مه‌سرور بارزانی پیاوه ئاوریشمییه پۆڵاینه‌كه ، به‌رنامه‌ی كارای حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند
July 16, 2019
وتار و بیروڕا
گوتمان مه‌سرور بارزانی ،كارنامه و به‌رنامه‌ی كابینه به‌هێزه‌كه‌ی راگه‌یاند . حكومه‌تی به‌هێز ، به‌رهه‌می له‌دایك بوونی به‌رنامه و دروشم و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كه‌له 30 ی ئه‌یلولی ساڵی پاردا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی بۆ( كوردستانێكی به‌هێزو به‌هێزتر ) مسۆگه‌رگه‌ركرد و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ودونیاش سه‌لماندییه‌وه بێ پارتێكی به‌هێزی وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ،كوردستانێكی بێ هێزو كۆمه‌ڵگایه‌كی لاوازدێته به‌رهه‌م وهاوكێشه‌كانیش نه‌ك هه‌رلاسه‌نگ ده‌بن،به‌ڵكو ئیراده‌وویستی نه‌ته‌وه‌ییش زیاترده‌كه‌ونه‌ژێرمه‌ترسی وهه‌ڕه‌شه‌و فشار‌و هه‌ژموونه هه‌میشه‌ییه‌كانی له‌ناوچوونی قه‌واره‌و كیانه‌كه .
ئه‌وه‌یان واقیعی حاڵی ئه‌وباردۆخه‌ی كوردستان بوو ،به له‌به‌ر چاوگرتن و به‌رزنرخاندنی رۆڵ و پێگه‌ی پارت و لایه‌نه نیشتیمانییه كوردستانییه‌كانیش ، له‌دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، كوردستان له نێو بارودۆخێكی چه‌قبه‌ستووی نێو هه‌ژموون و فشاره‌كاندا قه‌تیس مابوو .
له‌و ئان وساته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا وله نێو دڵه راوكێ و مه‌ترسییه‌كاندا كه كابینه‌ی نۆیه‌م له‌دایك بوو، وه‌ك به‌رهه‌می خه‌باتی په‌رله‌مانی و حكومه‌تداری قۆناغی دیموكراتی ومه‌ده‌نی دوای راپه‌ڕینی ئازاری 1991ودرێژه پێده‌رێكی ئه‌و رێبازه‌یه تا به‌خوێنی تازه‌وكاره‌كته‌ری دیكه‌ی كارا، حكومه‌تمه‌داری كاراتر‌و به‌هێزترو سه‌نگینتربێ.
گه‌رهه‌ندێ له جومگه‌كانی ئه‌وكابینه تازه‌یه له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌كی زێڕینی رۆژه سه‌خته‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌مه‌وه‌ش خۆی بینا بكاته‌وه،زۆر ئاساییه ، چونكه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ به‌رله هه‌ركه‌سێكی دی وباشترله‌كه‌سانی دیكه‌ش هه‌ست به قۆناغه‌كانی به‌رله حكومه‌ته كه‌ی خۆی ده‌كات .زۆرباش ئاگاداره زۆرباشیش ئه‌وراستییانه‌ی له به‌ر چاوه ، كه‌حكومه‌تی نێچیرڤان
بارزانی له ماوه‌ی ئه‌وچوارساڵه‌ی دوایدا چه‌ندین گرفت وكێشه‌و ئاسته‌نگی مه‌زنی له‌به‌رده‌م داهه‌بووه .گرنگترینی ئه‌و گرفتانه‌ش به‌سه‌ره‌قه‌له‌مێكیش بێ ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م : بڕینی بودجه‌و مووچه له سه‌رده‌می مالیكی– عه‌بادی وه‌ك ئاگادارین چۆن بوو وچۆن پیاده‌كرا .
دووه‌م : هێرش وپه‌لامارو شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش وداگیركاری و جینۆساید‌كردن و ئاواره‌بوونی هه‌زاران به‌هه‌زاری ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و رووكردنه هه‌ولێرو دهۆك وسلێمانی له ملیۆنانی ئاواره ولێقه‌وماوان باری گران و ده‌ردی گران بوون ، له‌سۆنگه‌ی داعشه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌په‌تا و به‌ڵایانه بوون یه‌خه‌ی كوردستان و مرۆڤایه‌تییان گرت .
سێییه‌م : پرسی مه‌زنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ودواتر لێكه‌وته‌وده‌رهاویشته‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌روداگیركردنی كه‌ركووك وهێڕش و په‌لاماره‌كانی پردێ وسحێلا ،رووداو وپرسێكی وا ئاسان نه‌بوون وه‌ك هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن له‌گۆشه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن و ده‌یبیین .
له‌و نێوه‌ندو گێژاوه‌ی ئه‌وه ماوه‌یه ی كه كوردستانی تێكه‌وتبوو،گه‌ر ژیری و حیكمه‌ت و ئاینده‌بینی دیبلۆماسییانه‌ی سه‌رۆك و رابه‌ری به ئه‌زموون مه‌سعود بارزانی نه‌بوایه‌و جێبه‌جێی كاره دبلۆماسیه‌میناڕه‌وه‌ییه‌كه‌ی نیچیرڤان بارزانی پیاده‌ی نه‌كردبایه ، قۆناغی هه‌ستانه‌وه‌و كرانه‌وه به‌رووی جیهانی ده‌ره‌وه له‌دوای ریفراندۆم دره‌نگتر ده‌كه‌وتنه‌وه سه‌رواری واقیع وسه‌رراسته‌رێیی ده‌سه‌ڵات و حوكمداریكوردستانێكی یه‌كگرتوو.
