100رۆژ بۆ چاكسازی 100رۆژ بۆ كوردستانێكی به‌هێزتر
December 18, 2019
وتار و بیروڕا
مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، پیاوه ئاوریشمییه پۆڵایینه‌كه ، رۆژی 7-12-2019 به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی گوتارێكی مێژوویی گرنگی كارنامه‌ی 100 رۆژه‌ی كاره‌كانی پێشكه‌ش كرد و له‌رۆژی 11-12-2019 چوارشه‌ممه، پرۆژه‌یاساییه چاكسازییه گرنگهكهشی له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كرد .
له‌ماوه‌ی 100 رۆژه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ، خه‌ڵكی كوردستان له‌نزیكه‌وه هه‌ستیان به بوونی ئهوكابینه به‌هێزه‌ی حكومه‌تی كارا‌و به‌هێزی كوردستان كردووه.
خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی به‌تایبه‌تی بۆرایكردن وراپهڕاندنی كاره‌كانیان كۆنتاكیان له‌گه‌ڵ له داموده‌زگانی حكومه‌ت هه‌بووه بونه‌ته پێوه‌رێك بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی فه‌رمانگه حكومییه‌كان .
له‌كاتێكدا فه‌رمانگه ودامودهزگاكان ئاوێنه‌ی حكومه‌تن هاوڵاتی هه‌م روخساری خۆی هه‌میش روخساری حكومه‌تی تیادابینێتهوه بۆیه كاتێ هه‌ست به بوونی چه‌ندین وشه وده‌سته‌واژه‌ی ناشارستانی و نا كارگێری ده‌كا و به‌ئاشكرا پێی ده‌گوترێ ( برۆسبهی وه‌ره‌وه .. یا به‌رێوه‌به‌ر لێره نییه .. یا ده‌رچووه .. یا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه ..یا هێشتا لیژنه دانه‌مه‌زراوه یا لیژنه كۆنه‌بۆته‌وه ..یا و یای تر ... ) تا (برۆ حه‌فته‌یه‌كی تر وه‌ره‌وه ) ئه‌م هاوڵاتییه ، نه‌ك ههرتێدهگا مه‌به‌ست لێی به‌رێكردن و پوول پێوهنانیهتی به‌ڵكو تووشی هه‌ستی خۆ به‌كه‌م زانین و كه‌م سه‌یركردنیش ده‌بێت به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی .
ئه‌ی له‌بوونی گرژی و مۆنی روخساری هه‌ندێ له فه‌رمانبه‌رانی نێو هه‌ندێ له داموده‌زگاكانی میری له‌به‌رامبه‌ر موراجیع وئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌مه‌به‌ستی كاری رۆژانه سه‌ردانی ئه‌و داموده‌زگایانه یان ده‌كه‌ن.ده‌بێ چ شڵه‌ژان و پهچهكردارێكی لێ به‌رهه‌م بێت ؟
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاكسازی بۆ رێگری له رۆتین و به‌فیرۆدانی كات و كه‌مته‌رخه‌می له راپه‌راندنی كاردا ، پابه‌ندكردنی فه‌رمانبه‌رانی بوو به‌ده‌وامی فه‌رمیان له‌كاتژمێری یه‌كه‌می سه‌ره‌تای ده‌وام تا دوا كاتژمێره‌كانی كۆتایی ، له‌وه‌وه گه‌ر ئه‌م دیاردانهیشی به‌یه‌كجاری بنبڕنهكردبێ ، كه‌می كردۆته‌وه و به تێپه‌ربوونی كاتیش كه‌متری ده‌كاته‌وه تا بنبڕكردنی یه‌كجاره‌كی هه‌موو جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناشایسته‌ی فه‌رمانگه‌كان له به‌هه‌ده‌ردانی كات و تێچووی پارهپولی هاوڵاتی بۆ رایكردنی كارێك له كاره‌كانی لهفهرمانگاكان .
هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و فهرمانگایانهو ئه‌و جۆره فه‌رمانبه‌رانه هۆكارو فاكته‌رن بۆ ناشیرینكردنی روخساری حكومه‌ت وده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تداری و بوونه ته دێوهزهمه بۆ هه‌ڵلوشینی كات و گیرفانی هاوڵاتی خاوه‌ن مامه‌له‌یه‌كی ئاسایی فه‌رمی وله ئه‌نجامیشدا جۆرێك له ناره‌زایی وتووڕهییشی هێناوه‌ته به‌رهه‌م .
خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی وئهوهاوڵاتییانهی كاری فه‌رمیان ده‌كه‌وێته فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاكانی میری، خه‌ڵكی ئه‌م نیشتیمانه‌ن چ شارنیشین بن چ لادێ و شارۆچكهنشین ، لایده‌و نابه‌له‌د نین ، له ئه‌نجامی ئهوههمهموو قه‌یران و گرفته سیاسی و ئابووریه‌ی له‌ساڵانی پێشوو روبه‌روی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوونه‌وه سه‌رباری هه‌موو هێرش و په‌لامارو شه‌ڕی داسه‌پاوی ئابووری و سهربازیهوهیش ئه‌وانیش قوربانی و چه‌وساوه و ترسێندراو شڵه‌ژاو و نیگه‌رانی ئایندهی نیشتیمانهكهیانن .
ئه‌و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره ماندوونه‌ناسه ، ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌رن كاتێ ده‌بین له ماوه‌ی ئه‌و 100 رۆژه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومهتهكایاندا، سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌یان هه‌موو چوارشهممانێكی حه‌فته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كردۆته به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی ، به‌رنامه‌ی پێداچونه‌وه به‌كاره‌كان و چۆنیه‌تی باشتر‌و ئاسانتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان،هه‌ربۆیه به دڵنیایه‌وه‌ش چاویان بڕیوه‌ته ئایندهی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی حوكمڕانی حكومه‌ته‌كه‌یان و هێنانه‌دی كوردستانێكی بههێزتربۆ هه‌مووان .
تێگه‌یشتن له‌م هاوكێشه‌یه لای هاوڵاتییان و هاونیشتیمانیان له كوێندهری كۆی ئهوهاوكێشانه دایه؟ له كوردستانێكدا كه‌له نێو جه‌رگه‌و وله نێو دهوروبهروله ناوچه‌یه‌كی گڕگرتووی پڕ له‌قه‌یران وگرفت و كێشه‌ی پێشبینیكراونهكراودایه ولهكوردستانێكدا خاوه‌نی سه‌دان و هه‌زاران موچه و پاره‌خۆری بندیواروبهرسێبهر و فه‌رمانبه‌ری بێ فه‌رمانگاو پله‌داری بێ پله‌وپایه دایه و وا حكومه‌تێك ، ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزو باوه‌ڕ به ئاینده ده‌یپارێزی و چاره‌نووسی مێرگه ئارام و ئاسودهكه ، كوردستانه به‌هێزه‌كه نه‌ك هه‌ر راده‌ستی قه‌ده‌ر وچاوتێبڕینی پلان ونه‌خشه‌ی پیلانگێران و داگیركاران ومشهخۆرو پارهخۆران ناكات ، به‌ڵكو سازشیش له سه‌ر ئاینده‌یی پرس و دۆزه‌كه و به‌هه‌ده‌ردانی ئابووری وسامانی وڵاتیش ناكات .
ئێستا هاوڵاتییان و خه‌ڵكی شۆڕشگێری كوردستان دوای 100 رۆژه‌ی چاكسازی له رۆژانی 100 رۆژه‌ی دووه‌می حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروور بارزانین دا ده‌ژین ، دڵنیان ئه‌و پیاوه ئاوریشمییه پۆڵاینیه بۆ پرۆژه چاكسازییه كه‌ی دژ به‌گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامان وداهاتی ، بۆ مشه‌خۆرو گه‌نده‌ڵكاران به ( یاسا‌و رێسا و بنه‌ما )ی پته‌وی ( دژ بوون تا خاوێن بوونه‌وه ) ، رێگاكانی گه‌یشتن و گه‌یاندنی كوردستان به كوردستانێكی به‌هێزتر ئاسانتر ده‌كات .