رۆڵ و كاریگه‌ریی سه‌رپه‌رشتیار له په‌روه‌رده
November 4, 2019
وتار و بیروڕا
دكتۆر راغب ئه‌ل سه‌رحان ده‌لێ" سه‌ركردایه‌تى به‌رپرسیاریه‌تییه، میرنیشینى راسپاردنه نه‌ك رێزلێنان".
بێگومان سه‌رپه‌رشتیاری له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى گرنگى ویژدانییه، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رپه‌رشتیاری میرنیشینى و رێزلێنان نییه، به‌ڵكو راسپاردن و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه له پرۆسه‌كه‌دا. له هه‌مان كاتدا سه‌رپه‌رشتیار پێویسته شاره‌زا و لێزان و دڵسۆزی پرۆسه‌كه بێت و یارمه‌تیده‌رێكى كارا بێت بۆ گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانى پسپۆڕى وپیشه‌یی بۆ مامۆستایان و كۆى پرۆسه‌كه و هاوكارێكى به‌هێز بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته په‌روه‌رده‌ییه جۆراوجۆره‌كان، هه‌روه‌ها باكگراوندێكى زانستى پسپۆڕى هه‌بێت، بتوانێ به‌رده‌وام هۆیه‌كانى په‌روه‌رده‌یی بخاته گه‌ڕ به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و راست و به‌رده‌وام به‌شدارى له خول و راهێنان ومه‌شق كرد بێت و شاره‌زاییه‌كى كه‌له‌كه بووی پسپۆڕى هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا خۆشه‌ویستى و عه‌شق بۆكارهكهى له ناخى سه‌رپه‌رشتیاردا ره‌نگ بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌رده‌وام بێت له داهێنان ونوێگه‌ری، چونكه ئه‌و سهرپهرشتیارانهى عه‌شق و خۆشه‌ویستى بۆ كاره‌كانیان هه‌یه به‌رده‌وامن له كاری نوێی و داهێنانی نوێى و پرۆسه‌كه جوانتر ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامن له گه‌شه‌سه‌ندن وپه‌ره‌سه‌ندن، له رووى كه‌سایه‌تییه‌وه پێویسته كه‌سایه‌تییه‌كى جێگیری هه‌بێت و پشوو درێژ بێت و خاوه‌ن ره‌وشت و ناوبانگێكى په‌روه‌رده‌یی بێت و ره‌فتارو كردار وگوفتاری په‌روه‌رده‌یی ته‌ندروست بێت و نموونه‌ى به‌رز بێت له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن و دڵسۆزی و پهرۆشییهكى زۆرى هه‌بێت بۆ ئیش كردن و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه، هه‌رده‌م رۆڵى باوك و دایك و برا وخوشك ببینێت و ببێته چه‌ترێكى دڵنیایی بۆ ده‌سته‌ى كارگێڕى قوتابخانه و مامۆستایان، وه به‌رده‌وام بێت له چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی مامۆستایان و قوتابیان و قوتابیان به چه‌قی قورسایی پرۆسه‌كه ببینێت و به‌رده‌وام هانى قوتابیان بدات بۆ كاری چاكه و په‌روه‌رده‌یی، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بێت له رواندنى تۆوی به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان و خۆشه‌ویستى خاك و نیشتمان و رێزگرتنى پیرۆزییه‌كان، وه گرنگى به لایه‌نى گه‌شه‌كردنى بیری قوتابیان بدات. هه‌روه‌ها گرنگه سه‌رپه‌رشتیار كاری خۆی بزانێ له ده‌رگای قوتابخانه تا ده‌گاته ئاوده‌ست و ئاوه‌رۆ هه‌مووی له به‌رپرسیاریه‌تى وئهمانهتى ئه‌و دایه له چالاكییه‌كان له په‌رتووك و كۆگا له به‌دواداچوون بۆ پلانى رۆژانه و مانگانه و ساڵانه‌ى مامۆستایان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بێت له ئاماده‌كردنى راپۆرت و توێژینه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیاری له سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه و ده‌ستنیشان كردنى خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كان له پرۆگرام و رۆڵ و كاراكته‌ری خودی مامۆستا و قوتابی ژینگه‌ی قوتابخانه وله كۆی گشتى پرۆسه‌كه ئاگادار بێت، به‌رده‌وام پێشنیاری هه‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده وفێركردن و كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌یی هه‌بێت بۆ چاككردنى پرۆسه‌كه، ماوه‌ته‌وه بلێم بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن ودادپه‌روه‌ری له ناو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به پێویستییه‌كى په‌روه‌رده‌یی ده‌بینم كه‌وا هه‌ردوو ساڵ جارێك هه‌ڵسه‌نگاندنى وورد بۆ سه‌رپه‌رشتیار بكرێت تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوون له پرۆسه‌كه وكاریگه‌رییان هه‌بووه و پێویستن بۆ په‌روه‌رده، پێویسته سه‌رپه‌رشتیاران به كرداری له ناو پرۆسه‌كه بن و هه‌روه‌كو پله و ده‌ستكه‌وت و رێزلێنان ته‌ماشا نه‌كرێت، به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تییه. بۆیه گرنگه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چاوپێداخشانه‌وه به ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى و مه‌رج و پێوه‌ره‌كانى سه‌رپه‌رشتیاری دابخشێنه‌وه و به شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه ههڵساندنى وورد بكرێ، مه‌رج نه‌بێت تا خانه‌نشینی هه‌ر سه‌رپه‌رشتیار بن، یانیش ئه‌وانه‌ى به تاقیكردنه‌وه و پێوه‌ره‌كاندا ره‌ت نه‌بوون، پێویسته هه‌مان پێوه‌ر و مه‌رج ئه‌وانیش بگرێته‌وه و له ناو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن، قوتابخانه و مامۆستا و قوتابی كاره‌كانیان پراكتیزه بكه‌ن، واته رۆڵى سه‌ره‌كى سه‌رپه‌رشتیاری ببینن، چونكه سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌قینه هه‌رده‌م پێشه‌نگه له پرۆسه‌ى په‌وره‌رده.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی