لاڤرۆڤ له‌كات و ساتی خۆیدا گه‌یشته لای بارزانی
October 9, 2019
وتار و بیروڕا
به‌واتایه‌كی دیكه پێكردنی گلۆپی ترهفیكی ئه‌مریكی بۆ توركیا له‌نێوان سه‌وزو سوور بۆهێرش و په‌لاماردانی ئه‌و ناوچه‌یه، لاڤرۆڤ و شانده‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه گه‌یشتنه لای سه‌رۆك بارزانی .
سێرگیێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌وه‌وه‌ی روسیا و سیاستمه‌داری بالاده‌ست و داینه‌مۆی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی و ئاوێنه‌ی باڵانومای سیاسه‌تی كرێملن وسه‌رۆك پوتین، هاتنه هه‌ولێرو كۆبوونه‌وه‌كانی له‌و كات وساته‌دا، سه‌ردان و رووداوی گرنگی مێژوویی خودان چه‌ندین ره‌هه‌ندن .
كه سه‌یری پێكهاته‌ی شانده‌كه‌ی سێرگی لافرۆڤ ده‌كه‌ین ره‌هه‌نده سیاسیی و ئابورییه‌كه به‌زه‌قی ده‌بینین ، سه‌رباری ره‌هه‌ندی مێژووی و قوڵایی په‌یوه‌ندی دیرۆكی دێرینی نێوان بارزانیان ، هه‌ر له سه‌رده‌می بزاڤی ناسیۆنالیستی نیشتیمانی شێخی مه‌زن ، شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانه‌وه ، تا په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌رفرازی مسته‌فا بارزانی باوك وسه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ر له‌روباری ئاراس و مانه‌وه‌ی له روسیا‌و گه‌یاندنی ده‌نگ و په‌یامی كورد به‌كۆشكی كهرملێن ، تاده‌گاته په‌یوه‌ندی سه‌رده‌میانه‌ی سه‌رۆك بارزانی وروسیای سه‌رده‌می سه‌رۆك پوتین .
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وسه‌رۆكه مه‌زنه‌ی رووسه‌كان به‌چرایه‌كی گه‌شی نێو ناوچه تاریكه ده‌یبینن وسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش نێچیرڤان بارزانی لاڤرۆڤ گۆته‌نی ئه‌وپیاوه ژیره‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ده‌كات ، هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له نێو جه‌نتا دبلۆماسییهكهی لاڤرۆڤ له ئێواره‌ی 7-10-2019 گه‌یشتنه لای سه‌رۆك بارزانی .
گوتمان به‌به‌رچاوی ئه‌مریكییه‌كانی هاوپه‌یمانی دێرینمان وهاوپه‌یمانی به‌هێزی شه‌ری تیرۆرستانی داعش و له كات وساتی دژواری سه‌رده‌می دۆناڵد یڕهمپ و و بریاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له شه‌وی 6-10-2019 دا ، سێرگیێ لاڤرۆڤ گه‌یشته لای سه‌رۆك بارزانی .
ئاماژه میدیاییه‌كانی ئه‌وسه‌ردانه مێژووییه ، ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه جگه له‌پرسی نه‌وت و كۆمپانیای رۆزنێفت و بۆری نه‌وت و گازی جه‌یهان ، پشتگیری و پشتیوانی كرێمن و روسیایش ده‌گه‌یێنێ له هه‌رێمی كوردستان و پیرۆزبایی كردن وپشتیوانی و په‌سندكردنی كابینه‌ی به‌هێزی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروو بارزانی .
به‌دڵنیاییه‌وه لاڤرۆڤ و سه‌رۆك بارزانی گه‌نگه‌شه‌و گفتوگۆ و شهونوكهی بارودۆخی سوریایان كرده‌وه‌و كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی وهێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆئه‌و ناوچانه‌ی كهلهمێژه جێ چاوتێبڕنیهتی باسیان لێوه كردووه و به وردیش لاڤرۆڤ گوێی له نه‌خشه رێگای سه‌رۆك بارزانی گرتووه بۆ چۆنیه‌تی ده‌رچوون به‌كه‌مترین زه‌ره‌رو كاره‌سات و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وقه‌یرانه ترسناكه چاوه‌ڕوانكراو نه‌كراوه‌ی كه‌له‌وانه‌یه له‌روودانی دا كارهستی گه‌وره‌ی بۆ كورد‌و ناوچه‌كه لێ بكه‌وێته‌وه و ده‌رهاویشته‌ی نه‌خوازراوی پرمه‌ترسی دارمان بۆ جێ بهێڵێ .
له‌كاتێكدا ، ئه‌م ئه‌گه‌ره ده‌خه‌ینه روو ، رووسه‌كان و به‌رێز سێرگی لاڤرۆڤیش له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه مه‌زنه‌كانی سه‌رۆك بارزانین كه‌له‌پێناو یه‌كگرتوویی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا داویه‌تی و ده‌یدات هه‌ر له رێككه‌وتنه‌كانی ( هه‌ولێر یه‌ك و هه‌ولێر دوو و دهۆك یه‌ك ) دا ئه‌و راستییه به روون و ره‌وانی به‌دیار كه‌وت گهرلاساری و قۆرغكاری وسه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی تاك لایه‌نه‌ی په‌یه‌ده‌و هه‌سه‌ده‌و هزری پاكتاوی براكانی له‌رۆژئاوادا پیاده نه‌كرابوایه و هه‌وڵ و كۆششه مه‌زنه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌بایه‌خه‌وه وه‌رگیرابایه ، ئێستا بارودۆخی سیاسیی وسه‌ربازی ئه‌و ناوچه ههرهههستیارهی ئێستای باكووری سوریا به‌م رۆژه‌ی ئه‌مرۆ نه‌ده‌گه‌یشت .
لاڤرۆڤ به‌جانتایه‌كی پڕه‌وه هاته لای بارزانی ، بهجهنتایهكی پڕیش گه‌ڕایه‌وه مۆسكۆ .
ئێستا رۆژئاوا، له باكووردا له‌به‌رده‌م هێرش و په‌لاماری مه‌ترسی داری كاره‌سات خوڵقێنه‌ری سامناك و له باشووریش له‌به‌رده‌م هه‌وڵ و كۆششه مه‌زنه‌كانی سه‌رۆك بارزانی دایه .
بۆهه‌موو ئه‌و لایه‌ن و كه‌س و وڵاتانه‌ی نه‌خشه رێگای سه‌رۆك بارزانیان بۆ رۆژئاوا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت ، فریاد ره‌سی رابه‌رو سه‌رۆك بارزانی ، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی خوێنی كوردی له‌لا به‌به‌هاتره له پاره‌و چه‌ك و پرسی كوردیش وه‌ك پرسێكی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینێ ، ئه‌وجاره‌ش به‌هانی رۆژئاوا ده‌چێت .
له ئاسۆی هزر و نه‌خشه رێگای بارزانی سه‌رۆك ورابهرهوه ، ئه‌و خاڵه گه‌ش و ئومێده مه‌زنه وا وه‌ك خۆری ده‌م ئاسۆگهشهكه، تیشكی زێرینی په‌خش ده‌كا .