تاران له‌سنه‌وه چاوی له هه‌ولێر كرد‌و رێزلێنانی سازكرد
July 7, 2019
وتار و بیروڕا
له ماوه‌ی رۆژانی 2 و 3 ی ئه‌و مانگه‌دا، له شاری سنه كۆنگره‌ی ناودارانی كورد سازكرا، رێوره‌سمی رێزلێنان له ناودارانی كورد ، له زانكۆی كوردستان سنه‌چه‌ندی ده‌چێته خانه‌ی كاری فه‌رهه‌نگی وكلتوری وخه‌مخۆری تاران بۆزمان وئه‌ده‌ب وكلتوری كوردی، ئه‌وه‌نده‌شی ده‌چێته خانه‌ی كاری سیاسیی مه‌به‌ستداربه‌ره‌نگی رۆشنبیری وئه‌ده‌بی .
وه‌ك بینرا، له ناوه‌رۆكدا ئه‌وه‌ی له‌سنه روویدا ده‌بوایه رووبدات ، چونكه تاران،له‌وساڵه‌دا به‌رامبه‌ردووكاری مه‌زنی رۆشنبیری وزانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر ، به‌رووداماووشه‌رمه‌زاربوو ، تاراده‌یه‌كی زۆر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رێوره‌سمی رێزلێنانه‌ی كه هه‌ولێرله‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێربۆكۆچه‌ربیركارزانای بواری بریكاری له مانگی مایسسازیكرد ودواترله هه‌مان شوێن بۆنووسه‌رو مێژوونووسی ناوداری كوردی خۆره‌سانی كه‌لیموڵلای ته‌وه‌حودیسازكرا
ئه‌و رێوره‌سمانه‌ی هه‌ولێرله ئاستیبه‌رزی حكوومه‌تی وبه‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌قونسوڵگه‌ری وڵاتان و خودی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی خه‌ڵات و رێزڵێنانه‌كه‌ی به‌خشی وخاڵی هه‌ره‌گرنگیش له‌وه‌دابوو رابه‌ر سه‌رۆك بارزانی له كات و ساتی خۆیدا پێشوازی له هه‌ردوو به‌رێزان كۆچه‌ربریكاروكه‌لیموڵڵای ته‌وه‌حودی كرد هه‌موومان ئه‌وشمان له‌بیره له ئان وساتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جیهانی فیڵدز بۆ بواری زانستی به كۆچه‌ر بریكار له شاری مه‌ریوان له‌گه‌ڵ به‌خشین و دابه‌شكردنی شیرینی به‌و بۆنه‌یه‌وه وێنه‌ی سه‌رۆك بارزانی له شه‌قام و كوچه وكۆڵانه‌كان له‌گه‌ڵ وێنه‌ی بیركارله‌لایه‌ن خه‌ڵك وجه‌ماوره‌وه بۆ ده‌ربرینی خۆشی وبه‌خته‌وه‌ری و هه‌ستی ره‌سه‌نی كوردایه‌تی به‌رزكرایه‌و هه‌ڵوه‌سرا، به‌جۆرێ ده‌سه‌لاتدارنی ئه‌وێی نیگه‌ران و ته‌ریق كردبۆوه چونكه هه‌ستیان پێكرد ئه‌وكاروهه‌ست و نه‌ست ده‌ربڕینه له‌ناكاوعه‌فه‌وی وخۆبه‌خشیه، خۆشی جه‌ماوه‌رییه بێ به‌رنامه‌ی سیاسیی یه ومانابه‌خشه .
قسه له‌سه‌ر كۆنگره‌ی ناودارانی سنه‌یه ، كه‌ده‌بوایه تاران به‌م كاره هه‌ڵسێ و وه‌ڵامی هه‌ولێر بداته‌وه ، گه‌روه‌ڵامێكی جیاوازیش بێ هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌شه‌رمی هه‌ولێر ده‌رده‌چێ و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خاڵقیش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه نیشتیمانه‌كه‌ی خۆی وچیترخه‌ڵكی به گۆرانی( ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و .. دوژمن پێی خۆش بێ وپێی ناخۆش بێ بۆ نیشتیمانه‌كه‌م هه‌ر ده‌گه‌رێمه‌وه ... )گه‌ر بۆدژایه‌تی ئه‌وانیش نه‌گوترابێ ، چیتر نه‌یارو ناحه‌زانی به‌خۆی خۆش ناكات و با عه‌بدوڵڵا په‌شێوی شاعیری ناوداری كورد‌و جیهانیش خه‌ڵات و ئاماده‌بوونی سنه ره‌تبكاته‌وه .
ئه‌و جۆره‌كاره رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگییه بۆ ئێمه‌ی كوردی چ ئێران سازی بكا یا توركیا یا سوریا یا پێشتربه‌رله راپه‌ڕینی ئازاری 1991 كه‌رژێمی به‌عس سازی ده‌كردهه‌رئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرایه‌وه وئه‌وه‌شی لێده‌خوێندرێته‌وه كه مه‌به‌ستی سیاسیی و ریكڵام و میدیای سیاسیی له پشته وته‌نیا مه‌به‌ست لێیی مه‌رامه رۆشنبیری و كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی یه‌كه نه‌بووه ونییه .
له په‌نای ئه‌وه‌دا كورد وه‌ك نه‌ته‌وه سوودی له ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره بزاڤانه وه‌رگرتووه و سوودی هه‌ره گرنگ و مه‌زنیش له‌وه‌دابووه ، به‌و وڵاتانه بڵێ من وه‌ك كورد خاوه‌ن نیشتیمان و زمان و كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی خۆمم و له ئێوه ناچم و به ئێوه‌ش له‌ناوناچم .
كۆنگره‌ی ناودارانی كورد له‌زانكۆی كوردستان له‌سنه ، هه‌نگاوێكی جوان وكارێكی باش بوو ، پێویسته تاران له‌مه‌ودوا به فه‌رمی دان به زمانی كوردی بنێ وه‌ك زمانێكی فه‌رمی و بۆ بواری خوێندن و په‌روه‌رده و نووسینهه‌موو ده‌رگاكانی له‌به‌رده‌م واڵابكاته‌وه،چونكه زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاد‌و ئاشتی خواز‌و مرۆفدۆست و خزمه‌تكاری بیری مرۆڤایه‌تییه ، ها ئه‌وه‌تانی هه‌ر كۆنگره‌ی ناودارانی كورد له‌سنه سه‌ڵماندی كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه ، خاوه‌ن نیشتیمان و خاك‌و ئاوهه‌واو ژینگه‌ی خۆیه‌تی ، میوانی سه‌ر خاك وژینگه‌ی كه‌س نییه ،هه‌روا كۆنگره‌كه سه‌لماندیكه كورد له زانایێك زیاتر و له شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندێك زیاتروله نووسه‌رو ئه‌دیبێك زیاتروله ئه‌فرێنه‌رێك زیاتر‌و له‌ناودارێك زیاتری هه‌یه، وه‌ك خه‌ڵكی تر ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌وگه‌له ، نیشتیمانی هه‌یه، وه‌لێ لێیداگیركراوه .