بارزانی فریادرەسی رۆژئاوا

بارزانی   فریادرەسی رۆژئاوا

کاتێ ساڵح موسلم ھاوسەرۆکی پێشووی( پەیەدە) و بەرپرسی ئێستای پەیوەندییەکانی دەوەرەی( تەڤدەم ) بۆ روڵ و کاریگەریەتی سەرۆک بارزانی دەڵێ: سەرۆک بارزانی دەتوانێ بە پێگە و کاریگەریی و بەپەیوەندییەکانی رۆڵی کاریگەری خۆی بگێڕێت لە کۆتایی ھێنان بەو ھەموو کارەسات و شەرو ھێرشانەی کراوەتە سەر ناوچە کوردنیشیینەکانی باکوری سوریا.
ھەرواکاتێ ستایشی ھەلوێستی مەزنی سەرۆک بارزانی دەکات و داوادەکات ھەڵوێستی ھەموو کوردێک وەک ھەڵوێستی بەرێزیان بێت . ئەویان ئەوراستییە دەسەڵمێنێ کە بەرێز ساڵح موسلم وەک ھەر سەرکردەیەکی رۆژئاوا لەنزیکەوە ئاگاداری ھەڵوێستی سەرۆک بارزانیی یە ھەر لەسەرەتای سەرھەڵدانی قەیرانی سووریا وە ، بۆ تێوەنەگڵانی کوردانی رۆژئاوا بەکارتی دەستی یاریکەرەسەرەکییە زلھێزەکانی گۆڕەپانی سوریای دوای گۆرەپانی لیبیا.
ئەی ساڵح موسلم لە سێ کۆبوونەوەی گرنگ، کۆبوونەوەکانی ( ھەولێر ١و٢ ، دھۆک ١ )ئامادەی کارای نەبوو..؟ ، لەوێ ئاگاداری نەخشە رێگای بارزانی بۆ دەرچوونی کورد لە نێو زڵکاوی سوریا بە سەرکەوتوویی و کەمترین زەرەرو زیان نەبوو..؟ ئەی سەرۆک بارزانی بۆ ئایندەی کورد لە سوریا ھەموو پێش ھات و ئەگەرەکانی نەخستە بەردەم ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە لە سەرۆک و بەرپرسانی بزاڤی کوردی رۆژئاوا.. ؟
قسە لەسەر کەمتەرخەمی و بەلاڕێلادان و دەستی ئەنقەستی ئەم و ئەو ناکەین بۆ پیادەنەکردنی نەخشە رێگاکە ی بارزانی بۆپارت و ھێزو لایەنانی کوردی رۆژئاوا ، گەر کەمتەرخەمیش ھەبووبێ یادەستی ئەنقەستیش بۆ مەرامی دیکەی غەیرە مەرام و ئامانجی کوردی بووبنە کۆسپ و تەگەرەی بەردەم نەخشە رێگاکە . لەراستی دا ، بەڵێ ھەموو ئەم مەرامانە بەپیلان و بەرنامە بۆ دارێژراوی کەس و لایەنی ناوخۆو دەرەکی ھەبوون و پێشینەییشیان ھەبوو و دژی نەخشە رێگاکە وەستانەوەکە کەس و لایەنی ناوخۆو دەرەکییەکانیش لە نێو یاری گۆرەپانی سوریا دیارن و مەبەستمان نییە باسیان بکەینەوە .
گرنگ لێرەدا ئەو خاڵەیە ، بۆ ھەموو ئەوانەی لە یارییە مەزنەکە تێدەگەن ، وەرگرتنی پەندو عیبرەتە ، قوڵ بوونەوەیە لە ئەزموونی رابردوو ، چیتر بە کەمتەر خەمی و بێبایەخ سەیر کردن و بەکەمزانینی ھزری ژیری دیبلۆماسی و سیاسیی یانەی واقیع بینی کوردی نەبێ بۆ چارەسەری قەیران و تەنگژەکان و دەرچوون لە نێو کارەسات و وێرانییەکی رەھا بەکەمترین زیان .
