پارتی هەمیشە خاوەنی خەونی سیاسی پڕشنگدارە بۆ دروستكردنی داهاتوویەكی گەش و ڕووناك بۆ نەوەكانی ئێستا و داهاتوو ...

پارتی هەمیشە خاوەنی خەونی سیاسی پڕشنگدارە بۆ دروستكردنی داهاتوویەكی گەش و ڕووناك بۆ نەوەكانی ئێستا و داهاتوو ...
پارتی لە سەرەتای دروست بوونی تا دەگات بە ئەمڕۆ لە هەموو سێکتەرەکان بە گشتی و بە تایبەت لە بواری سیاسی دا بەو جۆره کاری کردووە کە لە بەرژەوەندی کوردستان و گەلەکەی دا بێت و داهاتووی لەسەر بنیات بندرێ، هەستی بە بەرپرسیارێتی کردووەو تەسەوڕی کردووە کە خەونی نەوەی سیاسی ئێستا چیە بۆ داهاتوو وە چی دەوێت؟ وە پێویستە چۆن بێت و چی بۆ دەستەبەر بێ، بواری سیاسی بوارێكی فراوانە، وە ئاستی بیركردنەوە تیایدا ئیجگار گەورەیەو لە زۆر قۆناغیشدا ئیجگار هەستیارە، چونكە لەسەر بنەمای قازانج و بەرژەوەندی و زیان و ژیان دەوەستێت، بۆیە خاوەنی هەڵبژاردنە، واتا چ باشە و چ خراپە بۆ ئێستا و داهاتوو، وە چۆن هەنگاو بهاوێژیت و چی بسەنی و چۆن بجەنگی لە پێناوی پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە هەتن، وە ئەوانەیش کە بە دەست نەهاتوون، هەروەها نزیکبوونەوە لەو خاڵانەی کە لە خزمەتی بەرژەوەندی وەڵات دان و دوورکەوتنەوەش لەو خاڵانەی کە زیان دەگەیەنن و دەکەونە خزمەت ئەجێندای نەیاران و داگیرکەران و بۆ ئێستاو داهاتوو مەترسین لە سەر کوردستان.
پارتی و ڕێبازەکەی بە درێژایی مێژوو خەونی باشتر بوون و بنیاتنان و ئارامی و سەربەخۆیی و ئازادی هەبووە بۆ گەل و نیشتیمانەکەی، هەمیشە خەونی وەدیهێنانی گۆڕانكاری لە قۆناغێك بۆ قۆناغێكی تری هەبووە، ئەگەرچی زۆر جار بەو سیاسەتە حەکیمانەیەی کە جەنابی سەرۆک بارزانی هەیەتی، وە بە خەمخۆری و ئەندازیارێتی کاک نێچیرڤان بارزانی، وە پەرۆشی و شەونخوونی کاک مسروور ی براگەورە بۆ ئارامی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی کوردستان.... لە گەیشتن بە خەونە مەزنەکە بۆ سەربەخۆیی و ئازادی نزیک کەوتینەتەوە... حەیفێ دەستی خیانەتی نێوەخۆیی و ویستی گەورەی دووژمنان زاڵ بووە بۆ لە بەینبردنی خەونەکانمان.
