كۆرۆنا ڤایرۆس یا پۆست داعش به‌به‌رگی بایۆ سیاسیی
March 27, 2020
وتار و بیروڕا
كۆرۆنا ڤایرۆس ئه‌و په‌تا جیهانگیرییه وا له كوردستانه ، له نێوكۆڵان و به‌رده‌رگه‌ی ماڵانه. به‌شی هه‌ره‌زۆری به‌گورگه‌لۆقێ وبه‌پێیان وبه‌په‌له‌پروزێ له‌سنووری رۆژهه‌ڵاته‌وه ، له‌وڵاتی ئێرانه‌وه به‌رێگای ده‌روازه سنووریه‌كانه‌وه به‌فه‌رمی وبه‌فیزه‌وه ، به‌نهێنی و به قاچاغه‌وه په‌ڕییه‌وه پارێزگای سلێمانی.
ئه‌و په‌تایه له ئاسمانه‌وه‌ش ، له‌وڵاتانی ئه‌وروپاوه هه‌ر به‌فه‌رمی به‌بلیتی فرۆكه‌وه‌وه له‌فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر دابه‌زی .
شێوه‌و روخساری(كۆرۆنا ڤایرۆس گۆڤید 19) دیاری نادیاره مه‌گه‌ر به‌چاوی( نانۆ ته‌كنه‌لۆجی) سیاسیی و ئابوورییه‌وه ببینرێ و زیاتر هه‌ستی پێبكرێت .
ئه‌و فایرۆسه‌نانۆیه، به‌چاونه‌بینراوه تائه‌وساته ته‌واوی جیهانی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه ، گرفت ومشتوومڕ و ته‌نگه‌تاوی و قه‌یران و گێره‌شێوێنی زۆری ناوه‌ته‌وه .
ئێستا، كه پرسیارده‌كرێ ئایا ئه‌م په‌تایه( چه‌كی بایلۆجییه؟ یا خۆرسكه ، له‌پای تێكچوونی هاوسه‌نگی سروشته‌وه بۆته دیارده‌ی خۆنوێكردنه‌وه‌و ئه‌بدێتكردنه‌وه‌ی سروشت..؟ یا كۆڤید 19ی نه‌وه‌ی دووه‌مه‌ی بایۆ كیمسترییه.؟ یان پۆست داعشه‌و به به‌رگی بایۆ سیاسیی) یه‌وه پۆشته‌و رێكپۆش كراوه..؟
ئه‌مه‌و چه‌ندین پرسیاری تر له‌وانه: ئه‌ی چۆن پۆشته‌ده‌كرێ و به چ ئامانجێكه‌وه ئاراسته و ره‌وانه‌ی ئه‌ملاو ئه‌ولای مه‌به‌ستدار ده‌كرێ .؟
له‌م كه‌ین وبه‌ینه‌دا ئه‌و باسانه‌ی له نێوان زلهێزانی دونیا‌و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه ، كۆرۆنا ڤایرۆسی ته‌ندروستی به‌به‌رگی سیاسیی پۆشته وپه‌رداغ كراوه و قیت و قۆز له‌و سه‌ر بۆ ئه‌م سه‌ر دێ و ده‌چێ وبۆته ئه‌مری واقیعی بینراو و رۆژانه قسه‌و باسی هه‌ره مه‌ترسیداری ساته‌كانی ئاوزینگدانی مه‌رگی ئازیزان ومرۆڤایه‌تی لێده‌بینرێ. ده‌رئه‌نجام نه‌ك رۆژانه به‌ڵكو سات دوای سات قوربانییه‌كانی ئه‌وتراژیدییه دراماتیكییه‌جیهان تووشی سه‌رسامی ودۆژدامان ده‌كا.
ئه‌م دیمه‌ن و رووداوانه‌ی كۆرۆنافایرۆس ناوییه‌ته‌وه له دیمه‌ن و رووداوه‌كانی ده‌قی دراما شیعری ( له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی به‌ربه‌رییه‌كان) ی شاعیری ناوداری یۆنانی (كۆنستانتین كافافی ) ده‌چێ .
