‎لە ساڵیادی کۆچی دوایی کەسایەتی ئایینی ونیشتیمانی(مەلا وەیسی گرتکی)دا

‎لە ساڵیادی کۆچی دوایی کەسایەتی ئایینی ونیشتیمانی(مەلا وەیسی گرتکی)دا
40 ساڵ بەرلەئێستا لەبەرواری 1979/2/20زاناو کەسایەتی ئایینی و نیشتیمان پەروەر وکۆمەلایەتی ناسراوی کوردستان مەلاوەیسی مەلا عبدالله گرتکی ناوسراو بە مەلاوەیسی گرتکی کۆچی دوایی کرد رەحمەتی جگە لەوی نەوەی زانای ناوداری گەلەکەمان ئیبن و ئادەم بوو لە هەمان کاتدا زاناێکی بەتوانا و لێهاتوو بوو خزمەتێکی زۆری ئایینی ئیسلام و حوجر و فەقێیانی کردوە سەردەمانێکی زۆر حوجرەکەی شوێنی بلاوکردنەوەی زانست و زانیاری بووە ژمارەیکی زۆر له فەقێ و قوتابی ئایینی لەسەر دەستی پێگەیشتوونە و بروانامەی مەلایەتی یان وەرگرتووە،وێرای ئەمەش نموونەی مەلای نیشتیمان پەروەربوو بەتێگەیشتنی تەواوی مافی رەوای گەلی کودستان له روانگەی ئایینی ئیسلامەوە داکۆکی له مافە نەتەوەیی و نیشتیمانی یەکانی گەلەکەی دەکرد بۆیەش بەشداری کردووە لەشۆرشی کوردستان لە رۆژهەڵات و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد هەر لەوێش بەدیداری سەرکردەی نەمر (مەلا مستەفا بارزانی)شاد دەبێت و لەنزیکەوە پەیوەندی لەنیوانیان دروست دەبێت بۆیەش لەدەستپێکی شۆرشی ئەیلوولی مەزندا بارزانی نەمر سەردانی گوندی گرتک دەکات لە میوانداری مەلاوەیسی دەمێنێتەوە بەمەش پەیوەندیەکانیان بەهێز دەبێت و دەبێتە هۆکاری سەرەکی بۆ بەشداری کردنی لە شۆرشی ئەیلوول و هاندانی خەلک لە رێگەی ووتارە ئایینی یەکانی بۆ بەشداریان لەشۆرش و پاڵپشتکردنی پێشمەرگه تەنانەت ماڵ و حوجرەکەی دەبێتە بنکەیەک بۆ پێشمەرگەکان کەجەنابی سەرۆک مسعود بارزانی له پەرتووکە بە نرخەکەی دا (بارزانی وبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد )ئاماژەی بەم سەردانی بارزانی نەمر کردووە تەنانەت مەلا وەیسی دەبێتە جێگای بروای بارزانی نەمر بۆیەش بەرسمی دەبێتە (قازی شەرعی)لەساڵی 1964تا نسکۆی شۆرشی ئەیلوول وێرای ئەوەی یەکێک دەبێت لە دامەزرێنەرانی یەکێتی زانایان هەروەها ئەندامی شاندی چارەسەری کێشەی نێوان حکومەتی عبدالکریم قاسم و شێخ رەشید لۆلانی دەبێت،لەپاڵ ئەمەشدا مامۆستای رەحمەتی کەسێکی کۆمەلایەتی بووە رۆڵی دیاری هەبوو له چارەسەرکردنی کێشە کۆمەلایەتیەکان و ئاشت کردنەوەی خەلک تەنانەت ئەوکات بەکلیلی چارەسەرکردنی کێشەکان ناسرابوو دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلول ماموستا مەلا وەیسی ژیانی ئاوارەیی ھەڵبژارد و ماوەیەک لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەمێنیتەوە بەھۆی دووچار بوونی بە نەخۆشیەکی کوشندە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەرپرسانی شۆڕش دەگەڕێتەوە (عیراق) تا سەرەنجام بەم ھۆیەوە لە تەمەنی ٧٥ ساڵی دا لە ڕێکەوتی ٢٠/٢/١٩٧٩ کۆچی دوایی دەکات لە شارۆچکەی دیانا و لە گۆرستانی (گوان) بە خاک سپێردرا ماوەتەوە بڵێن دوای کۆچکردنیشیدا ڕۆڵەکانی لەسەر ھەمان ڕێچکەکەیدا بەردەوامن لە بواری ئایینی و نیشتیمانی و ڕۆشەنبیری و کۆمەڵایەتی خزمەت دەکەن
سڵاو درود بۆ گیانی پاکی و یادی ھەمیشە بە خێر
Top