گرنگی په‌روه‌رده‌ى هونه‌ر له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده
November 25, 2019
وتار و بیروڕا
ئامانجى سه‌ره‌كى له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن به‌رهه‌م هێنانى نه‌وه‌یه‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه و ووڵات، نه‌وه‌یه‌كى قازانج به‌خش و سوود به‌خش و نه‌وه‌یه‌كى كارا‌و وشیار له هه‌موو روویه‌كه‌وه به تایبه‌تى ره‌فتار و كردار و گوفتاری باش و مرۆڤ دۆستانه‌ى هه‌بێت، وه بتوانێ له‌گه‌ڵ رووداو و ره‌هه‌نده‌كانى رۆژگار خۆی بگونجێنێ و ببێته تاكێكى سوودبه‌خش و ئارام به‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه، بێگومان ئه‌وه‌ش له خۆڕا و به ئاسانى نایه‌ته‌دی له ئه‌نجامى خوێندنى بابه‌ته زانستى و وێژه‌یی و به‌هاكان و كارامه‌ییه‌كانى ژیان و بابه‌ته هونه‌رییه‌كانه، كه چاڵاكییه قوتابخانه‌ییه‌كان زۆر گرنگن بۆ به‌ده‌ست هێنان و قازانج كردن، بابه‌ته هونه‌رییه‌كانى وه‌كو وێنه و نیگار و مۆسیقا و بابه‌ته جۆراوجۆره‌كانى هونه‌ر به گشتى كه گرنگى زۆریان هه‌یه له ژیانى قوتابی، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست سوودیان لێ وه‌رناگیرێت. كه خۆی له خۆیدا په‌روه‌رده‌ى هونه‌ری گرنگى و بایه‌خی زۆرى هه‌یه بۆ قوتابی، چونكه تاكه بابه‌ت كه بتوانێ گیانى داهێنان و ئافراندن وخه‌یاڵ و ئه‌ندێشه له لای قوتابی بڕوێنێ و بچێنێ بابه‌تى هونه‌ره، بۆیه هه‌ر كاتێك ویستت منداڵه‌كه‌ت یان قوتابییه‌كه‌ت قوتابییه‌كى زیره‌ك و وریا بێت، پێویسته فێری ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ و چیرۆكی خه‌یاڵى بكه‌یت، وه فێری وێنه و نیگاركێشانى بكه‌یت، بۆیه بابه‌تى هونه‌ر به‌شێكه له به‌شه‌كانى پلانى په‌روه‌رده و فێركردن، چ له رووى ئه‌وه‌ى ده‌توانێ سوود له كاته به‌تاڵ و زۆره‌كان وه‌ربگرێ ئه‌و كاتانه به‌كار بهێنێ بۆ كاتى به سوود. ئه‌ویش به خوێندنه‌وه و پراكتیزه‌كردنى جۆرێك له جۆره‌كانى هونه‌ر، یانیش بابه‌تى هونه‌ر له هه‌مان كاتدا جۆرێكه له جۆره‌كانى هاندانى قوتابی له سه‌ر ده‌ربڕین به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى له ناخى قوتابی په‌نگى خواردوه و ناتوانێ به زمان ده‌ریببڕێ، ئه‌وا له رێگاى وێنه و نیگار و مۆسیقا و جۆره‌كانى تر‌ى هونه‌ر ده‌توانێ به ئاسانى ده‌ریان ببڕێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته به‌هره و داهێنانێك لای قوتابی و به‌رجه‌سته‌كردنى ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى له هزر و بیری قوتابی دایه بیخاته سه‌ر كاغه‌ز چ له رێگاى وێنه و نیگار، یانیش شیعر و نووسین و چیرۆك و په‌خشانه شیعر له كۆتاییدا ده‌بێته به‌هره و داهێنان و به‌رهه‌م، هه‌روه‌ها بابه‌تى هونه‌ر متمانه و دڵنیایی و جورئه‌ت و بوێری لاى قوتابی زیاد ده‌كات، وای لێ ده‌كات به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات و كۆڵ نه‌دات و هاوكاری و ته‌بایی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانى و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستى بۆ خاك و نیشتمان و كه‌سه‌كانى هه‌بێت له رێگاى به‌رهه‌مه‌كانى بیخاته روو، هه‌روه‌كو ده‌گێرنه‌وه ده‌لێن نوسه‌رى ئه‌مریكى"كیرت فونیغوت" نامه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌لێ له قوتابییه‌كانى قوتابخانه‌یه‌ك ده‌نووسێ كه داوایان لێ كردبوو سه‌ردانیان بكات، ئه‌ویش نه‌یتوانى سه‌ردانیان بكات، به‌ڵام له‌نامه‌یه‌كدا بۆ قوتابییه‌كانى نووسى و بۆیانى ره‌وان كرد و داواى لێ‌كردن پراكتیزه‌ى هونه‌ر بكه‌ن به هه‌موو جۆره‌كانى "وێنه و نیگار و شیعر و چیرۆك ومۆسیقا و گۆرانى و نواندن و ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ" نه‌ك بۆ ناو و ناوبانگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ى خۆتان بناسن و چى له ناختان هه‌یه و په‌نگى خواردووه و ده‌ریببڕن و بزانن ئێوه له ناخه‌وه چه‌ند گه‌وره‌ن.
ماوه‌ته‌وه بلێم هیچ سیسته‌مێكى فێركردن له هه‌موو جیهان نییه كه‌وا بابه‌ته هونه‌رییه‌كان فه‌رامۆش بكات و نه‌خوێنێ به‌تایبه‌تى وێنه و نیگار ومۆسیقا، كه رۆڵى هه‌ره گرنگیان هه‌یه له گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى چێژ وه‌رگرتنى كۆمه‌ڵگه، چونكه هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به چاندن و روواندنى بابه‌ته هونه‌رییه‌كان له ناخى قوتابی، چونكه راهێنان و مه‌شق كردن له بابه‌ته هونه‌رییه‌كان پاڵپشت و هانده‌رێكی باشه بۆ گۆڕینى ره‌فتار و گوفتار و كردار و خۆڕه‌وشتى مرۆڤه‌كان و هێنانه به‌رهه‌مى نه‌وه‌یه‌كى كارا و وریا، كه بتوانێ به ئاسانى له‌گه‌ڵ بارودۆخ و رووداوه‌كان بژی كه خۆی له خۆیدا په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى باشترین ئافراندن و داهێنان لاى قوتابیان به‌گشتى له بابه‌ته هونه‌رییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی