65جەماوەر پارتی دیموكراتی كوردستانیان خستە بەردەم ئەركێكی قورس بۆ چوار ساڵی ئاییندە

65جەماوەر پارتی دیموكراتی كوردستانیان خستە بەردەم ئەركێكی قورس بۆ چوار ساڵی ئاییندە
هەڵكشانی دەنگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەرجەم شارووشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، دەنگدانی زۆرینەی پێكهاتەكانی هەرێم بەپارتی و لیستی ۱٨۳پارتی و متمانەدان بەكاندیدەكانی، نیشانەی وریایی و تێگەیشتنی ئاستی ڕۆشنبیری كۆمەڵگەی كوردییە لەئاستی قوربانی دانی پارتی و هەڵوێستە نەتەوەییەكانی بەرامبەر نەیارانی كورد و دژبەرەكانی كوردستان، لەچەند ساڵی ڕابردوودا نەیارانی كورد و دووژمنانی ناوخۆیی و دەرەكی بەگەمارۆدان و هێرشكردنە سەر هەرێم و نانەوەی پشێوی و هاندانی هەندێك لەپارتەكانی كوردستان ویستیان پارتی لاوازبكەن، بەڵام جەماوەر و هاونیشتمانیان بەدەنگەكانیان پارتیان بەحەجمێكی گەورە تر و بەقەبارەیەكی بەهێزتر نیشانی دۆست و نەیارانی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان دا، بۆ هەموو لایەكیان سەلماند پارتی تاكە هێزە كە جێگەی متمانەی هاونشتمانیان بێت، تاكە هێزە كە لەسەر گۆڕەپانی كوردستان موساوەمە لەسەر مافەكانی گەلی كورد ناكات، بەم هەڵوێستەی هاونشتمانیان پارتی دیموكراتی كوردستانیان خستە بەردەم ئەركێكی زۆر قورس بۆ چوار ساڵی ئاییندە و دەبێتە تاقیكردنەوەیەكی زۆر كاریگەر بۆ هەڵبژاردنی ئاییندە. روون و ئاشكرایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكان و بڕینی بودجە و مووچە لەلایەن بەغدا و هاتنی بە لێشاوی ئاوارە بۆ هەرێمی كوردستان دۆخی دارایی حكومەت بەرەو خراپی رۆیشت، لە ئاكامدا دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ماوەی چوار ساڵە بەدەستی قەیرانەكانەوە دەناڵێنن، پێویستە حكومەتی نوێ كۆتایی بە قەیرانەكان بێنێت و دۆخەكە بگەڕێنێتەوە ساڵی 2013خزمەتگوزارییەكان دەست پێبكاتەوە و هەلی كار بۆ لاوان دابین بكرێت، هەروەها دامەزراندن دەست پێ بكاتەوە و پشێویەكانی سنووری سلێمانی و ئیرهابی فكری بنبڕ بكرێت و ئەمن و ئاسایش بۆ ئەو سنوورە دابین بكرێت، چاكسازی لەكەرتی پەروەردە و تەندروستی و سیتسەمی خانەنشینی بكرێت وقەرزی بچووك و گەورەو سلفەی عەقار و هاوسەرگیری خەرج بكرێ‌، كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی زیاتر ئەكتیڤ بكرێت و كارەبای نشتیمانی فراوان بكرێت و بەسیتەمی جیهانی كاری پێبكرێت، هاوكات بایەخی زیاتر بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بدرێن وخزمەتی زیاتر بە پێشمەرگە بكرێت، ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر بكرێت و كەرتی گەشتیاری بەرنامەڕێژی بۆبكرێت، بایەخی زیاتر بەڕێگاوبانەكان بدرێن، دادگاكان بێلایەن بكرێن و پشتیوانی بكرێن، بەجێبەجێ كردنی ئەم خاڵانە دەبینە خاوەن كوردستانێكی بەهێز ئەمەش دروشمی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لە هەڵبژاردنی 30/9/2018ئەو بەڵێنەكانی بەجاماوەری دا دەبێتە ڕاستی لەسەر ئەرزی واقع .

Top