لە ساڵیادی هەلگیرساندنی دا شۆرشی ئەیلوول چەتری کۆکەرەوەی خەباتی تێکرای کوردستانیان

لە ساڵیادی هەلگیرساندنی دا  شۆرشی ئەیلوول چەتری کۆکەرەوەی خەباتی تێکرای کوردستانیان

هەلگیرساندنی شۆرشی ئەیلولی مەزن بەرابەرایەتی سەركردەی نەمر مەلا مستەفا بارزانی وێستگەیەكی یەكلاكەرەوەبوو لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ئامانجەکەی رزگاری نیشتیمانی وسەربەخۆیی کوردستان وبەرپێچ دانەوەی پیلانی دوژمنان وبەرگری لەبوون ومافەرەواکانی گەلەکەمان وبەدی ھێنانی ئامانجەنەتەوەیی ونیشتیمانیەکانی گەلی کوردستان بوو سەلماندنی چیتر تاكی كورد ناتوانێ لەبەرامبەر داگیر كاری وناحەقیدا بوەستێ وئیرادەوباوەربەخۆبوونی لای تاکی کوردستانی دروست کرد بۆیەش ئەیلوول بووە جێگای ئومێدوئاواتی خەلكی كوردستان كە جگە لەوەی لە رەوشێكی نالەبار وپرلە تەنگەژە هەلگیرسا لە هەمان كاتیشدا جیاواز لە شۆرش وراپەرینەكانی تر توانی ببێتە چەتری كۆكردنەوەی هەموو پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی ئایین ونەتەوەومەزهەب كەئەمەشیان فاكتەری بەهێزی سەركەوتنی شۆرش بوو چونكە هەر هەموو پێكهاتەكان لە ژێر سەركردایەتی بارزانی نەمر بۆیەك مەبەست وئامانج و لەیەك سەنگەر دا رێكخرابوون كە سەرئەنجام توانیان رژێمی ئەو كاتی عیراق ناچار بكەن تابیر لە مۆركردنی رێكکەوتنامەیەک بکاتەوەئەمەش یەكەم جاربوو شۆرشێكی كوردستانی بتوانێ بەم شێوەیە رژێمی عیراق ناچاربكات تا بەرسمی دان بە مافی ئۆتۆنۆمی ودەسەلاتێکی خۆجی وبەرەسمی کردنی زمانی کوردی دابنێت کەئەم رێککەوتنامەیە ش بووەبەلگەێکی مێژووی کەسەنگ وکاریگەری خۆی ھەیە بۆھەتاھەتایەچونکەبەھۆیەوە دۆزی رەوای گەلی کوردستان بەھەمووجیھان ناسێندرالەھەمانکاتدا رێککەوتنامەکەبەلگەیەلەسەرسەرکەوتنی شۆرشی ئەیلوول وکارێزمایی بارزانی نەمرھەرچەندەدووژمنان ھەولی لەناوبردنی شۆرشەکەیان دابەلام نسکۆی سالی(1975) نەی توانی ئیرادەی کوردستانیان بشکێنێت چونکە شۆرشی ئەیلوول ھەلقولاوی ناخی گەلی کوردستان بووبۆیەش ھیچ کات پیلانی دوژمنان نەیان توانی کۆتایی پێ بھێنن بەلکو جارێکی تر بەھەمان ئیرادەوروحیەتی پۆلایینی شۆرشی ئەیلوول لە(26)گولان شۆرش دەستی پێکردەوە
یەکێ لەتایبەتمەندییەکانی شۆرشی ئەیلول كۆكردنەوەی هەموو پێكهاتەئایینی ونەتەوەییەکانی کوردستان بووبەجورێک ھەرھەموویان لەناورێزەکانی شۆرشی ئەیلوول دابەرێبەرایەتی بارزانی نەمردرێژەیان بەخەبات وتێکۆشان دەداکەھیج جیاوازێک ھەستی پێ نەدەکرا بۆیەش شۆرشی ئەیلوول بەچەتری کۆکەرەوەی خەباتی تێکرای کوردستانیان ناسراوە کەلەچەندان داستان وبەرگری