خواکوڕک بەرخودان و وەرچەرخان

خواکوڕک  بەرخودان و وەرچەرخان

سی و یەک ساڵ بەر لە ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی وتاری سەرکەوتنی مەزنی داستانی خواکوڕکی لەبەدەم پێشمەرگە قارەمانەکان راگەیاند .
دەقی ئەم وتارە لەمێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان دا پێگەی تایبەتی ھەیە، لەبەر ناوەرۆک و پێش بینی وورد و دیقەت بینین و خوێندنەوەی ئایندەیی ناوچەکەبەگشتیوئایندەی پرسیکوردستان بەتایبەتی لەدوای شەڕی ھەشت ساڵەیکاولکاری نێوان عێراق وئێران دا.
دەقی ئەم وتارە بۆ ئایندەی ناوچەکەرووداوێکە لەو ناوەندەدا گەر دەرەنگتریش لە کاتی روودانی داستانەکە بووبێتەجێی بایەخی ناوەندی سیاسیی و سەربازیناوچەکەو جیھان ، ئێستا بایەخەکەیباشتر و روونتر بۆ رۆژی ئەمرۆمان بەدیاردەکەوێت و زۆر باشتریش لەوە تێدەگەین کە ئەم وەرچەرخانەی لە بزاڤی شۆڕشگێری کوردستان ھاتۆتە ئاراوە و سەردەم و قۆناغی تازەی خەباتە نەتەوەییەکەی لەسەر بنیات نراوە کە خۆی لەقۆناغی دوای راپەڕینی ئازاری ساڵی ١٩٩١ و پرۆسەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆی ئەیلولی ٢٠١٧ دەبینێتەوە و ھەموویان سەرەتاکەیان لەخواکوڕکەوە سەرچاوەی گرتووە .
دەقی وتارەکەی سەرۆک بارزانی،بۆئاستی جیھان و ناوچەکە دوای شکست لە شەری ھەشت ساڵەدا ،پەلەقاژێی رژێمی عێراق شەڕی یەکەمی کەنداو وداگیرکردنی کوێیتی لێ کەوتەوە،ئەو پێش بینی و بەووردی خوێندنەوەی ئەو ئایندەییەن کەلە دەقی وتارە تەمەن سی و یەک ساڵییەکەی داستانی خواکوڕکی بارزانی دابەروون و رەوانی دەبینرێن و ھەستیان پێ دەکرێت .
کەدەڵێین وتارەکە درەنگتر لەکاتی روودانی دا داستانی خواکوڕک ‌بایەخ وگرنگییەکەی بەدیاردەکەوێت مەبەستمانە ئەو چەند رستەیەش بخەینە سەر رووداوە مێژووییەکانی سەردەمی رۆژانی دوایی شۆرشی ئەیلول وئەو شەڕە وێرانکارییەی ئێران و عێراق بیخەینە سەر راستە رێی خۆی ، کە دەرھاویشتەی رێککەوتنی ٦ ی ئازاری ساڵی ١٩٧٥ ی جەزائیرە و، ‌ لە ھەموو دەرھاویشتەکانی نسکۆی شۆرشی ئەیلول تاڵترە بۆ کورد و بۆ ئەوانیش شەری ھەشت ساڵەی عێراق و ئێران بوو، عێراق بە جەنگی قادسیەی دووەم ، یا بەقادسیەی سەدام ناوزەدی کرد ،تا جام و تاجی سەرکەوتنەکان بخەنە سەرسەری سەعدی ئەبی وەقاسی قادسیەی یەکەم .
ئەو شەڕەی کە بۆ کورد دەرھاویشتەو و لێکەوتەی شۆرشی ئەیلول بوو ، تاڵترین شەر بوو بۆ گەلی کوردستان ، بۆ ئەوانیش ئەو تاجەی ، نەسەعد ، نە ئەوانی تریش لەسەریان نەناو ، و بوو بەو (جامەژەھر) ەی ئەو ستەم و زوڵمەی لەکورد و شۆڕشکراو بوونۆشیان کرد .‌

