دواجار علاوی نەرمی دەنوێنێت.

دواجار علاوی نەرمی دەنوێنێت.
دوای ئەوەی کە (محمد تۆفیق علاوی )لە لایەن سەرۆک کۆماری عێڕاق (بەرهەم ساڵح )ڕاسپێردرا بۆ کابینە نوێی حکومەتەکەی ، علاوی کەوتە جوڵەی سیاسی و دیبلۆماسی و پەیدا کردنی لۆبی بۆ خۆی.

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو سوور بوو لەسەر ئەوەی کە خۆی کاندیدەکان دیاری بکات ، کابینەکەی تەکنۆکڕات بێت دوور بێت لە کاندیدی حیزبی ، بەڵام علاوی سەرکەوتوو نابێت لە گرتنەبەری ئەم ڕێگایە ، چونکو کورد بە ڕابەرایەتی (سەرۆک مسعود بارزانی ) ڕازی نابێت وەکو پارێزگارێکی بەغداد مامەڵەی لەگەڵ بکرێت هەرێم هەر هەرێمه دەبێت خۆی کاندید دیاری بکات.

بە پێی زانیاریەکان علاوی لەبەرامبەر هێزە کوردیەکان و بە تایبەت خوودی (سەرۆک مسعود بارزانی ) ڕازی بووە نەرمی بنوێنێتو کورد خۆی کاندیدەکان دیاری بکات، چونکو علاوی دەزانێت هیچ کابینەیەک و هیچ سەرۆک وەزیرانێک لە عێڕاق ناتوانێت بەبێ بوونی بارزانی ئۆکەی ئەو سەرکەوتن مسۆگەر بکات، بەرکەوتەی کورد لە کابینەی علاوی بە پێی زانیاریەکانم بریتین لە وەزیری(دارایی و بازرگانی بۆ پارتی ، وەزیری دادیش بۆ یەکێتی)وئەوان خۆیان کاندید دیاری بکەن.

بەبڕوای من کابینەی علاوی سەرکەوتوو نابێت وەکو کابینەکەی (عادل عبدولمهدی) ئەویش لە ژێر فشاری خۆپیشاندان و سیاسەتی ناوەوەی شیعە شکست دێنێت ، بۆیە پێویستە کورد بەشداری کابینەیەک نەکات کە ئایندەی ڕوون نیە سەرکەوتنی مسۆگەر نیە .

Top