ته‌عریب له په‌لكانه داعش له‌قه‌راج ، بڵدۆزه‌رله‌عه‌ره‌فه سوتاندنی ده‌غڵ و دانیش له خانه‌قین
May 18, 2019
وتار و بیروڕا
نه‌خشه‌و پیلانی 16 ی ئۆكتۆبه‌روێڕای به‌هێز تێكشكانی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان له پردێ و مه‌خموورو سحێلا، پێشوه‌خته به‌رنامه‌ی بۆ دارێژرابوو،مه‌به‌ست لێی ته‌نیا داگیركردن و ئه‌وكاره‌سات و وێرانكارییه نه‌بوو كه‌به‌سه‌ر كه‌ركووك وخورماتوویان داهێنا.
به‌ڵكو 16ی ئۆكتۆبه‌ربۆئه‌وه‌ش روویدا ، تا نه‌وتی كه‌ركووك له‌ده‌ست هه‌رێمی كوردستان و بۆری نه‌وتی كه‌ركووك -هه‌ولێر- هه‌ولێر-جیهان ده‌ربهێندرێ .له‌رووی سیاسییه‌وه‌ش ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ناوچه داگیركراوه‌كان ، ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی
حكوومه‌تی كوردستان بۆ هه‌میشه‌یی مه‌یدانی جووله‌ی پشت په‌رده‌ی سیناریۆدارێژراوه‌كان بێت و شوێنه‌كه، ناوچه‌یه‌كی قه‌یراناوی بارگاوی به‌كێشه وگرفتی كۆن وتازه بێ و بۆ كاتی دیاریكراو‌و دروستكراو له ئاماده‌یی هه‌ڵئاوسان وهه‌ڵایسان و ته‌قینه‌وه دابێت .
ئه‌وه‌ی له په‌لكانه‌و قه‌راج روویاندا،تائێستاش ئاماده‌یی روودانه‌وه‌ی لێده‌كرێ،ده‌ركه‌وته، لێككه‌وته‌وده‌رهاویشته‌ی 16 ی ئۆكتۆبه‌رن وله ئاینده‌شدا منداڵه كوردێك له‌وناوچانه لووتی به‌خوێن دابێ هه‌ر لێككه‌وته‌وه‌و ده‌ركه‌وته‌و ده‌رهاویشته‌ی 16 ی ئۆكتۆبه‌ره ، هه‌روه‌ك هه‌ڵمه‌تی تێكدانیخانووو ماڵ و دوكانی كوردانی گه‌ره‌كی عه‌ره‌فه‌ی كه‌ركووك به هه‌نجه‌تی ته‌جاوزو سوتانی زیاتر له 400 دۆنم له ده‌غڵ و دانی جوتیارانی كوردی گوندنیشینانی خانه‌قین و ...تد
ده‌بێ هه‌میشه‌ش واسه‌یری ئه‌و شوێنه ستراتیژیانه‌ی كوردستان بكه‌ین .
له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رئه‌وشوێنه سێگۆشه ستراتیژه‌ی باكوری هه‌ولێربه‌دیوی رۆژئاوای موسل وله‌لایه‌كه‌ی دیش به‌دیوی رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك به‌لای رۆژئاوای خورماتوو‌تا سنووری دیالاو خانه‌قین سێگۆشه‌ی هه‌ڵئاوسان وهه‌ڵایسانن، شوێنی فشاروململانێ وبه‌رنگاربوونه‌وه‌و هێرش و په‌لاماردان و روخاندنی خانوو و سوتاندنی ده‌غڵ و دانی كوردانن.
رووداوه‌كان له نه‌مانی هێزی پێشه‌مه‌رگه‌ی كوردستان و ئاماده‌نه‌بونی پێشمه‌رگه له‌دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیلی كورد سه‌ریان هه‌ڵداوه . ئێێستائه‌وناوچانه‌ئه‌و كه‌ریدۆره كراوه‌یه‌ن ئاسانتر ده‌توانن گورزی خۆیان له كورد بووه‌شێنن.
له‌كاتێكداهه‌ندێ لایه‌ن ئێستاش له‌سه‌رده‌می حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی دا له‌به‌غدا له‌ژووره داخراوه‌كان وبه به‌رنامه‌ی ده‌ستی ده‌ره‌كی ئه‌م و ئه‌و و له‌كه‌ركووكیش پارێزگاكه‌ی16ی ئۆكتۆبه‌رپشتیوان و رێ خۆشكه‌ر وهاریكارننبۆ هه‌رئه‌گه‌رێكی به‌رنامه بۆدانراو.
به‌واتایه‌كی دیكه ئه‌و ناوچانه به‌رمیلێك بارووتن ، بۆ كات و ساتی خۆیان له‌ته‌قینه‌وه‌دان .
