پارتی بریندارە

پارتی بریندارە
ڕاستە پارتی دیموكراتی كوردستان بریندارە و برینەكەشی بەدەنگی زۆرینەی خەڵكی كوردستان ساڕێژ بووە، پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕابەرایەتی پێشمەرگەو سەرۆكی نەتەویی كورد (سەرۆك مسعود بارزانی) بۆیەكەم جار لەمێژووی گەلی كوردستان دەستی بۆ مەلەفی سەربەخۆیی كوردستان برد، كە ئاواتی لەمێژینەی خەڵكی كوردستان بوو، ساڵانێكە كورد لە پێناوی سەربەخۆیی و بە دەوڵەت بوون خەباتی شاخ و شاری ئاوێتە كردووە و تێكۆشاوە، هەزاران ڕۆڵەی كورد و كوردستان چەكی شەڕەفیان كردە شان و لەم پێناوەدا شەهید بوون، بەهەزارن ڕۆڵەمان لەبەردەم پەتی سێدارەدا بەدەم یان كوردستان یان نەمان بۆ ئازادی گەردنی خۆیان خستە بەر پەتی سێدارە. لەكۆتاییدا بەڕابەرایەتی (سەرۆك مسعود بارزانی) لە 25/9/2017ئەو دەنگەی چەندین ساڵ بوو بەزەبری ئاگر و ئاسن كپ كرا بوو، بەزووڵاڵی درا بەگوێی جیهانداو جیهان لەو ڕاستییە ئاگادار كرایەوە كە كورد چی دەوێ، بەڵام هەر ئەو كەسانەی كە چەندین ساڵە دژی سەربەخۆیی و ئازادین و بە زەلیلی و بن دەستی رازی بوون، لەپێناوی چەند دەسكەوتێكی ماددی و شەخسی خەنجەری ژەهراویان لەپشتی پارتی و گەلی كورد داو برینداریان كرد، بە خەیاڵی هیچی خۆیان و بەئومێدی سڕینەوەی پارتی و لەباربردنی خەونی نەتەوەیەك كاریان كرد، بەڵام بە خۆڕاگری گەلی كورد و ئازایەتی هێزی پێشمەرگەو سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان خەونەكەیان لەگۆڕنرا، ئەوان بوونە مایەی شەرمەزاری بۆ خۆیان و نەوەكانیان، دوای خۆڕاگری و لوت شكانی دووژمنانی نەتەوەكەمان گەلی كورد وكوردستان چوونە بەردەم دوو هەڵبژاردنی چارەنووس ساز، لەم تاقی كردنەوە مێژووییەدا دوو بەرەی ڕوون دەبینران بەرەیەك خیانەتیان لە خاك و خۆێنی شەهیدان كرد، بەرەیەكیش كە ئازادی خواز و سەربەخۆخوازە و بەرگری لەدەسكەوتەكانی گەلی كورد كردووە، جەماوەری كوردستان بەدەنگەكانیان بەرەی ئازادی خواز و پارێزەری دەستكەوتەكانی گەلی كوردستانیان هەڵبژارد و برینی پارتی دیوموكراتی كوردستانیان ساڕێژ كرد، هاوكات دەرسێكی باشیان بە نەیارەكانی ئازادی و سەربەخۆییدا، بەجۆرێك كە تووشی شۆك بوون، ئەوانە بوون كە بۆ بەدەست هێنانی چەند پۆستێكی هیج خۆیان لەبەردەمی هەموو دوژمنێكدا دەچەمێنن، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستا ن بۆ چواساڵی ئاییندە وەك حاكم و نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە.
Top