پایزی به‌غدا گه‌ڵارێزانی تاران
November 21, 2019
وتار و بیروڕا
ئێرانییه‌كان،به به‌راورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب وتورك له‌وناوچه‌یه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتی گڕگرتووی پڕلهرووداوی له‌ناكاوی نه‌خوازراوه بۆ شه‌قام وده‌سه‌ڵات،تا ئێستایش خۆیان وا نمایش ده‌كه‌ن له‌یارییه شاراوه سییاسی وسه‌ربازی و ئابوورییه‌كه‌ی ناوچه‌كه وته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیش باشتر له‌وان تێده‌گه‌ن وبه خوێنده‌وه‌ی ووردترو ژیرانه تر له عه‌ره‌ب وتورك سه‌ره‌داوی زۆرله‌و كڵافه ئالۆزه پڕگرێ وگۆڵهی ناوچه‌كه‌یان له په‌نجه‌ی خۆیان ئاڵاندوه به‌جۆرێك چۆنییان بوێت ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ههڵبهزودابهزبهرووداوهكاندا بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه ئێرانییه‌كان تا بۆیان لوابێ وبۆیان چووبێته سهریارییه هه‌مه‌جۆره‌كانیان له‌گۆڕه‌پانی وڵاتانی ناوچه‌كه دا ئه‌نجام داوه .
ده‌كرێ ئه‌وچه‌ند رسته‌یه‌ش بخه‌ینه سه‌ر رسته‌كانی پێشوو و بڵێیین :
ئێرانییه‌كان ،هه‌ر له‌دوایی روخانی رژێمی شای په‌هله‌وی و هاتنی سیسته‌می كۆماری ئیسلامی له‌دوای شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌یاندا له‌گه‌ڵ عێراقدا پاڵپشت به رێباز‌و میتۆده‌كانی شیعه گه‌رایی تاران و قوم ، گه‌لێ پرس وگرفت وقه‌یران و كێشه‌یان ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆیان كردووه .
له‌م پرۆسه‌دا ئێرانییه‌كان به‌جۆرێ بۆپرسی گه‌لان ومیلله‌تانی ناوچه‌كه نمایندهكانیان له‌عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ن وكهنداودا رووداو خوڵقێنهرو قه‌یران دروسكهر بوونه بۆئه‌و وڵاتانه‌ی ته‌نانه‌ت ئهگهردووههزارهاوڵاتی شیعه مه‌زهه‌بیشی لێ بژێت.
ئێرانییه‌كان ئه‌وكاره‌یان به مه‌به‌ست و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان
ئه‌نجام داوه ، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئاگره سووره‌ی مافی گه‌لانی غه‌یره شیعه بووه له‌خۆیان تا گه‌لانی غیره ی خۆیان له ئێران هه‌ر به‌ش مه‌ینه‌تی بچێژن و مافه سروشتییه‌كانیان پێشێل بكرێت و ئاقیبه‌تیان خولانه‌وه بێت له نێو بازنه‌ی هیلالی شیعی ئه‌و شیعهگهراییهی كه تاكه مه‌به‌ست و مه‌رامی بۆ پیرۆز بوون ، ده‌بێ ته‌وافی حه‌وزه‌ی تاران وقوم بێت.
به‌رێژایی ئه‌و قۆناغ و سه‌رده‌می دوای هه‌ردوو شه‌ڕی كه‌نداودا به‌تایبه‌تیش دوای روخانی رژێمی سه‌دام حوسێن له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیاسه‌ته دا گه‌ر تاران جله‌وی په‌تی گرفت و قهیرانهكانیشی گرتبێته ده‌ست ، ئه‌وه‌نده به خاوێنی لێیدهرنهچووه تا بۆئهمرۆیان بێ سه‌رئێشه بێت وتارانی پایته‌ختیان، به پایته‌ختی هه‌میشه ئارامی ناوچه‌كه بمێنێته‌وه . به‌پێچه‌وانه‌وه ، ئێرانییه‌كان شانیان له‌رووداوه‌كاندا ئارداووییه و تێوه‌گڵاوی گه‌لێ پرس و گرفت وكێشه‌ی دوێنێ و ئه‌مرۆن كه له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا روویانداوه‌و رووده‌ده‌ن .
ئه‌وزنجیره رووداوانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ماوه‌ی ئه‌م دوومانگه‌دا له ده‌گوزه‌رێن ، به‌تایبه‌تیش له‌دوای مووشه‌ك بارانكردنی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی وا وورده وورده بازنه‌ی یاریگای ئێرانییه‌كان له سوریا‌و لوبنان و عێراق ته‌سك ده‌كاته‌وه وسه‌ره‌نجام ده‌رهاویشته‌ی ئارامكۆ، وائارامی تاران ده‌شله‌ژێنێ .
له‌دوای ئارامكۆ ،ئه‌وه‌ی رووده‌دات له‌ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی بهدوایهكدادێن مایك پێنسن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشكاوانه رایگه‌یاندووه كه چیتر رێگاناده‌ن ئێران رۆڵ و پێگه‌ی له‌سووریا بمێنێت ولهلایهكهی دیكه‌شدا هه‌دوو شه‌قامی به‌یروت وبهغداوشارهكانی خوارووی ئه‌هلی شیعه ، ته‌نگیان به حه‌وزه‌ی قوم وتاران ههڵچنییوهوله نه‌جه‌ف و پێشتریش له به‌سره هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر قونسوڵخانه‌كانیان و له ئههوازو عه‌ره‌بستانی ئێران دا خه‌ڵك لێیان راده‌په‌ڕن و خه‌ریكه شه‌قامه‌كانی زیاتر له په‌نجا شار‌و شارۆچكه‌یان به تارانی پایتهختهوهیش بهجۆێ خرۆشاوه وا به‌جۆش و خرۆش بێت لهگرگرتنی به‌نزین و نه‌وت بچێت و ئهوبهغدادهی باغی دا‌و باغچه‌ی رۆژئاوایان بوو پایزه‌كه‌ی گه‌ڵارێزانی بۆ تاران به‌دواوه بێت .
له‌م نێوه‌نده‌دا ، له نێوان پایزی پایته‌خته‌كان و گه‌ڵا رێزانی تاران دا ، ده‌بێ هه‌رچوار پایته‌خته‌كه واسه‌یری كورد‌و پرسی كوردستان بكه‌ن وله‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌وه ته‌نیا پرسی كورد‌و بوونی كورده له‌و نێوه‌نده گڕگرتووه پایزییه‌دا كه تاكه فاكتهرو كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی سه‌رقامگیری وئارامی ناوچه‌كه‌یه و پرس و بابه‌ته‌كه‌ش پرسێكی پیرۆزی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ییه.
دواجار پێویسته پایته‌خته‌كانی به‌رامبه‌رله نێوگهرمهگهرم وله نێوجه‌رگه‌ی رووداوهكانیانشدا هه‌میشه له‌م دیدگایه‌وه سه‌یری كورد‌و كوردستان بكه‌ن و مامه‌له‌ی دروستی له‌گه‌ڵ دابكه‌ن ، گه‌ر واكه‌وته‌وه ، كوردیش له هاوكێشه‌كه‌دا هه‌میشه ده‌بێته فاكته‌ری چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و ده‌رچوونیش له ته‌نگژه‌و قهیرانهكانیاندا .