قەیرانێکی تر بەرۆکی کوردستان دەگەرێت.

قەیرانێکی تر بەرۆکی کوردستان دەگەرێت.

دوای ئەوەی کە ۱۸ـی شوبات(۲)۲۰۱۹ کۆبوونەوەی پەڕلەمان بەسترا ، تیایدا ڤالا فەرید و هێمن هەورامی مونا قەهوەچی بەسەرۆک و جێگری سەرۆکی پەڕلەمان هەڵبژێردران بە دەنگی فڕاکسیۆنەکانی(پارتی دیموکڕاتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ، پێکهاتەکان لە تورکمان کلدان ئاشوریو سۆشیالیست ) نەوەی نوێش بەشداربوو کاندیدی خۆشیان هەبوو بەڵام هەر خۆیان دەنگیان دایەوە بەخۆیان ، لە کاتێکدا کۆمەڵ و یەکگرتوو ئامادە نەبوون دەنگیان نەدا بە بەربژێران ، وە تیایدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەڕلەمان ئامادە نەبوو ، وا چاوەڕوان دەکرێت یەکێتی قەیرانێکی سیاسی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بکاتەوە ، بیەوێت بەرپەرچی پارتی بداتەوە تۆزێک ئاڵۆزی بخاتە هەرێمەوە ، ئەوەی لە یەکێتی چاوەڕوان دەکرێت و پێدەچێت یەکێتی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ پارتی دا بیکات ، دۆسیەیەکی تر ڕووبەڕووی هەرێم و پارتی بکاتەوە .
یەکێتی دەیەوێت کاتێکی زۆر بە فیڕۆ بدات بە سەرقاڵ کردنی پارتی و دەیەوێت ، داوای پۆستی سەرۆکی هەرێم یاخود یەکێک لەم دوو پۆستە بکات و مەلەفەکانیان بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە ئەویش یان وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و یان ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش هەرێم وەربگرێت لەم حاڵەتەشدا (لاهور جەنگی تاڵەبانی )کاندیدی بەهێزیان دەبێت بۆ ئەم پۆستە ، لە کاتێکدا پارتی ئەم سێ پۆستە بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت ، چونکو لە ڕێکەوتنامەی ستراتیجی نێوان (جلال تاڵەبانی ، مسعود بارزانی )وا پۆستەکان دابەشکراون کە سەرۆکی کۆماری عێڕاق بەرکەوتەی یەکێتی بێت سەرۆکی هەرێم بەرکەوتەی پارتی بێت بە پێی ئەم ڕێکەوتنامە ، لە ئەگەری سوور بوونی یەکێتی و پێداگیری کردنی ، بە ئیستحقاق نەزانینی لە لایەن پارتی ئەوا یەکێتی بەم شێوەیە دەیەوێت قەیرانێکی سیاسی ڕووبەڕووی هەرێم بکاتەوە ، بەڵام ئایا یەکێتی لەم پلانەی سەرکەوتوو دەبێت ئەمە جێ دێڵم بک کات و کات وەڵامی قسەکانی من دەداتەوە .
Top