بسم اللە الرحمن الرحیم ... الحمد للە والصلاة والسلام علی رسول اللە وعلی آلە وصحبە ومن والاە

بسم اللە الرحمن الرحیم  ... الحمد للە والصلاة والسلام علی رسول اللە وعلی آلە وصحبە ومن والاە


بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئاینی شاری کەرکوک

سلاوی خواتان لێبێت..

ئاشکرایە لای ھەمووان ئایینی پیرۆزی ئیسلام بەرنامەو پرۆگرامی ژیانە بۆ سەرجەم دانیشتووانی سەر گۆی ئەم زەمینە بە موسڵمان وناموسڵمانەوە ، تاوەکو یارمەتی دەری یەکتر بن لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا وە دڵسۆزی یەکبن لە بەرێوەبردنی کاروباری رۆژانەیان بە ھەماھەنگی و ئاشتیخوازی وە ھەرچی پێویست بێت بۆ بەرژەوەندی گشتی ھەوڵ و کۆششی بۆ بدەن ، وە ئەوەی زیان بەخشیشە لێی دووربکەونەوە بە ھەر جۆرێک بێت ، لە پێناو بەدیھێنانی ئەو ئامانجە دەبێت ھەر یەکە لە لای خۆیەوە خزمەت بکات بەکۆمەڵگەکەی ، بەپێی پسپۆری و شارەزایی بوارەکەی نابێت خۆی ھەڵبقورتێنێتە بوارێکەوە کە شارەزایی تەواوی نەبێت ، ئەوەتا خودای مەزن رێنمایی ئەوەمان دەکات کە دەفەرمووێت: :

{وإذا جاءهم أمر من الأمن أو الخوف أذاعوا به ولو ردوه إلى الرسول وإلى أولي الأمر منهم لعلمه الذين يستنبطونه منهم ولولا فضل الله عليكم ورحمته لاتبعتم الشيطان إلا قليلا}
لە تەفسیری ئەو ئایەتە بەتایبەت [ڵعَلِمَه اڵذینَ ێسْتَنبِگُونَەُ مِنْهمْ] (مەلای گەورە) رەحمەتی خودای لێبێت دەفەرمووێت : ئەوانەی ئەھلی( فگنە ت) و( درایە ت) و (تدبیر)ی ئەو ئیشەیان ئەزانی ، چارەسازیان کرد .

کەواتە خودای مەزن پۆلێنی کەسەکانمان بۆ دەکات ھەریەکە بە پێی پسپۆری و شارەزایی خۆی ، ئێمەی نەوەی ئادەمیش دەبێت رێز لە بۆ چوون و تەدبیری ئەو پسپۆروشارەزاییانە بگرین لە بوارەکانی خۆیان تایبەتمەندن ، ھەر ئەو ئایەتە ھۆشداری تێدایە بۆ ئەوانەی کە پسپۆرو شارەزا نین لە بوارێکدا خۆیان نەکەنە سەرمەشقی بوارێکی تر کە ھیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نیە ، بۆ نموونە خەڵکانێک ھەن زانستە شەرعییەکانیان نەخوێندووە تەنھا چەند کتێبیکی ئایینیان خۆیندووە خۆیان کردۆتە (مەلا) مامۆستای ئایینی بە ئارەزووی خۆیان قسە لە شەرع دەکەن ، پێچەوانەوەکەشی ھەر راستە،کە تەماشای بارودۆخی کۆمەڵگەکەمان دەکەیت سەرلێشێواوی تەواوی پێوە دیارە ھەر لەبەر ئەوەی رێز لە بیرو بۆ چوونی پسپۆرۆشارەزایان ناگیرێت ئەوە دەردە کوشندەکەیە .

ئیمرۆ ڤایرۆسی کورونا ھەموو جیھانی سەرقاڵ کردووە چونکە ڤایرۆسێکی کوشندەیە سەرتاپای جیھانی گرتۆتەوە ناوچەکەی ئێمەش بەدەر نیە لە تووش بوون و بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ، زۆر گرنگە ئاگادار بین لەوەی ئەو ڤایرۆسە تەشەنە نەکات لە نێوماندا ئەم قسەیەم تایبەتە بۆ مامۆستا مێزەر بەسەرە بەرێزەکانی شاری کەرکوک و دەوروپشتی ، کە بە جددی تەماشای ئەم مەترسییە بکەن و موجازەفە بەروح وگیانی دانیشتوانی شارەکەمانەوە نەکەن لەرێی کردنەوەی مزگەوتەکان بۆ جومعەو جەماعەت ، مامۆستایانی قەدرگران بەرپرسیارییەکی گەورە لە ئەستۆتاندایە ئەویش پەیوەستە بە ژیانی خەڵکەوە لە رووی مان و نەمانەوە .

دەبێت بڕیار بدەن بە داخستنی مزگەوتەکانتان بە زووترین کات ، کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا قسەی پسپۆران و شارەزا لەم بوارەدا مەبەستم لە پزیشکان و فەرمانگەی تەندروستییە ، کەپشتگوێتان خستووە و بە ھەندی وەرناگرن ، ھەر بەردەوامن لە خوتبە خوێندن و نوێژی جەماعەت کردن .

