بۆچی گرنگە پرۆژەیاسای دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کارابکرێتەوە

بۆچی گرنگە پرۆژەیاسای دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کارابکرێتەوە
دوای ئەوەی بەپێ یاسای ژمارە(١٠)ی سالی ٢٠١٨لەخولی چوارەمداپەرلەمانی کوردستان دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی ھەلپەساردھەرلەیاساکەشدا بریاردرابوولەخولی بەھارەی سالی یەکەم لەخولی پێنجەمی ھەلبژاردنی پەرلەمان پاساکەکارابکرێتەوە بۆیەش لەسەردوای زۆرینەی پەرلەمانتاران لەفراکسیۆنەجیاجیاکان لەدانیشتنی ژمارە(٣)ی ئاسایی خۆی داپەرلەمانی کوردستان خۆێندنەوەی یەکەمی بۆ(پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان —عێراق وھەمواری شێوازی ھەلبژاردنی سەرۆک تاپەسەندکردنی دەستوور)ئەنجام دائەمەش جگەلەوەی کارێکی یاسایی بوولەھەمان کاتیشدائەرکێکی گرنگی نیشتیمانی بووچونکەدامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دامەزراوێکی نیشتیمانی یە وپەیوەستە بەھەمووخەلکی کوردستان بۆیەش نەدەکراچیترکوردستان لەبۆشایی یاسایی دابێت وبەبێ دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بێت چونکە بەکارانەکردنەوەی دامەزراوەکە گرفت ولەمپەری یاسایشی لەبەردەم ناوھێنان وراسپاردنی کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دروست کردوەکەوابۆ(٥)مانگ دەچێت خولی پێنجەمی پەرلەمان سویندی یاسایان خواردوەکەچی تائێستاش کابینەی حکومەت متمانەی وەرنەگرتوەبۆیەش بەدلنیایەوەبەکاراکردنەوەی یاساکەھەنگاووقۆ ناغی گرنگ دەھاوێژرین بەئاراستەی زیاترخزمەتکردنی کوردستانیان وئاوەدانکردنەوەی کوردستان وەنەبێت ئەم پرۆژیەش تەنھاھی لایەنێک یاخودھی فراکسیۆنێک بێت یاخوددیارتر تەنھاھی فراکسیۆنی پارتی نیە بەلکوئەندامانی زۆربەی فراکسیۆنەکانی نێوپەرلەمان واژوویان کردوەوداوای کاراکردنەوەی یاساکەیان کردوە چونکە لەتێروانینی فراکسیۆنی پارتی یاساکە ودامەزراوەکەش رەھەندی نیشتیمانیان ھەیە گرنگیشە سەرجەم ئەویاساوپرسانەی رەھەندی نیشتمانیان ھەیە کۆدەنگی وتیروانینی ھاوبەشیان لەسەربێت بەلام ئەمەش مانای ئەوەی ناگەێنێت بەم بیانوە چیتریاساکەدوابکەوێت رێگری لەرێککارەیاسایەکان بگیرێت ئێستاش دوای خۆێندنەوەی یەکەم لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پرۆژە یاسایەکە ئاراستەی لیژنەی یاسایی کراوە وکات لەبەردەم سەرجەم فراکسیۆنەکان ماوەتادیدوسەرنجی خۆیان بدەنە لیژنەکەبۆزیاتر دەولەمەندترکردن وبەھێزکردنی پرۆژەیاساکەوەسەرجەم تێبینی وراکانی تریشیان بۆکاتی نوسینەوەی دەستووری ھەمیشەیی ھەرێمی کوردستان ئامادەبکەن چونکەلەوێ بریاری یەکلاکەرەوە دەدرێت لەسەرچۆنیەتی ھەلبژاردنی سەرۆک ودەسەلاتەکانی کەئەم قۆناغەی ئێستای کوردستان پێویستی زیاتری بەھەماھە نگی ولێک تێگەیشتن ھەیە بۆبونیاتنانی دوارۆژێکی ئاسودەوبەختەوەربۆکوردستانیان
خوای گەورەھاوکاروپشتیوانی ھەموولایەک بێت
Top