بۆچی پرۆژەیاسای چاکسازی پێویستە؟

بۆچی پرۆژەیاسای چاکسازی پێویستە؟

ماوەێکەبەگەرمی باس لەپرۆژەیاسای چاکسازی دەکرێتکەلەئێستادا(پەرلەمان وحکومەت)سەرقالی ئامادەکردنی پرۆژەیاساکەن کەئەمەش ئەوراستیەبەدەردەخات کەلەم قۆناغەداپرۆژەیاسای چاکسازی گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە ھەرچەندەلەخولی چوارەمی پەرلەما نی کوردستان پرۆژەیاسایەک بۆچاکسازی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەلی پەسندکرابەلام ژمارەیەک پەرلەمنتار پاداشتێکیان ئارستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردبەمەبەستی ھەموارکردنەوەی ئەوماددانەی کەلەلایەن شەقامەوەتێبینیان لەسەربووکەسەرەنجام پرۆژەیاساکەھەروەکوخۆی مایەوەبۆیەش لەروانگەی پێویستی یاساکەلەم وەرزەی یاسادانانەبایەخی زۆرتربۆپرۆژەیاسای چاکسازی داندراوەکەلەئێستادالەلایەن لیژنەێکی تایبەتەوەدیراسەتی دەکرێت تابەمەبەستی خوێندنەوەوگفتو گۆکردن وپاشانیش پەسندکردن رەوانەی پەرلەمان بکرێت کەئەمەش ئومێدێکی زۆری لای کوردستانیان دروست کردوەکەبەگەشبینیەوەسەیری ئاییندەی حوکمرانی کوردستان بکەن چونکەواقیعەیەکی حاشاھەلنەگرھەیەکەلەکوردستاندابەھۆی کۆمەلە ھەل ومەرجێکی جۆراوجۆر(گەندەل)ی بوونی ھەیەکەئەمەش بوویتەمایەی ئەوەی کەلاییەنەکان لەھەلمەتی بانگەشەی ھەلبژاردن دروشمی چاکسازی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەلی بەرزبکەنەوەوبەلێن بەخەلک بدەن گەرسەرکەوتن چاکسازی بکەن ئەمەجگەلەوەی لەسەروبەندی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمیش لەکاتی گفتوگۆکردن مەرجی چاکسازی وبەرەنگاربوونەوەی گەندەلیان دانا کەئەمەش وای کردوەپرسەکەببێتە خواستێکی جەماوەری تەنانەت لایەنەکانی ئۆپۆزسێونیش داوای چاکسازی دەکەن
بێگومان بەپەسندکردنی یاساکە جگەلەئەنجام دانی چاکسازی کارەکان شەفاف دەبن وبەدادپەوەرانە بەرێوەدەچن وچێترلەژێرھەرناووبیانوێک رێگەنادرێت سامانی گشتی بەھەدەربدرێت وەبەمیزاج ونایاسایی پلەبەرزبکرێتەوەیان خانەنشین بکرێن
بۆیەش گرنگەبەھەموولایەک ھەولی سەرخستنی یاساکەبدەین چونکەپرسەکەگشگیروھەمەلایەنە

•ئەندامی لیژنەی دەسپاکی وکاروباری پەرلەمان وسکالا
Top