۳۲ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کیمیابارانکردنی شێخ وەسان

۳۲ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کیمیابارانکردنی شێخ وەسان

٣۲ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە ئێوارەی ١٩٨٧/٤/١٦ ڕژێمی لەناوچووی بەعس بۆیەكەمجار چەكی كۆكوژی لەناوچەكانی خۆشناوەتی و بەتایبەت ھەردوو گوندی ( گوندی شێخ وەسان) شارۆچکەی بالیسان بەكار ھێنا بەھۆیەوە نزیكەی (۲٦۱) كەس شەھید بوون و(۳٥۰)کەسیش بریندار بوون ژمارەی شەھیدانی ئەم كارەساتە بەراورد لەگەڵ ژمارەی دانیشتوان نزیكەی ٥٠% ی خەڵكەكە بوو ئەمەش ئەوە دەگەینێت كە ڕژێمی لەناوچووی بەعس زۆر بە چڕی بۆردومانی ناوچەكەی كردوورە، لەم بۆردوومانەدا تەنھا مرۆڤەكان زەرەرمەند نەبوون بەڵكو زیانێكی زۆر بە ژینگەی ناوچەكە كەوتوو زیانێکی زۆر بەر ڕەزو باخی ئەم ناوچەیە كەوت سووتا بگرە ژمارەیەكی زۆر لە باڵندە و ئاژەڵ مردار بوونەوە زەهۆی بەکارهێنانی ئەم چەکە کۆکوژە ، تا ئێستاش كاریگەری ئەم چەكە كۆكوژە ھەر ماوە ، لە لایەكی تریشەوە ئەم گازانەی كە بەكار ھاتوون لەگەڵ چەكەكەدا لەم ناوچەیە بریتین لە (خەردەل و سارین )
-خەردەل- ئاوێتەیەكی كیمیایی كە لە پۆلێنی ئاوێتە ئەندامیەكانە كە پێیان دەوترێت (سیۆلەكان) بە پێی توێژینەوەی زانایانی بواری كیمیا ئەم مادەیە دەبێتە ھۆی سووتان لە پێست و سكچوون لە كاتی ھەڵمژینی زیان بە چاوو سیەكان و پێستیش دەگەینێت وە ھەروەھا زیان بە خانەكانی دروستكردنی خوێن دەگەینێت .
-سارین- ئەم ماددە كیمیایە ڕادە ژەھراویەكەی زۆر بەرزە لە دۆخی شلیو گازیدا، ئە ماددەیە بە پێی تووێژینەوەی زانایان ھێرش دەكاتە سەر كۆ ئەندامی دەمار سارین دەبێتە ھۆی مردن لەماوەی چەند خولەكێك و پاش بەركەوتن توانای چوونە ناو لەشی ھەیە لە ڕێگای كۆئەندامی ھەناسە و ھەرس و چاوو پێست ڕژێم ئەم دوو ماددەیەی لەكەڵ بۆنی سێو تێكەڵ كردبوو بۆ ئەوەی ژمارەی قوربانیان زیاتر بێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە ساتەوەختی بەکارهێنانی ئەم چەکە کۆکوژە باران باریوە کاریگەری ئەوتۆی نەبووە لەسەر زیادبوونی ژمارەی قوربانیان .
Top