قسە لەسەر داستانی خواکوڕکە ،داستانی خواکوڕک،پێگەی پەراوێزخراوولە بیرکراوی کورد بەگشتی وپارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی ، دوای ھەشت ساڵی شەڕ و جینۆسایدو کیمیا باران و ئەنفال ،جارێکی دیکە ھێنایەوە مەیدانەکە ،ئەم سەرھەڵدانەوەیە ،لە کاتێکدا بوو،لە پای شەڕی خوێناوی و وێرانەیەیی ھەشت ساڵەدا پرسی نەتەوەیی کورد بەیەکجاری پەراوێز ببێت و لەدوای خواکوڕک ، کەبەمەبەستی پکتاوکردن و راماڵین پیادەکرا، ئەو پرسە لەنێوان کەوانەی ئێران و عێراق دا نەک ھەر قەتیس بمێنێتەوە،بەڵکو بپوکێتەوەش.
رووداوی خواکوڕک لەکات و ساتێکدا روویدا ، بەماوەیەکی کەم جیھان لە ئەوروپای رۆژھەڵات و رۆژئاواوە لەسەرووبەندی ھەڵچون وداچوون دابوون، لە ئەڵمانیا بزاڤی نارەزایی خەڵک و جەماوەر خرۆشانی بەخۆوە دەبینی،رووخانی دیواری بەرلین و لێکھەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت ئەگەر ساڵێک وتا دووانیشی لەگەڵ داستانی خواکوڕک بەینیان بووبێ،لە روودانیاندا ‌جیھان بەگشتیسەرقاڵ و خەریک بوون . ناوەندەکانی بریاری ستراتیژی زلھێزان چاویان بڕیبووە ئەوێ وتا ئەوساکەس پرسی کورد و سەرکەوتنیداستانی خواکوڕکی بە گرنگبایەخەوە سەیر نەدەکردو نەدەبینرا،بەتایبەتیشلەناوەندە ھەواڵگرییەسەربازی و سیاسسییەکانیفەرەنسا و بەریتانیاو ئەمریکاو ئەڵمانیا و رووسیا.
پێشتر سەرۆک مەسعوود بارزانی لە ١٤-٨-١٩٨٨ وە لەخواکوڕکەوە لەسووچێکی لاچەپ و سێگۆشەیەکی لە بیرکراوی ستراتیژی ،پەیامێکی گەیاند بووە جیھان بەگشتی و بەتایبەتیش بۆ ھەردوولایەنی شەڕی ھەشت ساڵەو بە بەغداو تارانی راگەیاند : -
:- ئێمەی کورد لەبەرخودان و سەرکەوتن داین،کەواتە ئێمە زیندووین ، ئێمە ھەین و لێرەین ، لەسەر زێدی باوپاپیرانمانیین . خاوەنی پرسێکی رەوای خۆمانیین .
بۆیە ئەوسا ، سی ویەک ساڵ بەر لەئەمڕۆ ‌سەرکەوتنی داستانی خواکورک بۆ ھەردوولایەنی شەڕی ھەشت ساڵە ،پەیامی خۆراگری و پتەوی ئیرادەی نەتەوەیێک بوو ، وەک چۆن بەغدا سەری بە ‌بەردی ئەلحەد کەوت و (ھۆش)ی ھاتەوە بەرو وەستا ،( وەستان و وردبوونەوە)یێکیش بووبۆ تاران.
ئەگەر ئەم وەستان وردبوونەوەو ھۆش ھاتنەبەرەوەیە،لەبەرامبەر کوردو ھەولێرو کوردستان دا ماوەێکی زۆریشی بۆ عینادی ئەوان پێچوو بێت و قۆناغی خەباتی ئێمەش لە کوردستان دا لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی و شەرعییەتی ناوخۆ و نێو دەوڵەتی گۆڕانی زۆری بەخۆوە بینیبێ،دەبێ بۆ ‌رۆژانی ئاستەنگ وسەردەمە ناھەموارەکانی دوای پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و بۆ ئێستای کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا وەک سەرۆک بارزانی رۆژی ٥-٩-٢٠١٩ یادی سی و یەکساڵەی دێنێتەوە پێش چاوی جیھان و وڵاتانی ناوچەکە ئەوەمان لەیادبێ لەراستی بۆچوون و ھزری بەرێزیانزیاتر وردبینەوە و ئەوەی لێ بخوێنینەوە کە لەبەرخودانی ‌داستانی خواکوڕکی سی و یەک ساڵ بەر ئەمرۆ ، وەک ئەوەوایە بۆ رۆژگارو سەردەمی ئەمرۆ
سەرۆک بارزانی بڵێ :
( سەرکەوتن بۆ ئەوانە دەبێ کە خاوەنی قەزییەکی رەوان ) . ھەر لە خوێندنەوەیەش دا بۆ ئەم رستەپڕ ماناو واتە بەخشە شرۆڤەی وردو مێژوویی دەوێت ، ئەوەندەی بۆ ئێرە بشێت ، جارێ ھەر ئەوەندە ھەڵدەگرێت بڵێین :
دوای بەرخودان ، وەرچەرخان و سەرکەوتن پرۆسەیەکی ھەمیشەیین .
بۆ ئەو نەتەوەیەی کەخاوەنی پرسی رەوای خۆیەتی کەواتە کوردو پرسی سەربەخۆیی کوردستان ، لەدوای ‌بەرخودان و خۆراگری ، ھەمیشە لە وەرچەرخان و سەرکەوتن دایە بۆ سەربەخۆیی .






Top