له‌دوای عادل عه‌بدولمه‌هدی عێراق به‌ره‌و كوێ ..؟
November 2, 2019
وتار و بیروڕا
ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چن له ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ی 29-10-2019وه موقته‌داسه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌ته‌واوه‌تی ملی له‌به‌رملی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوه بۆ ده‌ست پێ له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و لادانی له‌حكومداریه‌تیكردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ، هه‌موو كارته‌كانی به‌كاردێنێ .
ئه‌و رووداوه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی پاش نیوه‌رۆی ئه‌ورۆژه روویاندا له‌كه‌ربه‌لاونه‌جه‌فه‌وه بۆ به‌غداوه دوای هاتنه‌وه‌ی سه‌درله تاران و دابه‌زین له‌فرۆكه‌خانه و یه‌كسه‌ر چوونه نێوخۆپێشانده‌ران و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی به عه‌بدولمه‌هدی له به‌غداو وه‌لام دانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدیش له به‌غداوه بۆنه‌جه‌ف وكه‌ربه‌لا، ئاماژه‌ی ده‌ستپێكردنی گۆڕانكاری و رووداوه‌كانن .
وا له‌ورۆژه‌وه مه‌ترسییه ئاینده‌ییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و چاره‌نووسی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌عێراق ده‌خه‌نه به‌رده‌م چه‌ندین ئه‌گه‌رو پرسیار‌و پێشهاتی چاوه‌روانكراو نه‌كراوی نه‌خوازراوو ترسناك .
له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ته‌واوی خه‌لكی ئه‌ووڵاته‌ی ناوی عێراقه ، به‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌هزرو بیری ئه‌وه‌دان به‌رێككه‌وته‌كان چۆن چۆنی ده‌بن و چیییان لێ ده‌كه‌وێته‌وه ؟
ئایا جێگره‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی كێییه‌و چۆن حوكمرانی ئه‌وولاته پڕ له ئاژاوه‌و قه‌یران و گرفته له مێژینه یه‌ك له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان، ده‌گرێته ده‌ست ..؟
ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێ هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی ده‌ستووری و گۆڕینی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وهه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و وهه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان ..؟یا به شه‌ڕی نێوماڵی شیعه‌و كۆده‌تاو تێوه‌گلاندنی پێكهاته‌ی تری عێراق ،ده‌بێ عه‌بدولمه‌هدی ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكات ..؟ له‌دوای راده‌سكردنی ده‌سه‌ڵات چ گرێنتییه‌ك هه‌یه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی دروست و دیموكراتیانه ، نه‌ك دیموكراتی ته‌وافقی به‌رێوه‌بجێ ،یا هه‌رخودی پرۆسه‌كه بریتییه له یارییه‌كی سیاسیی باگڕاوه‌ندی نێو ماڵی شیعه بۆ گۆڕینی روخساری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا به یه‌كێكی دیكه‌ی نێو ماڵه شیعه‌كه ..؟
یا له نه‌بوونی ئه‌وته‌وافقییه ، كه پێده‌چێ چتر شیعه‌كان باوه‌ڕییان پێنه‌مابێ ،هه‌رێمی كوردستان و كیانه‌سییاسییه پته‌وه‌كه‌ی كورد چه‌ند زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێ ؟ یا به‌دیوێكی دیكه‌ی پرسیاره‌كه ئایا له‌م ئاین و ئۆینه‌ی نێو ماڵی شیعه دا كه به‌رامبه‌ر به حكومه‌ته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی گرتووتیانه به‌ركه‌وا له رۆژی چوارشه‌مه‌وه پیا‌ده‌ی ده‌كه‌ن ئامانج لێی هه‌رێمی كوردستان نییه ..؟
پرسیار زۆرن له‌وانه‌ش ، ئایا دوای نه‌مانی عه‌بدولمه‌هدی دیسان هه‌ولێر رۆڵ و پێگه‌ی بۆدامه‌زراندنه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا هه‌روه‌كو جارزن كاریگه‌ر ده‌بێ وهه‌ر ده‌بێته خاڵی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی به‌غدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه ، یا خودی ئه‌و پرۆسه وئه‌و پێشهاتانه‌ی له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه سه‌ره‌داوی روودانیان به‌دیارده‌كه‌وێت بۆ په‌راوێزخستنی یه‌كجاره‌كی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێرنییه له‌و هاوكێشه سیاسییه تازه‌یه‌ی دێنه ئاراوه ..؟
له‌م هه‌موو ئه‌گه‌رو پرسیارانه‌ی كه‌هه‌ن ، بۆ هه‌رێمی كوردستان وسه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد به‌گشتی و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی به‌هێزی كوردستانیش ، پێشهات و به‌ریه‌ككه‌وته‌كان چاوه‌ڕوان نه‌كراونین .
هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر كه مامه‌له‌یه‌كی دروست وژیرانه له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای به‌غدا ده‌كات و پێشوه‌خته له‌ونییه‌ت و مه‌به‌ستانه تێگه‌یشتووه ،كه‌له‌باگڕاوه‌نده‌وه رووداوه‌كان ئاراسته ده‌كه‌ن . له باره‌یه‌وه هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر كه خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌زموونه له‌گه‌ڵ به‌غدا و خه‌لكه‌كه‌شی مارانگه‌سته‌ی حوكمدارانی پێشووی به‌غدان و ئه‌وانیش خوێندنه‌وه‌ی دروستیان بۆ رووداوه‌كانی به‌غدا هه‌یه . بۆیه ئێستا ئه‌وه‌ی له‌هزرو بیری خه‌ڵكی كوردستان دا هه‌یه ووه‌ك پرسیار له‌یه‌كتری ده‌یكه‌ن و ده‌پرسن ئایا چیتر كورد كچی خۆی به‌قوربانی كوڕی خه‌ڵكی ده‌كات ..؟
یاچیتر هه‌ولێر ده‌بێته قوربانی به‌غدا ..؟ یا چیتر خۆی به‌قوربانی به‌غدا ده‌كا .؟
له‌كاتێكدا عادل عه‌بدولمه‌هدی خۆی قوربانی نێوان هاوكێشه‌كه‌ی نێوماڵی شیعه‌یه ، به هاتنی روخسارێكی دیكه ئایا هه‌ولێر به‌داواكردنی كۆنفیدڕاڵی له‌جیاتی فیدڕاڵی مه‌ترسییه سه‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر كورد‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕه‌وێته‌وه وچیتر ئاینده‌ی ژیانی شایسته‌كه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ناكه‌وێته‌وه به‌رهه‌ڕووگیف وهه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م و ئه‌و ..؟
له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه 30 تشرینی یه‌كه‌می 2019 وه واجۆره نا ئارامییه‌ك لێره به‌دی ده‌كرێت ، هه‌رێمی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی به‌دروستی و هێمنی و ووریاییه‌وه مامه‌له له‌گه‌ڵ رووداوه به‌په‌له‌كانی رۆژانه‌ی به‌عدا ده‌كات ، به‌په‌رێزه‌وه‌ش ده‌یه‌وێ له مه‌به‌ستی به‌غدا تێبگات و به‌رچاوڕوونیه‌كی ته‌واوی هه‌بێ له‌وه‌ی ئایا دیسان به‌غدا ، له‌روانگه‌ی چاو پێهه‌ڵنه‌هاتنی به پێشكه‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پیاده‌كردنی ژیانی ئاشتیانه‌ی فره نه‌ته‌وه‌یی ئایین و ئاینزایی وژیانی دیموكراتیانه‌ی وگوزه‌رانی ئاسایی ، دیسان پرسی بودجه‌و مووچه و شایسته‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دۆسیه‌ی نه‌وت و ماده‌ه‌ی 140 و بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێنراوه‌گرنگه‌كانی نێو هه‌ولێرو به‌غدا ، وه‌ك چه‌كێكی سیاسیی بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستان و بچوككردنه‌وه‌ی قه‌واره سیاسییه ده‌ستوورییه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێ ...؟
گه‌ر ئه‌وانه هه‌موو پرسیار‌و بابه‌تی تێروانینی ئێستای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێ بۆ به‌غدا وچاره‌نووسی پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراقدا له‌دوای عه‌بدولمه‌هدی كه تێگه‌یشتنێكی ته‌واوو دروستی هه‌بووه بۆ پرس و گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا و سه‌رۆك وه‌زیرانێكی میانره‌و تێگه‌یشتوو ودۆستی كورد بوو.
ئه‌وه هه‌ر خه‌ڵكه شۆڕشگێرو تێكۆشه‌رو خۆڕاگر‌و پشوو درێژه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه كه خاوه‌نی ده‌نگی ، زه‌نگی ره‌سه‌نی ملێۆنان زه‌نگ لێدانی پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌تی وچۆن زه‌نگه‌كه‌ش له‌زرینگه‌دانیدا، ئه‌وسا چۆن جیهانی هه‌ژاندو بائاگاهێنا ئێستاش له‌زینگه‌دان نه‌كه‌وتووه ، هه‌رده‌زرینگێته‌وه .