هه‌ولێرو به‌فرانكفۆن بوون
August 10, 2019
وتار و بیروڕا
له ناونیشانی ئه‌و وتاره‌دا ، (هه‌ولێرو به‌فرانكفۆن بوون )، خوێنه‌ری ووریاله‌وه تێگه‌یشتووه كه هه‌ولێر به‌ته‌نیاهه‌رمه‌به‌ست لێی شاری هه‌ولێرنییه ، به‌ڵكوبه مانای پرس و پایه‌ته‌خت و ناوه‌ندی بریاری سیاسیی وئاینده‌یی كوردستانیشه و بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌بات و تێكۆشانیش ، له دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ولێر ، وه‌ك ناوه‌ندی بریارله‌به‌رامبه‌ربه‌غدا،تاران،ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق له‌زۆرلایه‌نه‌وه ئارامترو بۆ مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه ژیان به‌خشده وشیاوتره. ئیدی نه‌یاران ، ناحه‌زو پیلانگێڕانیش با له‌ته‌شكی ته‌ڕی خۆیان بده‌ن .
ئه‌م وتاره‌ش ( هه‌ولێرو به‌فرانكفۆن بوون )دوای وتاری پێشوومان ( هه‌ولێروبه‌جیهان بوونێكی تر) دێت، له‌قۆناغی واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی به‌ده‌سته‌خوشك بوونی هه‌ولێرو پاریس ده‌دوێت ،كه رۆژی 15-7-2019 له‌لایه‌نخاتوو ئان ئیێدانگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر واژۆكرا .
بۆ مێژوو ، ده‌بێ هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی وتاری پێشوومان ( هه‌ولێرو به‌جیهان بوونێكی تر) لێره بیخه‌ینه‌وه به‌ردیدی خوێنه‌ران ، له‌وانه :
له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ له‌وڵاتی ئۆگه‌ندا رێكخراوی كۆنفیدراسۆنی پایته‌خته فرانكفۆنییه‌كان ، به ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگار، هه‌ولێریان وه‌ك ئه‌ندامی كۆنفدراسیۆنی پایته‌خته فرانكفۆنییه‌كان وه‌رگرت و پاشان رۆژی 15-7 به‌ده‌سته‌خوشكی پاریس قبوڵیان كرد .
دوای ئه‌وه‌ی پاریس وهه‌ولێر ده‌بنه ده‌سته‌خوشكی یه‌كتری ، هه‌ر له‌وتاره‌كه‌ماندا چه‌ند كۆدێكی گرنگی نێوان فه‌ره‌نساو كوردستانی باشوورمان بۆخوێنه‌راندركاندووه ، كۆده‌كان هه‌ندێكیان هه‌رله‌سه‌رده‌می سایكس پیكۆوه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن تا پێداگیری و پشتیوانی پاریس له بریاری نێوده‌وڵه‌تی ،پاراستنی ناوچه‌ی ئارام و دژه فرین و هێلی 36 و سه‌ردانی خاتوو دانیاڵ میتران وله‌سه‌ره‌تای ساڵانی یه‌كه‌می راپه‌ڕینی ئازاری 1991 و پاشان هاتنی داعش و به‌م دوا دواییانه‌ش سووتانی كه‌نیسه‌ی نوتردام وبه‌ده‌سته‌خوشك بوونی هه‌ولێرو و پاریس و رووداوه تیرۆرستییه‌كه‌ی كافتریای هۆقه‌باز، هه‌موویان شان وشكۆی هه‌ولێریان به‌رزی راگرتووه ، مه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ رووداودا ، ئه‌م شان وشكۆ به‌رزه زامداربووبێ ، وه‌ك ئه‌ورووداوه تیرۆریستییانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌وشاره كراون ، یا له به‌خشنده‌یی شاره‌كه بۆ بریار و سنوور دیاركردنی كاتی سنووری كارگێڕی هه‌ولێربۆ ناوچه‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان زیانی پانتایی جوگرافی بۆ پارێزگاكه لێكه‌وتبێته‌وه ، به‌نموونه‌پیاده‌كردنی هه‌ردوو هێلی( 36 و پی ئێم ئیف و ..تد )هه‌موو ئه‌مانه هیچیان له‌شان وشكۆی هه‌ولێر كه‌م نه‌كردۆته‌وه ، به‌ڵكو ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شه سه‌ندنی به‌رده‌وام و كه‌لتوری یه‌كتر قبوڵ كردن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر، هه‌ولێریان جوانتر‌و قه‌شه‌نگتر نیشانی جیهان داوه.
له‌سه‌روبه‌نده‌دا ،له‌دوای سه‌ردان و میوانداری كردنی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆشكی ئێلیزێ له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئیمائیڵ ماكرۆن ،له رۆژی 10-7 ، فه‌ره‌نساو كوردستانی عێراق ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه گرنگه‌ی پێشتر پێكه‌وه‌ی گرێدابوون ، پاریس ئه‌وپه‌یوه‌ندییه‌ی پته‌وترو به‌یایه‌ختر پێشانی جیهان دا .
له‌كاتێكدا ، پاریس ناوه‌ندێكی سیاسی و ئابووری و كلتوری جیهانییه وپێنجه‌مین گه‌وره شاری جیهانییشه و پێته‌ختی شاره فرانكفۆنییه‌كانه ، وا هه‌ولێریش به‌ده‌سته‌خۆشكی خۆی وه‌رده‌گرێ ، به‌گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كۆنفدراسیۆنی پایته‌خته فرانكفۆنییه‌كان هه‌یه‌تی ، به‌تایبه‌تیش له‌بواری درێژخایه‌نی ئابوری و ژینگه‌یی و كلتوری و ...ئه‌وا جۆره كاركردن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی هاوبه‌ش له نێوان پایته‌خته فرانكۆنییه‌كان دێنێته دی كه بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ی كوردستان و هه‌ولێری یایته‌خت زۆر گرنگ و مێژووی و سه‌رده‌میانه‌ن .
له كاتێكدا ئه‌م چه‌ند په‌یڤه‌ی ئه‌م وتاره ده‌نووسین ، ئه‌م وته‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌به‌ر چاوه ، كه‌دوای بینینی سه‌رۆك ماكرۆن ، له رۆژی 12-7-2019 له دیداریدا له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردی هه‌ر له پاریس گوتی :
گه‌ر رۆڵی فه‌ره‌نسا نه‌بووایه ، دیارنه‌بوو كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌چوو .
ئه‌م وته‌یه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوێنێی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی و بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ش گه‌لێ گرنگ و مه‌زن و پڕ بایه‌خه ، له مانایێ زیاتر‌و له ئاماژه‌یێكیش زیاتر هه‌ڵده‌گرێ .
پیرۆزه هه‌ولێربۆ به‌فرانكفۆنبوونت ، بۆ جارێكی دیكه به‌جیهان بوونه‌وه‌ت .
سوپاس پاریس ، سوپاس كۆشكی ئێلیزێ كه هه‌میشه ده‌رگات بۆ بۆسه‌رۆك و رابه‌رمان ، بۆ پرس و خه‌م و مه‌ینه‌تیی و دۆستایه‌تی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر پشت بووه ، سوپاس ئێلیزێ كه هه‌ردوولای ده‌رگات ، بۆ ئێمه كراوه بووه .