له‌راستی دائه‌وچه‌مكه نادیارانه‌ی پشت په‌رده‌ی كاری سیاسیی و كارگێڕی ده‌وڵه‌تی ( ڕۆڵ ، پێگه ، پایه ، كاره‌كته‌ر- كه‌سایه‌تی )كاریزماین ، به‌درێژایی مێژووی خه‌بات ،په‌روه‌رده‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده‌و قوتابخانه‌یه‌ی بارزانه و،وه‌ك بینیمان كه‌سایه‌تییه‌كان ، كاره‌كته‌ره‌كان ئه‌واننپیاوی خاوه‌ن پره‌نسیپی ساته‌كانی ته‌نگانه‌و قه‌یرانه‌كان . ئه‌و‌كاریزماییه‌ش له حیكمه‌ت وژیری ئه‌ورێبازو رێچكه‌یه وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌كه رێباز‌و په‌یڕه‌وی - له‌سه‌ركه‌وتن مه‌غروورنه‌بوون ، له‌شكست نا‌ئومێد نه‌بوون-ه‌ی باوكه ،بۆته بۆماوه و كه‌لتووری خه‌بات و تێكۆشانی پترله 100 ساڵه‌یخه‌بات و تێكۆشان ، هه‌رله‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی پێشه‌نگی بزاڤی ناسیونالیستی شۆرشگێرییه وه تا ساتی ئه‌مرۆبوونه‌ته رێچكه‌و رێباز.
وه‌ك بینیمان ، له‌دوای كاره‌ساتی داگیركردنی كه‌ركووك، گه‌ر ئه‌و كاریزمایه‌ی كاره‌كته‌ر و رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، نه‌ك هه‌ر كه‌ركووك ، هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانیشامان له‌ده‌ست ده‌چوو .
مه‌سروو بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،سه‌رۆكیچاوه‌روانكراووجێ ئومێدی جه‌ماوه‌ره.
ئه‌و، كوڕی باوكی خۆیه‌تی ،باوك پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆك ورابه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌یه ، ناوونیشان وسومبولی پرسێكه دوورله سازش و بگره‌و به‌رده و گه‌نگه‌شه‌ی سه‌فسه‌تانه.
ئه‌و، گه‌نجی لێوه‌شاوه‌ی ژووره رووناكه‌كانی ده‌زگای ئاسایش و پاراستنی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی نییه،خاوه‌ن ئه‌زموونه، له‌هه‌ولێره‌وه سه‌ركردایه‌تی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی كوردستان ده‌كات و به‌رنامه‌و نه‌خشه رێگای حكومه‌ته تازه‌كه‌ی به‌خاكه‌ڕایی وبێبریق
وباق پێشكه‌ش ده‌كاو ، ناونیشانێكی ساده‌ی وه‌ك( هێله گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی كوردستان) ی پێده‌به‌خشێ.
چاودێران و شرۆڤه‌كاران كه ناوه‌رۆكی به‌رنامه كه ده‌خوێننه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌وراستییه‌ی كه‌وا به‌رنامه‌ی كاره‌كه ، نه هێلی گشتی بوون، نه سه‌ره‌قه‌ڵه‌م ،به‌ڵكو نه‌خشه رێگا بوون ،نه‌خشه رێگای به‌رنامه‌ی كارایحكومه‌تی كوردستانی دوای شه‌ڕو گرفت وقه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان. ئه‌ونه‌خشه رێگایه‌ش خۆی له هه‌میشه چاكسازی وبه‌دواداچوون و گه‌شانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌وئاوه‌دانكردنه‌وه‌یزیاتری ژێرخانی ئابوری و توانای سامانی مرۆیی زیاترده‌بینێته‌وه وئامانجیش هه‌رهێنانه‌دی ئه‌و دروشمه‌یه حكومه‌تێكی به هێز بۆ كوردستانێكی به‌هێزی دوور له قۆرغكاری و گه‌نده‌ڵی .
مه‌سروربارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان ، له‌سه‌ر بنچ و بنه‌وانی باوانی درێژه به‌خه‌بات و تێكۆشانی شارستانیی و مرۆیی نه‌وه‌ی تازه‌ی مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌تمه‌داری ده‌دات وله نێو ئه‌و هه‌مووه هه‌ڵچوون و داچوونه‌ی باردوخی ناوچه‌كه دا ،كابینه‌ی پێش خۆی چه‌نده جوان وچه‌نده به‌هێز بوو ، كابینه‌ی نۆیه‌م جوانتر‌و به‌هێزترده‌كات وئه‌زمونی حوكومه‌تمه‌داری كوردستانی به پشتیوانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و رێنمایی و پشتگیری رابه‌رو سه‌رۆك بارزانی باشتروبته‌وتر ده‌چه‌سپێنێ .
ئه‌و پشتیوان و پشتگیرییه له هه‌ردوو ئاستی به‌رزدا، چۆن مایه‌ی خۆشحاڵی جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی كوردستانه ، ئاواش هێزو توانا‌و سه‌نگێكی دیكه‌یه . بۆیه هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر پره‌نسیپ و پرسه مه‌زنه‌كانناكرێت .
ئه‌و، مه‌سرور بارزانی پیاوه ئاوریشمه پۆڵاینه‌كه‌یه ، نه‌ك پیاوی مه‌حاكم ته‌فتیش ، بۆیه زۆر پێویسته وێنه‌كه وه‌كو خۆی به جوانی و دره‌وشاوه‌یی له چوارچیوه ره‌نگینه قه‌شه‌نگه‌كه‌یدا ببینرێت .