پێم ناڵین چ گوناھێکی تێدایە ئەگەر جومعەوجەماعەت چەند ھەفتەیەک رابگیرێت ھەر لە پێناو رزگار کردنی ژیانی خەڵکی کە ئەمە یەکێکە لە ئامانجە خوداییەکان (مقاێدالشریعە)یە پاراستنی بەرژەوەندییە پێویستییەکان (الضروریات الخمس)ە ، ھەروەھا لە شەرعدا ئاماژە بەوە کراوە ، کەسێک دەتوانێت حازری نوێژی جەمعەو جەماعەت نەبێت بە ھۆکاری باران بارینەوە یاخود بەھۆی ئەوەی
کە تووشی زیانێک نەیەت لە رێگا بە ھەر ھۆکارێک ، ئەمانەی من ئاماژەم پێکردوون لە ھەموو کتێبە فیقھییەکانی ژێردەستان ھەن واتە ئەمانە پاساوی شەرعین بۆ ئەو کەسانەی ئەو عوزرانەیان ھەیە، کە ئامادەی جومعەو جەماعەت نەبن .

دەپرسم ئایا ئەو ( فایرۆسی کورونا)یە مەترسی زیاترە نیە لە بارانەکە ؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەوەتا پێغەمبەر(دخ) پسپۆرو شارەزایانی لە نێو ھاوەڵەکانی جیاکردۆتەوە تەماشا بکەن چ

دەفەرمووێت : [ڕرْڕَف ڕمتی بڕمتی ڕبو بکرٍ ، وڕشدُّھم فی دینِ اللەِ عمرَ ، وڕێدقُھم حیاءً عپمانُ ، وڕقچاھم علیٌّ ، وڕفرچُھم زیدُ بنُ پابتٍ ، وڕقرۆھم ڕُبَیُّ ، وڕعلمُھم بالحلالِ والحرامِ معاژُ بنُ جبلٍ ، ڕلا وإنَّ لکلِّ ڕمەٍ ڕمینًا ، وڕمینُ ھژە الڕمەِ ڕبو عبیدەَ بنُ الجرَّاحِ ] .

لەم فەرموودەیە سەروەرمان (دخ) پسپۆرو شارەزاییانی لە ھاوەڵەکانی دیاری کرد ، واتە ئەوەی پرسیاری ھەیە لە میرات با بچێتە لای (زیدُ بنُ پابت) وە ئەوەی پرسیاری حەرام وحەڵالی ھەیە بچێتە لای(معاژُ بنُ جبل) ......... ھتد .

لە فەرموودەیەکی تردا ھاتووە ئەوەی کاری پزیشکان بکات ، بەڵام ھیچی لێ نەزانێت ئەوا زامنە بڕوانن چ دەفەرمووێت :من تگببّ ولم یعلم منە گب فھو چامن] .

واتە ئەگەر شارەزاو پسپۆر نیت ، خۆت مەکەرە پزیشک و چارەسەری خەڵکی بکەیت ئەگینا ھەر ھەڵەیک بکەیت دەبێت باجەکەی بدەیت.

کەواتە جێبەجێکردنی رێنمایی و بڕیاری پسپۆرانی تەندروستی وپزیشکە تایبەتمەندەکان واجبێکی شەرعییە لەسەرتان .

ئێوە مەبنە ھۆکار لە بڵاو بوونەوەی ئەو پەتا کوشندەیە کە سەرتاپا جیھانی سەرقاڵ کردووە بە کردنەوەی مزگەوتەکانتان ، لە ھەموو دونیا مزگەوتەکان داخراوە تەنانەت لە وڵاتی سعودییەشدا کەلانکەی ئیسلامەتییە ، تکایە گلەیی مەھێننە سەرخۆتان با نەڵێن بە قسەی مەلا بەرێزەکانمان کرد چووین بۆ جومعەو جەماعەت ، ئەوا تووشی ئەو ڤایرۆسە بووین .

مامۆستایانی بەرێز کێشەکە لەوەدایە نیشانەکانی تووش بوونی ڤایرۆسەکە دیارنیە تاوەکو ١٤ رۆژ ، کێ زەمانەتی ئەوە دەکات ؟؟؟؟

بەرێزان مامۆستایانی خۆشەویست ئێوە پسپۆروشارەزا نین لە بواری تەندروستیدا گوناھبار نابن بە داخستنی مزگەوتەکانتان ، ئەگینا سبەینێ لە قیامەت پرسیاری ئەوەتان لێدەکرێت بۆ چی دواکەوتن لە رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ترسناکە.

تکایە تکایە تکایە مامۆستایانی ئایینی بەرێزی شاری کەرکوک ، مزگەوتەکانتان دابخەن چەند ھەفتەیەک چاوەڕوانی پسپۆرو شارەزایانی بواری تەندروستی و پزیشکە تایبەتمەندە بەرێزەکان بن و بزانن چی دەفەرموون و رێنماییان چییە سەبارەت بە لە ناوچوونی ڤایرۆسەکە لە شارەکەمان .

خودایە سەرجەم دانیشتووانی سەرگۆی ئەم زەمینە ، وە بە تایبەت شارەکەمان ودەوروپشتی بپارێزیت لەو پەتا کوشندەیە ، وە بە قودرەتی خۆت ئەم ڤایرۆسی کورونایە لەناوبەریت .



د مەلا سیروان ڕحمد قادر

١٤/ ٣ / ٢٠٢٠

کەرکوک
Top