ئیدی بەسە با ھەوڵ و کۆششەکانی ، ھەلوێست و تواناکانی سەرۆک بارزانی بەگرنگی و بایەخەوە وەرگرین و شەرممان پێ نەبێ و خۆ بەبچووکی نەبینین ، کە لەدەوری بارزانی و ھزری ژیرانەی دەرچوون لەقەیران ودۆخی مەترسیدار، کۆبینەوەوببین بە ھێزی یەکگرتووی پتەوی کوردستانی بەھێزی خودان ھزری پۆڵاین و پارێزەری نیشتیمانی نەتەوەیی .لەو ئان وساتەدا واپێویست دەکا بەرژەوەندی کوردو کوردستان لەسەرەوەی ھەموو نەخشەو مەرامی دەرەکی و کەسی دابنێین .
ئەمرۆ رۆژئاوا لەبەردەم قەدرێکی زۆر ترسناک دایە ، ھێرش و پەلاماردانەکان ، ھەر ئەوە نین کە سوپای تورکیا لەسەر واری واقیع پیادەی دەکات ، سەردەم سەردەمی دوای سایکس- پیکۆی سەرھەڵانی داعشە ،کات ، کات و ساتی دوای کارەساتی ١٦ ی ئۆکتۆبەری کەرکووکە ، ھاوکێشەکان یەکتر تەواو دەکەن . ئەوەی ئەستا لە باکوری سوریاو ناوچە کوردنیشیینەکان روودەدات دیمۆگرافیای ناوچە دەخاتە ژێر کاریگەری ئەو جیۆسیاسییە تازەیەی دێتە ئاراوە کارەکتەرەکان چ ئەم بێ ، چ ئەو بێ ، چ ئەوی تر ، قوربانی ھەر مرۆڤی کورد و جوگرافیای کوردستانی ئێرەو ئەوێ و ئەوێندەرێیە .
زلھێزان بەروسیاو ئەمریکاو تەواوی ئەنجومەنی ئاسایشیش چاویان بریوەتە کۆی ئەو ھاوکێشەیەی پێشتر بۆ ناوچەکەودارێژراوە واپێدەچێ ھەوڵەکانی باگڕاوند بۆ سەر سیینیە کێکە بە وڵاتانی دراوسێیەوەش بۆ دەستەربەرکردنی زیاتری پارچە کێکە بێت ، بێ گوێ دانە ئاسایش و سەقامگیری و مافەبنەرەتیی وسەرەکییەکانی گەلی کوردستان .
قسە لەسەررۆژئاوایە ، ئەمە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی یە لەسۆنگەی ئەو کارەساتانەی لەوێ روودەن و ئەو دۆخە مەترستدارەی ھاتۆتە پێش، زۆرراشکاوانە یە بۆھەموو کوردستانیانە:
( ئێستا کات ،کاتی موزایەداتی بێھودە و بۆچوونی عاتیفی و ھەڵچوونییە ، کاتی ئەوەیە کە ھەموو لایەکمان ھەرچی ھەوڵ وتوانامان ھەیە بەکاری بھێنین بۆ ئەوەی کۆتایی بەو شەرە بێت و چیتر خەڵکی بێتاوان باجی ئەو دۆخە مەترسیدارە نەدەن ) .
بەڵێ کات کاتی ئەوەیە ، دەبێ ھەمووھەوڵ تواناکامان ، دوور لەسۆزو عاتیفەی لایەنگیری و حزبایەتی ،بۆ پشتیوان وھاریکاری سەرۆک بارزانی بێ .
بارزانی ئەوسەرۆک رابەرە چۆن لە پردێ و سحێلاو مەخموور فریادرەسی ھەولێر و دھۆک بوو،چۆن پێشتر بۆعەفرین فریادرەسی نەکەوتنی بوو . ئێستایش دەبێتە فریادرەس وبەربەست و رێگر لەبەردەم گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە لە رۆژئاوا .


Top