر لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی خۆیان دەکەنەوەو لە ئێستاوەش، ھێشتا کۆبوونەوەی ھێلسنکی نەبەستراوە ، بە ئاژانسی تاسیی رووسییایان ڕاگەیاندووە کە ئەوان یەکەمین فیشەک بەڕووی ئەمریکا ناتەقێننەوە و داواش لە ئێران دەکەن گەرووی ھورمز نەکاتە کارتی فشارو ھەڕوگیف کردن لەم و لەو .
ئەو دیمەنانەی لە دوای ٢٥-٦ وە لە تاران و بەغدا دێنە بەرچاو دیمەنی پێچەوانەیی و نەخوازراون ،یەکێ لەو دیمەنانە وەک باوە لە ڕۆژی قودس دا لە تاران خۆپێشاندەران مەرگ بۆ ئەمریکا بەرزدەکەنەوە ، بەڵام ئەوجارەیان ،لە جیاتی مەرگ بۆ (ئەمریکا )،بۆ (فەڵەستین ) یان بەرزکردەوەو و بەشێک لە فەڵەستیینیەکانیان لەوانیشەوە رێکخراوی فەتح –یانلە خۆیان زوویرکرد .. !! ،
لە دیمەنێکی دیکەدا لە بەغدا چەند لایەنێکی شیعەی لایەنگری ئیران تابلۆی گاڵتەجاری و گاڵتەکردن بە تڕەمپ و مەرگ بۆ ئەمریکا یان لە ناوەندی شەقامەکان ھەڵواسی و حکومەتە کاربەڕێکەرەی عەبادییان بەرامبەر ئەمریکا بەڕووداماو و خەجاڵەت نیشان دا .
لێرەدا دەکرێ قسە نەستەقەکەی کوردیمان وا ھەڵگێڕینەوە و بڵێین :( شەڕ لە تارانە،تۆز لە بەغداو قودس ) .بۆیە
ئەوگەردەلوولەی ئەمریکا بۆ سەر ئاسمانی تاران ھەڵیکردووە ، وا پێدەچێ مۆسکو و پکین و نیو دەڵھی و ھەندێ لەووڵاتانی دەرەوەی (٥+١) یش ،سیاسەتی ئاگرە سوورەی لەبەرامبەردا پەیڕەوبکەن ، ئەی دەبێ ئەو گەردەلوولە تا چ ئاستێ ئاسمانی بەغداو دیمەشق و تەڵئەبیب و سەنعا بگرێتەوە..؟ لەکاتێکدا کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان فلادیمێر پوتین و دۆناڵد تڕەمپ لە ھێلسنکی زۆری لە ھەگبەدایە ،ھەر لە پرسی کۆن و تازەی پاشماوەی ئەفغانستانەوە بگرە تا ئێران و عێراق و سووریاو دۆڵی دەمباسی رۆژھەڵاتی ئوکرایناو دوورگەی کریمای ناو دەریای ڕەش کە بابەتگەلێکنئایادەکرێ ھەر بە
کەفووکوڵی نێو فنجانی قاوەی تڕەمپ وەسف بکرێ.. ؟ و بەھێنانەدی ‌رێککەوتنێکی ژێراو ژێری تازە ،ئارام کر‌دنەوەی ناوچەکەی بەدواوەبێت..؟ یا گەردەلوولێکی دیکەی بیابانە ، ئێستا نا دەمێکی دیکە تۆز بەری ئاسمانی تاران دەگرێتەوە ..؟
Top