(عێراق وەک گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی ململانێکان)

(عێراق وەک گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی ململانێکان)

٭ حەشدی شەعبی لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا خەریکی کشانەوەن ڕەنگە لەبەرامبەردا ووردەووردە گۆڕەپانی تحریریش چۆڵبکرێت ئەمریکاو ئێران خاڵی گفتوگۆیان بەیەکجاری دانەخستوە بە ناڕاستەوخۆو بەنێوەندنگیری گفتوگۆیان هەیەولەهەندێ ک پرسیشدا هاوهەڵوێستن وەک پاڵپشتی کردنی عێراق لە(۱٦ی ئۆکتۆبەر) بۆ سەرهەرێمی کوردستان

٭ ئەم جوڵەیەی ئێران دوای زیاتر لە(۷۰ڕۆژ) لە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تحریر ڕەنگە جارێکی دیکە گوریسەکەی عێراق بخاتەوە دەست ئێران بەپێچەوانەشەوە ڕەنگە زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا پێگەی ئێران لاوازبکات و لێرەوە سەرزەمینی عێراق ببێت بە گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی ململانێکان

٭ ئەمریکا سەرقاڵی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی نێوخۆیەو کەشێکی وەهاش لە پانتایی کۆمەڵگەیی ئەمریکی دروستکراوە کە هەبوونی هێزەسەربازیەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی خاکی ووڵاتەکەی خۆی و ئەو مەسروفاتە زۆرانەی دەیکات باری شانی ئەمریکیەکانی قورسکردوە کە بێگومان پێچەوانەکەی ڕاستە ،بەهەرحاڵ لەئێستادا ئەمریکا نیازی هیچ جوڵەیەکی سەربازی و سیاسی گەورەیی نیەوخۆی لەهەر بارگرژیەک لادەدات بۆیە ئێرانیەکانیش لەئێستا جوڵەدەکەن و دەیانەوێت ئەم دەرفەتە لەسوودی خۆیان بشکێننەوە

٭ دۆخی عێراق ڕۆژ بۆڕۆژ ئاڵۆزتردەبێت چونکە بۆ مەزهەب و ئایۆلۆژیای بەرتەسک سنوروخاک هیچ گرنگیەکی نیە هەربۆیە ووڵاتەکەی خۆیان تەسلیمی خەونی بزووتنەوەی تەشەیوع کردوە کەخەون بە گەڕانەوەی خەلافەتێکی ئیسلامی شیعیەوە دەبینێت تا بە خوێندنەوەی خۆیان تۆڵەی خوێنی ئیمامی( علی و حسین و حسن)ی کوڕی بکەنەوە لە شوێنکەوتوانی (ئەبوبکرو عومەر) بۆیە لایان زۆر ئاساییە ئێران چۆنی بوێت ئەجێندای خۆی لەعێراق جێبەجێ بکات گرنگ بەهێزبوونەوەی تەشەیوعە

٭ ئەمریکا دوای کۆمەڵێک هەڵە لەعێراقی دوای ڕژێم و لە ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی سوریا تازەبەتازە دەیەوێت هەندێک لەهەڵەکانی ڕاست بکاتەوەو باڵانسی هێز لەبەرژەوەندی خۆی بگۆڕێت کە بەبڕوای من هەنگاوێکی قورسە لەبەر ئەوەی کات درەنگەو ڕوسیاو ئێران و هاوپەیمانەکانی کاری خۆیانیان لەناوچەکە کردوەو پێگەی خۆیان بەهێزکردوەو بەئاسانی لاوازناکرێن و بەرنامەو ئەجێندایان لێ تێکنادرێت ودەست لە بەرژەوەندیەکانی خۆیان هەڵناگرن


٭ لەهەموو حاڵەتێکدا هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی ژیرانە پەیڕەو دەکات بە خۆپاراستن لەو ململانێ و جەمسەرگیریەی لە عێراق و ناوچەکە هەیە چونکە هیچیان جەنگێک نین بۆدۆزی ڕەوای ئێمە، ئێمە دیدوتێڕوانینی خۆمانمان هەیەو دەبێت ژیرانە هەنگاویان بۆ بنێین نەک ووڵاتەکەمان بکەین بە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ئەجێندای ووڵاتانی ناوچەیی وجیهانی لەهەموو حاڵەتێکدا لاوازبوونی عێراق و پێگەکەی لەسوودی ئێمەیە نەک زیان و پێوویست ناکات لەخەمی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەبین لەبەغدایە.
Top