له جۆلانه‌وه به‌هاری ره‌ش به‌رێوه‌یه ..؟
April 11, 2019
وتار و بیروڕا
عه‌ره‌به‌كان له په‌ندێكیاندا ده‌ڵێن : ئه‌وكه‌له‌پووشه‌ی پشتی حوشتره‌كه‌ی شكاند . ئه‌و په‌نده رێك بۆ پرسی جۆلان و دانپێنانی دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به خاوه‌نداریه‌تی كردنی ئیسرائیل بۆ جۆلان و داخستنی ئه‌و دۆسییه‌ی كه له‌ساڵی 1967 وه نه‌ك هه‌رسووریا ،به‌ڵكورێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و جیهانیشی چه‌ندین ساڵه به‌خۆیه‌وه‌سه‌رقاڵكردوه‌ده‌گونجێت .
عه‌ره‌به‌كان ئه‌ورۆنییه جۆلانیان له‌ده‌ست داوه ، ئه‌وسا سوریا‌و میسر‌و ئوردن و عێراق و كوێت و سعوودیه‌و ...تد به‌نوێنه‌رێتی ئوممه عه‌ره‌بییه واحیده زات ریساله خالیده،له‌شه‌ڕ دابوون دژی ئیسرائیل و له پێناو به‌رزاییه‌كانی جۆلان له شه‌ڕی شه‌ش رۆژه‌دا شكستیان خوارد .
له‌و ساوه ئه‌وه‌نیوسه‌ده زیاتره ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر جۆلاندا نه‌ماوه ، له‌دوای شكستیان له‌شه‌ڕی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی رۆژی 5 ی یۆنیۆی 1967 وه ده‌ردی ئیسرائیلییه‌كان گۆته‌نی :
:- ئێمه‌واته( ئیسرائیلییه‌كان ) ، خاكی داگیركراوی خۆمان رزگار كرد- به‌خاكی عه‌ره‌به‌كانیشه‌وه،وڵاتانی عه‌ره‌بیش سه‌دان سروود‌و گۆرانی‌یان بۆ خاكی له‌ده‌ست چوو گوت وهه‌ر پڕیش ده‌ده‌نه یه‌كتری ویه‌كتری به تۆمه‌تی شكست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن .
هه‌رواش بوو ، عه‌ره‌به‌كان مه‌به‌ست وڵات و سیسته‌مه سیاسییه‌كانیانه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كورد و بزاڤی رزگاریخوازیی كورد‌و شۆرشی ئه‌یلولیان به ئیسرائیلی دووه‌م له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا ، وه‌فای درواسێیی و برای ئاینیی و ره‌وایه‌تی مافی گه‌لی كوردیشیان ره‌چاو نه‌كردبه‌تایبه‌تی له‌پرسی جۆلاندا ، له‌نێو گه‌رمه‌گه‌رمی شه‌ڕدا پێچه‌وانه و دژانه به‌رامبه‌ر به‌كورد ره‌فتاریان كرد .
كاتێ مسته‌فا بارزانی سه‌رۆك و رابه‌ری بزاڤی رزگاری خوازیی كوردستان یه‌كلایه‌نه شه‌ڕی چه‌كداری و هێڕشی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر سوپای عێراقی هێرش به‌ر راگرت ، حیكمه‌ت و ئاینده‌بینی مسته‌فا بارزانی‌یان به‌داخه‌وه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و كاڵفام و بێمه‌عریفه‌تانه لێیان روانی .
حیكمه‌ت و ژیری مسته‌فا بارزانی ، ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی كورد ، له‌وه‌دابوو تا نه‌ڵێن كورد، نامه‌رده‌و له‌دواوه خه‌نجه‌ر له‌سوپای عه‌ره‌بی عێراقی ده‌وه‌شێنێ و له‌كاتێكدا ئێمه‌ی عه‌ره‌ب دژی جووله‌كه له‌جۆلان له‌شه‌ڕداین، كورده‌كانیش له‌دواوه له‌چیاكانی شیمالی عێراقی حه‌بیب..!! چه‌ته‌یی و رێگری ده‌كه‌ن و خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی ده‌وه‌شێنن ...!!!