بۆئه‌م سیناریۆیانه‌ش دووهێزی ئاماده ، له ئاماده‌باشی دان یه‌كێ له‌وهێزانه هێزی عه‌ره‌بی هاورده‌ی كۆنن،هاورده‌ن له ناوه‌راست و باشووری عێراقه‌وه به‌رله رژێمی سه‌دام و له‌سه‌رده‌می ئه‌و ودوای ئه‌ویش و ئێستاش به پاڵشتی حه‌شدو سوپا بۆته‌عریب كردن و به‌رده‌وام بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه كه له وێن .
هێزی دووه‌میش داعشه بۆ هێرش و داگیركردن . ئه‌م دوو هێزه ئاماده‌ن بۆ دروستكردنیقه‌یران و گرفت و كێشه و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو وێرانكاری.
ئه‌و دوو هێزه له ئێستادا مه‌به‌ستییانه‌درز بخه‌نه نێوپه‌یوه‌ندی و رێككه‌وتن ولێكتێگه‌یشتنی ئێستای نێوان هه‌ولێرو به‌غدا .
هه‌رواش ده‌ركه‌وت ، له‌دوای ئه‌و مێژووه ، ئه‌وه سێیه‌مین جاره ناوچه‌ی په‌لكانه‌و سه‌رگه‌ڕان رووبه‌ڕووی هێرشی به‌عره‌بكردن و داگیركردنی ماڵ وموڵك و زه‌وی وزاری نزیكه‌ی20 گوندنیشینانی كوردی ئه‌و ناوچه ستراتیژییه ده‌بێته‌وه .
سه‌باره‌ت به‌داعشیش ئه‌وه سێیه‌مین جاره ، داعش به‌و په‌رته‌وازه‌ی خۆیه‌وه له‌ده‌شتی قه‌راج و زنجیره چیای قه‌ره‌چوغ هه‌ڕه‌شه له‌ژیان و گوزه‌رانی فره‌وانترین و به‌پیتترین ناوچه‌ی كوردستانی نێوان هه‌ولێرو موسڵ و كه‌ركووك ده‌كات و به‌به‌ر چاوی سوپای عێراق له‌ناوچه‌كه‌دا خه‌لكی سڤیلی كورد ده‌كوژێ و ده‌غڵ و دانی جوتیاران ده‌سوتێنێ وڕاوڕوتیش ده‌كاو به‌ناوی سه‌رانه وزه‌كاتیش به‌زۆری وزۆرداره‌كی كورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه .
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانه ، رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ندرۆژانه‌ی دوایی ، رووداوی قورمیشكراون له ئان وساتی دیاری كرا‌و به‌جووله كه‌وتن وله ئانی ئێستاش داناوچه‌كه ، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته به‌ده‌فه‌ری ئێمه‌وه‌ش ، له‌سه‌ر هێلی گه‌رمی رووبه‌ڕوو بوونه‌و و قه‌یران و گرفت و كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێرانه و ئه‌مركییه‌كان دایه ،بێگومان خاكی عێراق و ناوچه‌كه‌ش گۆڕه‌پانی ململانێكه‌یه ، سات به‌سات وڵاتانی جیهانیش خه‌ریك و سه‌رقاڵی ئه‌و پرسه گرنگه هه‌ستیاره ترسناكه‌ن .
بێده‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی شۆرشگێڕی زوڵم لێكراوی ناوچه‌كه‌له وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی په‌لكانه‌و قه‌راج ، پاساوی ترسان وبێهێزی و پێنه‌وێران نییه ، گه‌ر ئه‌وان- پیلانگێڕان بۆمه‌رامی خۆیان ئه‌و بێده‌نگی و بێ وه‌ڵامییه‌یان قۆستبێتته‌وه سوودیان له بێده‌نگی ووه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه وه‌رگرتبێ و بێ باكانه هێڕش بێنن و ته‌عریب پیاده‌بكه‌نه‌وه، به‌هه‌ڵه‌داچوونه .
چونكه هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كوردستان بوو ته‌لیسمی داعشی تێك‌شكاند و جیهانی به قاره‌مانیه‌تی و گیانفیدایی خۆی سه‌رسام كرد‌و هه‌رئه‌برامیس شكێنه‌كانی داستانی پردێ و مه‌خموور و سحێلاش بوون پیلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی ئیقلیمیان ئاوه‌ژووكرده‌وه و به‌چاوشكاوی و سه‌رشكاوی و زه‌لیلی مێژوو ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه‌یان كردنه‌وه‌كه لێیه‌وه هاتبوون .