دا لەژێریەک بەرداخوێنی پێشمەرگەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی ئایینی ونەتەوەیی تێکەلاوی یەکتر بووینەولەتەک یەکتری دابەخاک سپێردراون کاتێکیش شۆرش بەبەرھەم گەیشت وتواندرابۆماوەیەک سەرکردایەتی شۆرش سەرپەرشتی کاروباری ئیداری کوردستان بکات لەمەش راچاوی مافی پێکھاتەکان کراکەچۆن بەپێداگیری جەنابی بارزانی نەمرپۆستی قائیمقامی قەزای چۆمان بەرەحمەتی (فرەنسۆھەریری )سپێردراکەئەوکات دەستووری عیراق رێگای نەدەدا کەسێکی مەسیحی ئەم پۆستەوەربگرێت بەلام سووربوونی بارزانی نەمروای کردبۆیەکەم جارتێکۆشەرێکی ئاشووری ببێتە قائیمقام ھەرئەمەش نابەلکوھەرلەسایەی سیاسەتی وردبینانەی بارزانی نەمربۆزیاترکۆکردنەوەورێکخستنی کاروباری زانایانی ئایینیش بۆیەکەم جاریەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیش دامەزرا کەبەم دوونمونەیەش ئەم راستیەدەرکەوت کەشۆرشی ئەیلوول ھی ھەمووکوردستانیان بووەبەبێ جیاوازی ئایینی ونەتەوەیی کەتابەئەمرۆش دەگات ئەم کاریگەریەش لەسەرتاکی کوردستانی بەزیندوویی مایتەوەتەنانەت کلتوری پێکەوەژیان بوویتەبەشێکی زیندووی کەلتوری گەلی کوردستان
کەلەگەل بەرزراگرتنی ئەم یادەیەش گرنگەزیاترسوودلەوانەگرنگەکانی ئەم شۆرشەوەربگرین وھەول بدەین بەھەمان روحیەتی ئەیلوول کوردستان بپارێزین وبەرەوپێشی ببەین وپالپشت وپشتیوانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بین کەمایەی خۆشحالییە سیمای پێکەوەژیان لەھێلەگشتی وستراتیژییەکانی دابەدی دەکرێت کەگرنگەلەم قوناغەشدابایەخی زیاتربەفەرھەنگی پێکەوەژیان بدەین بۆلەناوبردن وبنبرکردنی ھزی توندرەوی وتیرۆرستی کەھەمیشەدووژمنان کاری لەسەردەکەن کەناکرێت لەم دەرفەتەیەداباس لەرۆل وقارەمانییەتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان نەکەین کەلەچەندسالی رابردوودا توانیان بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش ببنەوەوپارێزگاری لەبەھائایینەجیاوازەکان بکەن وەئەوەی داعش ھەولی لەناوبردنی داپێشمەرگەی کوردستان بەرێنمایی سەرۆک بارزانی پاراستی ودووبارەبنیاتی نایەوەبەدلنیاییەوەتەنھابەپاراستنی فەرھەنگی پێکەوەژیان دەتوانین وەک برابژین چونکەھەمووان لەمرۆڤ بووندابراین وھیچ جیاوازێکی نەتەوەیی وئایینی کێشەنییە کەھەلسەنگاندنی مرۆڤەکان لەسەربنەمای رەفتارەکانیەتی نەک بیروباوەرەکەی ھەرئەمەشەوادەکات ھەمیشە کوردستان بەمالی گەورەی ھەمووان بمێنێتەوە
سلاودروود بۆگیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی کوردستان
سلاوودروود بۆگیانی پاکی ھەلگیرسێنەری شۆرشی ئەیلوول بارزانی نەمر
Top