جه‌نگی جۆلان له مێژوودا كه‌لێ كۆن نییه ، ئێستاش به‌ده‌یان سه‌ربازی كوردی شاره‌كانی كوردستانی عێراق له‌و شه‌ڕه دا به‌شدار بوون و رۆڵی قاره‌مانیه‌تی و جوامێریان بینی و هه‌ندێكیان له‌ژیاندا ماون رووداوه‌كانی ئه‌وسایان له‌بیره،كه‌چی حكومه‌ته یه‌ك له‌دواییه‌كه‌كانی عێراق نه‌ك هه‌ر باسیشیان ناكات، به‌ڵكوله‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه له 1961 وه سوپای سوریا به‌چه‌ك و تفاقی جه‌نگ و سه‌ربازی هاریكاری سوپای عێراقیان ده‌كرد بۆ لێدان له‌شۆڕشی ئه‌یلول و مسته‌فا بارزانی ،چه‌ته‌و جاشی فورسان سه‌ڵاحه‌ددینییشان خستبوه خزمه‌تی رژێمی ئه‌وسای عێراق و له‌رۆژانی شه‌ڕی( شه‌ش رۆژه‌ش دا – شه‌ڕی جۆلان ) سوپای عێراق و رژێمه‌كه‌ی له ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئازاردانی شۆرشگێرانی كورد له زیندانی شاره‌كان و هێرش هێنان بۆ سه‌ر گوند‌و ئاواییه‌كانی كوردستان درێغییان نه‌ده‌كرد.
سه‌یره عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئیسرائیل لێی ده‌قه‌ومێ و ده‌دۆڕێ ، كه‌چی عێراق فرسه‌تی نامه‌ردانه له‌كورد وه‌رده‌گرێ تۆڵه‌ی شكستی خۆیان به ئازاردان و هێرش و بۆردومانكردنی گوند‌و ئاواییه‌كانی كوردستان ده‌كاته‌وه .
ئه‌وه ئه‌وسا ، ئه‌ی ئێستا وا دوای په‌نجاو ئه‌وه‌نده ساڵه، دۆناڵد تڕه‌مپ له 25 مانگی مارت دا دان به جۆلان ده‌نێ كه به‌شێكه له خاكی ئیسرائیل و بێ منه‌تیش به‌نده‌كانی بریاره‌كه‌ی بۆ نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌خوێنێته‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه ده‌به‌خشێته ئیسرائیل و ده‌یكاته دیفاكتۆیه‌كی دیكه‌ی پته‌وی دیكۆمێنتاری ،بێ پێچ و په‌ناش ده‌ڵێ :
:- مێژووم خوێندۆته‌وه ، ئگاداری رووداوه‌كانم رواێژیشم به راوێژكاره‌كان كردووه ، نوێنه‌رانی ئه‌مریكاشم له ناوچه‌كه بینیوه و گوێم لێ گرتوون و بۆیه‌وا ده‌جریوێنم كه :
:- جۆلان به‌شێكه له خاكی نیشتیمانی ئیسرائیل .
عه‌ره‌به‌كانیش ، عه‌ره‌به‌كانی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی دوای حه‌فته‌یه‌ك پاش بینه‌و به‌رده‌یه‌كی زۆر له‌گۆنگره‌ی لوتكه‌یان له‌توونس بۆ جۆلانی له‌ده‌ست چوو ، جگه له وتاردانی ناره‌زایی ، له‌رسته‌یه‌كێش دا رووی گله‌ییان له پوتینی دۆستی به‌شار ئه‌سه‌دی سووری نه‌كرد و له‌گوڵ كاڵتریان بۆ پرسی جۆلان نه‌خسته‌ڕوو .
راسته رووسه‌كان ، به ئێران و توركیای هه‌ردوو هاوپه‌یمانیه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌م بریاره‌ی تره‌مپ ته‌نگه‌تاون ، به‌ڵام ته‌نگه تاوییه‌كی میدیایی یه وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌م په‌نده كوردییه‌ی خۆمان به‌م شێوه‌یه‌ی لێ بێت :
كوچك له ئاگری جۆلان گه‌رمتر نه‌بێ .
