پەرەسەندنی ناکوکیەکانی نیوان روسیا و تورکیا لە سوریادا...........؟

پەرەسەندنی ناکوکیەکانی نیوان  روسیا و تورکیا لە سوریادا...........؟

ئیدلب یەکێکە لە پارێزگا گرنگەکانی سوریا کەلەرووی جیوپولتیکیەوە گرنگی و بایەخێکی تایبەتی هەیە‌‌،چونکە دەروازەیەکە بو گەیشتن بو تورکیا و ئەوروپا کە رووبەرەکەی ٦۱۰۰ کم۲،هەربویە لەبەر ئەو پێگە ستراتیژیەی ئیدلب هەیەتی چەکدارانی ئوپوزسیونی سوریا لە سالی ۲۰۱٥ هێرشیان کردە سەر ئیدلب دوای پێنچ رۆژی سەختی شەر توانیان ئەو پارێزگایە کونترولبکەن،دوای راگەیاندنی کونترولکردنی ئیدلب شەر و پێکدادانی پچر پچر لە نیوان ئوپوزسیونی سوریا و رژێمی سوریا هەر بەردەوام بوو تاکو رێکەوتی ۲۰۱۸/۹/۱۷ لە سوچێ سەروک کوماری روسیا ڤلادیمیر پوتین و سەروک کوماری تورکیا رجب تەیب ئەردوغان توانیان بگەنە رێکەوتنێک بو چارەسەرکردنی پرسی ئیدلب کە رێکەوتنامەکە ۱۰ برگەی لە خوگرتبو بو هێنانەدی ئاشتی وسەقامگیری لە ئیدلب.
بێگومان ئوپوزسیونی سوریا لەدوای لەدەستدانی ناوچەیەکی زۆر ئیدلیبی کردووە شوێنی کوبونەوەی خوی، تەنانەت بەدوای ویستگەی دەسەلاتی ئوپوزسیونیش دادەنرێت،هەربویە لەسەرەتای کانونی یەکەمی ۲۰۱۹ دا رژیمی سوریا بە هاوکاری فروکە جەنگیەکانی روسیا هێرشی بوسەر ئیدلب دەستپێکرد،دواتر رۆژ بەرۆژ شەرەکە سەخت تردەبوو،هەرچەندە سەروک کوماری روسیا ڤلادیمیر پوتین لە رێکەوتی ۲۰۲۰/۱/۱۲ لە ئیستەنبول لەگەڵ سەروک کوماری تورکیا رجب تەیب ئەردوغان کوبووە،بارودوخی ناهەمواری ئیدلیب یەکێک بوو لەو پرسانەی کە لەناو کوبونەوە دوو قولیەکە باسی لێوە کرا،هەر لەم کوبونەوەیەشدا هەردوو ولات گەیشتنە رێکەوتنێک بو هیورکردنەوەی بارودوخەکە و راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرتاسەری ئیدلیب ،بەلام تەنها دوای حەفتا و دوو کاتژمێر رژیمی سوریا بە پالپشتی فروکە جەنگیەکانی روسیا دووبارە دەستی بە هێرشکردن کردەوە،بویە شەر و پێکدادان بەردەوامبو تا دەهاتیش شەرەکە بەرفراوانتر و سەختتردەبوو،لەم دوایانەشدا لەهێرشێکی ناکاوی سوپای رژێمی سوریا بوسەر بنکەکانی سوپای تورکیا کوژرانی ۳۳ سەربازی تورکیای لێکەوتەوە،هەربویە دوای روودانی ئەم رووداوانە بەرەی جەنگ بەرفراوانتردەبوو،تادەهاتیش کاردانەوەی توندی تورکیاش لێدەکەوتەوە.
جگە لەمەش هێرشەکانی رژێمی سوریا بوسەر ئیدلیب بووە هوی ئاوارەبوونی سەدان هەزاران خەلکی سڤیل.
هەلبەتە هەلویستی روسیا و تورکیا لەبارەی هێرشی رژێمی سوریا بوسەر ئیدلیب زۆر لەیەکتر جیاوازە،بێگومان روسیا پشتگێری بەشار ئەسەد دەکات و پێوایە دەبێت شاری ئیدلب پاکبکرێتەوە لە گروپە تیروریستەکانی وەکو تەحریر شام و جوبهەت و نوسرە،بەپێچەوانە تورکیا پێوایە ئەو گروپانە تیروریست نین بەلکو ئەم گروپانە پارێزەری خەلکی سڤیلێن.
لەدوای روودانی ئەم پێکدادانەی دواییدا ناکوکیەکانی روسیا و تورکیا لەبارەی بارودوخی ئیدلب ئالوزتربوون،تەنانەت رجب تەیب ئەردوغان هەرەشەی لە روسیا کرد و وتی ئەگەر ئەو هێرشانە نە راگرن ئەوا ئێمەش وەلامی توندمان دەبێت،جگەلەمەش تورکیا داوای ناوچەی دژەفرین دەکات لە سوریا،بەلام مێژوو پێمان دەلێت هەرگێز روسیا ئامادەنیە هەلەکانی لێبیا دووبارە بکاتەوە،رێگا بە ناتو و رۆژئاوا بدات کردە سەربازیەکانی هاوشێوەی لێبیا لە سوریاش ئەنجامبدەت و دواجاریش هاوپەیمانەکەی بەشار ئەسەد لە دەسەلات لاببرێت.
هەرچی سەبارەت بەهەلویستی ولاتانی رۆژئاوا و ناتو پشتگیری تەواوی خویان بو تورکیا پشتراستکردەوە و داوای راگرتنی دەستبەجێ ئوپەراسیونەکەیان دەکرد،بەلام تا ئەم کاتەش هێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بو سەر ئێدلیب بەردەوامە و هیچ ئاگربەستێکیش رانەگەیاندراوە،بویە تورکیاش بو فشارخستنە سەر یەکیەتی ئەوروپا دەروازە سنورەکانی لەگەڵ ئەوروپا بەرووی پەنابەراندا کردەوە وەکو کارتەکی فشار بو ئەوەی یەکیەتی ئەوروپاش بێنێتە ناو ئەم ململانیەدا.
بەردەوامی ئەم هێرشانە بە پالپشتی فروکە جەنگیەکانی روسیا دەبێتە هوی تێکچونی پەیوەندییەکانی روسیا و تورکیا،تەنانەت لەوانەیە ببێتە هوی چاوخشاندنەوە بە پەیوەندیەکانی نیوانیان کە ماوەیەکە بەرەوپێشچونی باشی بەخویەوە بینیوە،بەهەرحاڵ بەردەوامبونی بارودوخی ئێدلیب و پالپشتی روسیا لە ئوپەراسیونەکە دەبێتە هوی ئالوزبونی پەیوەندیەکانی نیوان روسیا و تورکیا،لەوانەشە ببێتە هوی زیاتربونی ناکوکیەکانی نیوانیان لە سوریا وەک دوو ولاتی دژبەیەک لە سوریا دەربکەون،هەربویە راگەیاندنی ئاگربەست لە ئیدلیب لەم کاتەدا باشترین چارەسەرە بو هیورکردنەوەی بارودوخەکە.
Top