به‌دڵنیاییه‌وه ئێستاش كورد له‌جاران خراپتریان به‌سه‌ردێنێ ، چونكه له‌سه‌ر زێدونیشتیمانی باوباپیرانی دایه و به‌رگری له خاك و كه‌رامه‌تی خۆی ده‌كات . بۆیه ئه‌و منداڵه هورتكه‌و پورتكانه‌ی په‌لكانه‌و قه‌راج و عه‌ره‌فه‌و ده‌وروبه‌ری خانه‌قین بۆ پێشمه‌رگه جێی مه‌ترسی نین .
كه پێشمه‌رگه لێیان نه‌هاتنه ده‌ست و لێیان نه‌هاتنه ده‌نگ ره‌چاوی ئه‌وه‌ی كرد شه‌ڕی كورد‌و عه‌ره‌ب هه‌ڵنه‌گیرسێ ،ئه‌و شه‌ڕه‌ی له كه‌له‌كلتور و فه‌رهه‌نگی كورددانییه و ناشێیه‌وێت حالی حازر كێشه‌كانی ( په‌لكانه‌و قه‌راج ) ببنه جێگره‌وه‌ی گرفته مه‌زنه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه بگرێنه پاساوێك بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ، تاخۆیان له‌وقه‌یران و گرفت و كێشانه‌ی تێی كه‌وتوون رزگاركه‌ن وكوردستان تێوه‌گلێننه شه‌رێكی تازه و ئه‌وانیش وه‌ك به‌رزه‌كی بابان له‌سزاو گه‌مارۆو قه‌یران و ئالۆزییه‌كان لێی ده‌رچن .
بۆ به‌هاناوه‌چوونی رووداوه‌كانی په‌لكانه و چاره‌سه‌ركردنی ،هه‌روا بۆڕێگری كردن له شۆڤه‌ڵ و بڵدۆزه‌ره‌كانی پارێزگای 16 ی ئۆكتۆبه‌ر كه مه‌به‌ست لێی روخاندنی ماڵه‌كورده‌كانی گه‌ره‌كی عه‌ره‌فه و شاربه‌ده‌ركردنیانه ، هه‌روا سوتاندنی ده‌غڵ و دانی جوتیارانی كورد له ناوچه سێگۆشه ستراتیژییه‌كه‌ی باكوری هه‌ولێر ، موسڵ- كه‌ركووك – دیالا به‌لای خانه‌قینه‌وه ،حیكمه‌ت و ئاینده بینی و دیبلۆماسیه‌تی رابه‌رو سه‌رۆك بارزانی له‌ئان وساتی خۆیدایه هێمن و ژیرانه ،به هوشیاری وئاگایی، مه‌به‌ست و مانای خۆی ده‌گه‌ینێ.
له‌و روانگه‌یه‌وه، له‌ودیدو بۆچوونه ئاینده‌ییه‌وه یه سه‌رۆك بارزانی به‌رپرس و ژیرانه ره‌فتارده‌كاو منه‌تی میدیایش به‌سه‌ركه‌سه‌وه ناكات ، پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان لای به‌رێزیان ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی ومۆڕاڵی نه‌ته‌وه‌ییه، نه‌ك پرسێكی میدیایی ومنه‌ت و ده‌ستكه‌وتی سیاسی . هه‌ربۆیه‌شه هاوڵاتیانی ئه‌وناوچانه به‌جیای بیروباوه‌ڕی سیاسییانه‌وه هانا بۆسه‌رك بارزانی دێنن وبه‌رێزیان به‌فریاد ره‌س ده‌زانن .
ئێستا بۆمبه ته‌وقیت كراوه‌كانی په‌لكانه‌و قه‌راج پوچه‌ڵكرانه‌وه ، شۆڤه‌ڵ و بلدۆزه‌ره مڵهووره‌كانی عه‌ره‌فه‌ی كه‌ركووكیش چاو شكاو ملشۆانه ڕه‌وانه ده‌كرێنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتوون .
ئێستا جووله وبزاڤی پشت په‌رده‌یرووداوه كاره‌ساتباره‌كان له په‌لكانه‌وه بۆ قه‌راج و عه‌ره‌فه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین ، سیناریۆكه‌ی نهێنی نییه له ئێستادا به‌جۆرێكه ده‌زانرێ چ مه‌رامێكی له‌پشته بۆ كورد په‌رێزیان كورته وبه ئاسانی پووچه‌ڵده‌كرێنه‌وه . بۆیه ئێستا پێشمه‌رگه نایه‌وێت له حالی حازردا ته‌نانه‌ت گووله‌ی به‌زه‌یی به ئه‌سپی تۆپیوی ئه‌م و ئه‌ویشوه‌بنێ .