ئاخر مۆسكۆ ناحه‌قی نییه، و پوتین له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی رووسیای ئێستاوه سه‌یری هاوكێشه‌كان و ئاینده‌یی فه‌نزه‌وێلا و، ئێستای ترابلو‌سی حه‌نفه‌ر ده‌كات تا به باری نه‌خوازراو نه‌قلیشێنه‌وه، گه‌رچی ئه‌م دوو وڵاته لیبیا‌و فه‌نزه‌وێلا با سنووریشیان له مۆسكۆوه له چاو تارانی ئێران و كییفی ئوكراینا دوورتر بێ ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران و سوپای قودسی ئێرانی هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵدتڕه‌مپه‌وه له رۆژی 8 ی ئه‌م مانگه‌وه خرایه لیستی تیرۆره‌وه، ئایا مۆسكۆ باری لاری تارانی پێ راست ده‌كرێته‌وه ..؟ له كاتێكدا گه‌ر ئه‌مریكا به‌كرده‌یی وه‌ك مایك پۆمپیۆ راشكاوانه‌تر له لێكه‌وته‌ی بریاره‌كه‌دوا، ئاوا به‌رامبه‌ر تاران بێته پێش، ده‌بێ هه‌رنینۆك كردنیسوپای ئێرانی به‌دواوه بێ..؟ یا ئه‌نجام و لێكه‌وته‌ی فره‌وانتر و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ناوچه‌كانی دیكه چۆن چۆنی په‌ل باوێت..؟
ئایا ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكه‌وته‌یه( جۆلان – پاسداران ) بۆ ناوچه‌كه‌و وڵانانێك كوشنده‌یی پڕله‌گرفتی ئالۆزو پاڵۆزی نه‌خوازراو نابن ..؟ ئه‌ی ئاینده‌ی دورگه‌ی كریمای ده‌ریای ره‌ش هه‌ر پاروه چه‌وره‌یه‌كه‌یه ئه‌وه‌نده خواردنی ئاسان ده‌بێ ..؟
له‌م كه‌ین و به‌ینه‌ی جۆلان و پێشتریش دانپیانان به‌قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و دواتر فه‌نزه‌وێلا ، شه‌ڕی خوێناوی ترابلووسی لیبیا و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ئوكرایناو دورگه‌ی كریماو نینۆككردنی تاران تا خوێن لێتكان له په‌نجه‌كانی و هه‌ژموونی توركیا له عه‌فرین و رۆژهه‌ڵاتی روباری فرات و مانه‌وه‌ی داعش به ناوێكی دیكه له ناوچه‌كه و له بناری قه‌ره‌چوغی – هه‌ولێری چاوتێبڕیوی به ئامانج گیراوی ئه‌م و ئه‌و ، وه‌ك رووسه‌كان خۆیان ده‌ڵێن :
:- ده‌بێ ناوچه‌كه له چاوه‌ڕوانی چ به‌هارێكی ره‌ش دابێ ..؟؟
ره‌شیی ئه‌وبه‌هاره بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌رێمه گرگرتووه ده‌بێ چۆن بێ ..؟ له كاتێكدا هێشتا ده‌ره‌نجامی ( به‌هاره‌كانی عه‌ره‌بی ) لێكه‌وته و ده‌رهاویشته‌ی هه‌ر خوێن رشتن و كاولكاری و وێرانه‌یی بووه و ده‌ریایه‌ك خوێن و خیزاوییش له ئان وساتی ته‌قینه‌وه‌دانه..
ئه‌رێ ناكرێ كورد بۆخۆی بۆ ئاینده‌ی بۆ نێوماڵی خۆی،هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكا‌و بپرسێ و بڵێ من له كوێیی ئه‌م هاوكێشه‌م كه‌وا خه‌ریكه بۆ نێو حه‌وشه‌ی ماڵكه‌م دێ و به‌رهه‌یوانم لێ ته‌سك ده‌كاته‌وه ..؟
بۆیه، ئێستا دوای (جۆلان – پاسداران ) بۆ ئێمه له كوردستان ،پاش زیاتر له شه‌ش مانگ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وبۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم و چاوه‌ڕوانی كوردستانێكی به‌هێزدا ، بۆ خۆكۆكردنه‌وه‌و به‌خۆكه‌وتنمانزۆر دره‌نگه و زوو نییه وئێمه‌ی نێو چه‌قی ململانێكان چیتر كات فریایامان ناكه‌وێ .
به‌ڵێ زۆردره‌نگه و زوو نییه كه‌سه‌یری رووداو پێشهات و گۆرانكارییه به‌په‌له‌و چاوه‌ڕوانكراو و نه‌كراوه‌كان ده‌كه‌ین ، به نموونه له ماوه‌ی دووحه‌فته دا ئه‌و دوو بریاره‌ی ئه‌مریكی ( جۆلان و پاسداران ) ناوچه‌كه ده‌هه‌ژێنن وئێمه‌ش هه‌ر ناوماڵی خۆمان پێكۆناكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به عێراقه‌وه ده‌بێ به‌غدا زیاتر هاوكاری هه‌ولێر بێ و حكومه‌تی عادل عه‌بولمه‌هدی و لایه‌نه شیعه‌كان زیاتر بیریان له چاره‌سه‌ری پرسه هه‌ڵپه‌سێندراوه‌كان بێت وبه‌غداچیتر ئه‌گه‌ری تری به‌خه‌یاڵ دانه‌یێ .
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ستیشه به كوردستانه‌وه ، پێویسته پارت و لایه‌كان بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی به هێز، به دوو چاوێ كه سه‌یری چاوه‌ڕوانی بۆ ئاینده‌ی گه‌شی كوردستانی ده‌تروكێنێ چاویان له هه‌ولێر بێ و به پایته‌ختی بریار به‌ده‌ستی خۆیانی بزانن وسه‌رۆك مه‌سعود بارزانیش به رابه‌ر و فریاد ره‌س و بارزانیش چیتر له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌م ئه‌و دا نه‌بێ.