لهداڤۆس نێچیرڤان بارزانی سه‌ركرده‌ی ژیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له رۆژهه‌ڵاتی ناسهقامگیردهدهوێ ..
January 22, 2020
وتار و بیروڕا
باس باسی كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ئابوری داڤۆس و به‌شداری فه‌رمی وكارای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه ، له په‌نجاهه‌مین دیداری ساڵانه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، به‌رێزیان ئه‌مساڵ له نێودهیان سه‌ركرده‌و به‌رپرسی باڵای جیهانیدا ،یه‌كێكن لهوسهركرده به‌شداره دیارانه‌ی كورد‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه به بابه‌ت وگوتار به‌شدارێكی كارای پانێڵی (رۆژهه‌ڵاتی ناسه‌قامگیر) ده‌كات .
هه‌ر لهداڤۆس دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پهراوێزوله نێو ژووره‌كان چه‌ندین دیداری گرنگ و بایه‌خداریشی هه‌یه . له‌كاتێكدا ئه‌و دیدار‌و كۆبوونه‌وانه‌ی په‌راوێزی داڤۆس گرنگی و بایه‌خیان له میتینگه‌كاندا زیاتره لهودیدارانهی هه‌ن گرنگترینیان وه‌ك كۆشكی سپی ئه‌مریكایش رایگه‌یاندووه دیداریه‌تی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا .
له‌وه‌ته‌ی داڤۆس ساڵانه ئهوكۆڕبهندهی خۆی سازده‌كات ،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی له ساڵی 2014 وه ئاشنای ئه‌و كۆڕبه‌نده ئابوریه جیهانیه بووه‌و به‌هۆی به‌شداربوونی كارای سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له ساڵی 2014 وگوتاره گرنگه مێژوویه‌كه‌ی له پانێڵه‌كه‌ی ئه‌وساڵه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ، ناوه‌نده گرنگه بریار به‌ده‌سته‌كانی جیهان ،هه‌ر له‌ناوه‌ندی میدیایی وسیاسییه‌وه تا ناوهندوسهنتهرهكانی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی بواره جیاجیاكان ،باشتر‌و وردتر ئاشنای بارودۆخی كوردستان و پرسی سیاسی و ئابوری و ژێرخان وسهرخانی ناوچه‌كه‌و گرفته كهڵهگهبووهكانی بوونه .
له‌وساوه له‌سۆنگه‌ی به‌شداری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌دیدارو میتینگه‌كانی داڤۆسدا ، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی جیهان خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیع بینانهترو وردتر بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن ئه‌وناوچه‌یه‌ی وابه‌ئاسانی ناچێته ژێر ئاراسته‌ی هاوكێشه جیۆسیاسی وگه‌شه‌ی ئابوری وپرنسیپه نه‌گۆڕه به‌رنامه بۆ دارێژراوه‌كان وئه‌و ناوچه‌یه‌ی ههڵئاوساوترین ناوچه‌ی جیهانه به پێشهات و رووداوی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی له‌ناكاوی دوور له پێشبینی و به‌رنامه وپلان و نه‌خشه به‌ندی .
سه‌رۆك بارزانی جگه له ئاماده‌نه‌بوونی له داڤۆسی 2016 له‌به‌ر توندوتیژی شه‌ڕو په‌لامارو هێرشه یه‌ك لهدواییهكانی داعشدا كه نه‌ده‌كرا سه‌رۆك و پێشمه‌رگه ی كوردستان به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌جێبێڵێ ،ئه‌و چه‌ندین جاره‌ی به‌رێزیان به‌شدار بوو به گوتار‌و میتینگه‌كانی، داڤۆسیهكان به سه‌رۆك وبهرپرسێكی باڵای ستراتیژبینی ئاشكراگۆی ئازاوقارهمان وئاشتی پارێزی میانڕه‌وی خاوه‌ن دۆز‌و پرسی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاشنابوون . له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ش ئاشنای زیاتری پرسی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی كورد بوون كه قه‌ده‌ری وابووه دانیشتوان و هاوڵاتی ره‌سه‌نی نیشتیمانێك بێت له ناوچهیێك ، كه ناوچه‌یه‌كی ناسه‌قامگیری ته‌ژی له هزری شۆڤینی و یه‌كتر قبوڵنه‌كردن وباڵاده‌ستی هزری نه‌ته‌وه‌یی ئاینی ومه‌زهه‌ب و تایفه‌گه‌رایی توندڕۆییه .
ئه‌وسا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی لهداڤۆسی 2014 تا 2017 وه‌ك ژماره‌یه‌ك له‌نێو ژماره گرنگ و مهزنهكانهن دا ، گوتار‌و میتینگه‌كانی بهههندو بایه‌خ وه‌رگیراوی داڤۆسه وبۆته سه‌رچاوه‌و بنه‌مای كاری ستراتیژیش بۆ زۆرلایه‌ن له ناوچه‌كه‌دا .
ئێستا نێجیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناونیشانی تازه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستانی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌و رێگا بۆ درێژه پێدانی هه‌مان رێباز‌و مه‌به‌ست و ئامانجی سه‌رۆك بارزانی له 20-1- 2018 وه لهداڤۆسه .
نێچیرڤان بارزانی وه‌ك ئه‌و ناونیشانه‌ی نیكۆڵای میلادینۆف،ههمهنگكاری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێی به‌خشیوه و به سه‌ركرده‌ی ژیری رۆژهه‌ڵاتی ناوین ،ناوی دێنێ ، وا ئه‌وجاره‌یش لهداڤۆسه ، له‌رۆژی 21-1-2020 دا له خولی په‌نجاهه‌مین كۆربه‌ندی ئابوری جیهانه ، له نێو ده‌یان سه‌ركرده‌وه به‌رپرسی باڵای جیهان ئاماده‌بوونێكی كارا‌و چالاكی ده‌بێ .
ئه‌و، نێچیرڤان بارزانی سه‌ركرده‌ی ژیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، بۆ ناوچه‌ی (رۆژهه‌ڵاتی ناسه‌قامگیر) گوتاری هه‌یه و قسه‌ی خۆی ده‌كات .
ئه‌و ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ،له په‌راوێزی داڤۆس و له ژووره تایبه‌تییه‌كانی ئه‌وێ دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان و سه‌رۆكانی مه‌زن و گه‌وره بزنسمان و چالاكوانانی دیار، له كۆبوونه‌وه‌و میتینگدا ده‌بێ ، دیارترینیان دیدار وكۆبوونهوهیهتی له گه‌ڵ
سه‌رۆك دۆناڵد تڕه‌مپ دا .
وا ئه‌و جاره‌ش كورد لهداڤۆس قسه‌ی خۆی ده‌كات ، واپێویست ده‌كات ئهمریكاو داڤۆسییهكان ئه‌وجاره باشتر گوێی لێ بگرن و گوێڕایه‌ڵ بن .ئیتر به‌سه باكاتی ئه‌وه به‌سه‌ربچێ چیتر خواستی ئه‌ونه‌ته‌وه زوڵملێكراوهی رۆژهه‌ڵاتی ناسهقامگیرنهبێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان .