هەر گۆڕانکارییەک هەبێت، دەبێت بە بڕیاری پارتی بێت .

هەر گۆڕانکارییەک هەبێت، دەبێت بە بڕیاری پارتی بێت .

ئێستا بیرتان کەوتەوە "کەرکوک و کەرکوک و کەرکوک" لەسەر دەمی خستنە بندەستی و هەرزانبازارکردنی ئاخەکەی و دابرانی وەک کۆرپەلەیەک لە باوەشی دایکی و هاوارو ناڵەو فرمێسکی پێشمەرگەو کوردستانیان کاتێ كرایە شارێکی سوتماك و كۆڵۆنیالێكی سییاسی پاشكۆ و چاو لە دەستی بێگانە...؟!!
کاتێ پارتی وەڵامی بۆ پەنجە ڕاوەشاندنەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بوون بێ بەحزبی ئێکەم لە سەر ئاستی وەڵاتەکەیان، وە هەموو سەرانی عێراق بە ناچاری ڕێ ڕۆچکەی سەری بڵندیان گرتەبەر بۆ ڕاوێژکردن بە پارتی..! چۆن زامی کەرکوک و کەرکوکیەکان لە ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ لە بیردەکات و سازش لە سەر پەردەپۆشکردنی خیانەتێکی وەها مەزن دەکات..!

تەجروبەی پارتی و حكومڕانیەکەی گرەوی میللەتێكی بەئیرادەیە بۆ سەركەوتن بەسەر كۆی ئەو كێشە و تەحدیاتە سەختانەدا،
بیرتان بێت: دەبوایە هەرێمی كوردستان دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی ڕێفراندۆمی سەرتاسەری کوردستان بۆ سەربەخۆبوون و ئازادی بیسەلمێنێ كە دەتوانێ ووڵاتی خۆی سەرپێبخات و ئیدارە بدات، بەڵام داخی گرانم ئێوە پارچەیەک لە نیشتیمان وەکو پاروویەکی چەور پێشکەشتان کرد بە ئاغاکانتان و نەتانهێشت!.
بەوەش نەوەستان پیلانتان دانا بۆ ژێردەستخستنی تەواوی هەرێمی کوردستان و لە بەینبردنی ئەو دەستکەوت و سەروەریانەی کە لە سەر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئەمڕۆ بە دەست هاتوون... بۆتان نەچووە سەر.

لەگەڵ تێگەیشتن لەمانەو زۆر شتی تریش پارتی وەك هێزی بەرپرسیاری نێو حكومەت و حکومڕانی، هاوشانی پڕكێشییە سەختەكان و هەلو مەرجی نالەباری کوردستان و ناوچەکە، هەمیشەش بیری لای پێکەوە ژیان و پێکەوە بوون و شەراکەتە.
بۆ پارتی ئەو چەند ساڵەی داهاتوو قۆناغێکی زۆر گرنگە، بۆیەش دروشمی پارتی لە هەڵبژاردنی ڕابردوو، (بنیاتنانی کورستانێکی بەهێز) بوو، وە پارتى وه‌كو حزبێكى كوردستانى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنى باوه‌ر و متمانه‌ و پشتبه‌خۆبه‌ستنى تاک بە تاکی كورد دەکات لە پێناو ئایندەی هەرێمی کوردستان.
ئەركی پارتی ئەركێكی ئەخلاقی،نیشتیمانیە، بۆیە ئەگەر گۆڕانكاری یان پێشهاتێک هەبێت لە كوردستان، دەبێت بە بڕیاری پارتی ئەو گۆڕانكاریە ببێت. بۆیە بە بێ پارتی ناتوانرێت گۆڕانکاری بکرێت و بستێک ئاخی نیشتیمان لە کوردستان داببڕن چجای شاری سلێمانی، جا لەژێر هەر ناوێک بێت. مەگەر خیانەتێکی تری هاوشێوەی ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ هەبێت. وە پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەبێت هەنگاوەکانی خۆی زۆر بە حەكیمانە بهاوێژێت، دەبێت بەرچاوی ڕوون بێت، كەبەرچاویشی ڕوونە.



Top