پێویستە پارتی ئەم کات کوشتنی یەکێتی ڕابگرێت .

پێویستە پارتی ئەم کات کوشتنی یەکێتی ڕابگرێت .

لەدوای هەڵبژاردنی ۳۰ـــی ئەیلولی (۹)۲۰۱۸ و ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ، تیایدا لایەنەکان قەبارەی خۆیان زانی لە ڕێگای دەنگدانەکەوە ، بە تایبەت پارتی دیموکڕاتی کورودستان ئەوە بوو توانی لەم هەڵبژاردنە لە کۆی ۱۱۱کورسی پەڕلەمانی ٤٥کورسی مسۆگەر بکات ببێت بە براوەی یەکەمی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.
یەکێتی بە پاساوی جۆراو جۆر کات دەکوژێت؟!یەکێتی لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن کات دەکوژێت و هەر ڕۆژەو بیانویەک دێنێتەوە پەڕەی سیاسی تر لەگەڵ یەکتر تێکەڵ بکات نموونەش (وەزارتی دادی عێڕاق و کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگار و دانانی پارێزگارێک )بۆ کەرکوک پارتی لە پێناو کوردستان و کەرکوک ئامادە بوو کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەن بکرێت و پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک هەبژێرێت ، بەڵام ئەوەی پارتی دەیەوێت ، ئەو پارێزگارەی کە بۆ کەرکوک هەڵدەبژێردێت تێوەنەگلابێت لە ڕووداوەکانی ۱٦ــی ئۆکتۆبەر ، چونکو ڕووئیای پارتی وایە کە ئەوەی دەستی هەبووە لەم ڕووداوە ئەوا خیانەت بارە بەرامبەر خاک و میلەتی کورد.
کات کوشتنی یەکێتی لەگەڵ پارتی بە زیان بۆ پارتی تەواو دەبێت ؟!ئەم کات کوشتنەی یەکێتی دەیکات بەرامبەر بە پارتی دیموکڕاتی کوردستان یاریەکە کە بە زیان بۆ پارتی تەواو دەبێت ، پارتی گەلێک پڕۆژە یاساو بەرنامەی خۆی هەیە دەیەوێت لە چوار ساڵی داهاتوو جێبەجێیان بکات ، لە ئەگەری پیادە کردنی ئەم سیاسەتە کە یەکێتی دەیکات ئەوا کاتی پارتی بە فیڕۆ دەدات و بەمەش پارتی ناتوانێت بەرنامەکانی جێبەجێبکات و ئەمەش بە زیان بۆ پارتی تەواو دەبێت.
پێویستە پارتی چیبکات؟!ئەوەی لە ئێستادا پێویستە پارتی بیکات ڕێگە چارەی گونجاوە بۆ ئەم باردۆخە ، دەبێت پارتی ئەڵتەڕناڵتیڤی تر بدۆزێتەوە خۆی لەم کات کوشتنەی یەکێتی ڕزگار بکات کە یاریەکە لە دژی پارتی کۆتایی پێدێت
Top