کۆڵ نەدان، دوای خیانەتە شومەکەی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ئەوە هەوڵ و خەمخۆری و دیبلۆماسیەتی کاک نێچیرڤان بارزانی و سیاسیەكانی تری ناو پارتی بوو بۆ هێشتنەوەی هەرێمی کوردستان و باشتر كردنی دۆخە خراپەكان بە باشتر، یان چاكسازی كردن تیادا بە ئاراستەی باشتر كردنی باروگوزەرانی خەڵک و هێشتنەوەو پاراستنی ئەنجامی ڕاپرسی وەک خۆیی و شکاندنی ئەو گەلەکۆمەو گەمارۆیانەی کە لەسەر کوردستان دا بوون، ئەوە جەنابی سەرۆک بارزانی بوو لە گەڵ پێشمەرگە قارەمانەکان کە لە
دوای رووداوەکانی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، حەشدی شەعبی بە تانکی ئەبرامز و نوێترین چەکی هاوپەیمانان، کە بۆ شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش درابوونە سوپای عێراق، هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان لە شەڕەکانی بەرگریدا لە ناوچەکانی سحێلا، پردێ و مەخموور قارەمانانە دوو تانکی ئەبرامزی ئەمریکییان تەقاندەوە، کە تانکێکی هەرە پێشکەوتوو و بەهێزی جیهانە و میلیشیا عێراقییەکان بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان بەکاریان هێنا، لە کاتێکدا ئەگەری تێکشکاندنی ئەو جۆرە تانکە زۆر لاوازە، پەیامێکیان بە دووژمن و وەڵاتانی ناحەز دا کە هیچ کات لە بیریان نەچێتەوە. ئەو ئیرادەیە و کۆڵنەدانە پشت بە خەون و بەرنامە و پلانی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەبەستێت بۆ داهاتووی کوردستان.
ئاخر پێشبینی كردن بۆ داهاتوو كارێكی سانا و ئاسان نیە، چونكە ڕەنگە پێدراوەكانی گۆڕانكاری لە ئێستادا بۆ باشتر كردنی داهاتوو بەرچاوو ڕوون نەبن و دیار نەبن، یان ڕێگریەكان زۆر بن و مەودای گۆڕانكاری نەدەن! هاوشێوەی ڕێگری گروپە خیانەتکارەکەی 16ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردن و بەدەستەوەدانی کەرکوک و تێکشکاندنی خەونی سەربەخۆیی کوردستان.
لەبەرئەوە بۆ هەموو فەردێکی کوردستانی گرنگە كە دەنگ بە لیستی 183ی پارتی و بەربژێرەکانی بدات بۆ ئەوەی خەونی ماڵێ بارزان بۆ سەربەخۆیی و هەبوونی ئیرادەیەکی ئازاد بێتەدی و وڵاتێکی ئارام و ئاوەدان و سەرکەوتوومان هەبێت، دەبێ گەلی کورد ئەوە بزانێت کە ئەو خەونە دەبێتە خەونی ڕاستەقینە كە پاڵپشت بێت بە فكری سیاسی و مەعریفەیەكی درووست كە بواری پلاندانان بۆ داهاتوو بنەماكەی پشت بە عەقڵی سەلیم و حەکیم ببەستێت و لە خزمەتی ڕای گشتی و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندابێت. پارتی بن و دەنگ بدەن بە پارتی و ڕێبازی بارزانی چونکە پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی هەمیشە خاوەنی خەونی سیاسی پڕشنگدارە بۆ دروستكردنی داهاتوویەكی گەش و ڕووناك بۆ نەوەكانی ئێستا و داهاتوو، چونكە مێژووش هەر بە یەك شێوە بەردەوام نابێت، بەڵكو قۆناغ لە دوای قۆناغ گۆڕانكاری دەبێتە بنەمای مێژوو، لە سەر ئاستی نەتەوەیی و عێراقیشدا تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان خەونی هەیە بۆ باشتركردنی داهاتوو بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکان و پاراستنی ئەزموون و دەستکەوتەکان، وە هەوڵی بەهێزیش هەیە بە ئاراستەی گۆڕانكاری و نزیک بوونەوە لە مافەکانمان، گرنگە دەنگ بدەن بە لیستی 183ی پارتی، بۆ ئەوەی خەونی سەربەخۆیی و باشتركردن و هێنانەدی خۆشگوزارەنی و بەرەو پێش بردنی دۆخی سیاسی و ئابووری بە کارا بمێنێت و كاری جدی بۆ هەبوونی هەستی بەرپرسیاری و ئینتیمای نیشتیمانی بکرێت.
Top