له‌ده‌قه شیعرییه‌كه‌ی (كافافی) شاعیر دا ته‌واوی وڵات و شارانی نێوده‌قه شیعرییه‌كه به‌میرو گزیره‌وه ، به‌ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتییه‌وه هه‌مووان له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی ( به‌ربه‌رییه‌كان ) دان ، ئه‌ها .. هات ، ئه‌ها گه‌یشت ، نا جارێ نه‌گه‌یشتۆته ئێره ، وا دێ .. نا جارێ نایێ ...تد ئه‌وه‌یان قسه‌ی سه‌رزارو بن زاری گه‌وره‌و بچوكی ده‌قه شیعرییه‌كه‌یه . ئه‌م دیمه‌نانه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستاكێ شار‌و وڵاتانی ناوچه‌كه و‌جیهان له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی كۆرۆنادابن وایه . له‌كوردستانیش كۆرۆنا ڤایرۆس له نێو گۆڕه‌پان و شه‌قام وكوچه‌و كۆڵانه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌و شاره‌دێ و گوند‌و ئاوایی خۆی مه‌ڵاس داوه‌و ده‌یه‌وێ بێ له‌ده‌رگادان بێته ناو ماڵان و ببێته مێوانی مه‌رگ هێن .
كه دیقه‌ت ده‌ده‌ینه نه‌خشه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به له‌به‌رچاوگرتنی(خێرایی بڵاوبوونه‌وه وشوێنی سه‌رهه‌ڵدان) ی له‌شاری(وو‌هان) ی چینه‌وه ،بۆشاری (قوم) ی ئێران به‌رله‌رۆژێك له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان ،یا به پێچه‌وانه‌وه له (قوم ) ه‌وه بۆ (وو‌هان ) كه هێشتا ساغنه‌بۆته‌وه له‌كێوه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و بۆكێندرێ چووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره ماوه‌ی نێوان (خاڵی سه‌رهه‌ڵدان و خاڵی پێكانیه‌تی) ، نێوان( وو‌هان وقوم ) نه‌ك هه‌ر هه‌زاران كیلۆمه‌تریان به‌ینه به‌ڵكو چه‌ند وڵاتێكی پان وپۆڕی وه‌ك پاكستان و ئه‌فغانستانیشیان به‌ینه .
له(وێوه) بۆ(ئه‌وێ) ، یا به پێچه‌وانه‌وه له(ملا) وه بۆ(ئه‌ولا) ، تا ئه‌وساته خاڵی مشتوومڕ و ناكۆكی نێوان خودی باڵه‌كانی ئێرانی نێوانی روحانی و خامه‌نه‌ئی یه له‌لایه‌ك و نێوان ئێران وچیینیه‌كانیشه له‌لایه‌كه‌ی تردا ،له‌وه‌ی كه ئایا كۆرۆنا فایرۆس ئێرانییه یا چینی .؟ به‌واتایه‌كی دی له قومه‌وه بۆ وو‌هان چووه ،یا له ووهانه‌وه بۆ قوم هاتووه .؟
كاتیێ دیقه‌ت ده‌ده‌ینه نه‌خشه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه جیهانییه‌كه‌ی و به ووردی لێی ده‌ڕوانین : هێلی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌و جیهاندا به‌م جۆره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان وناوچه‌كه له(قوم) ه‌وه‌بۆ شاری(نه‌جه‌ف) ی باشووری به‌غداو نیمچه كپبوونێكێ له‌وێ و سه‌رهه‌ڵدانی به شپرزه‌كردنی شاری(به‌سرا) به‌زۆرترین به‌ركه‌وته‌و قوربانی .. له كوردستانی سنوور فره‌وانی له‌گه‌ڵ ئێران و گه‌یشتنی فایرۆسه‌كه به سنووری پارێزگای( سلێمانی ) و پاشان ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ، دیوێكی نه‌خشه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌كه‌ی ئێره روونده‌بێته‌وه.. دوورتر له‌كوردستان و ناوچه‌كه هه‌ر له (قوم)وه بۆ(رۆما) ی پایته‌ختی ئیتالیا و ته‌واوی ئه‌وروپا وئه‌رمینیاو توركیا وێڕای به(زوو و دره‌نگ) به خۆكه‌وتنی ئه‌وشوێنانه و له‌خواره‌وه‌ی ئه‌هوازه‌وه‌ش گه‌یشتنه‌چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی له كه‌نداو ،كۆمه‌ڵه پرسیار وئاماژه‌هه‌ن.
وه‌ڵامی زۆربه‌یان جارێ نادیار‌و شاراوه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ سه‌ره‌داویش به‌دیاركه‌وتبن پێده‌چێ وه‌ڵامه‌كان هه‌ر به‌شاراوه‌ی نه‌مێننه‌وه .
له‌و بینه‌وبه‌رده‌یه‌دا چین و ئێران نه‌یانشاردۆته‌وه، ئه‌وان ئه‌مه‌ریكا تاوانبارده‌كه‌ن و راشكاوانه كۆرۆنافایرۆس به چه‌كێكی بایۆلۆجیی و شه‌رێكی دیكه‌ی ئابوریی داده‌نێن و ده‌ڵێن له تاقیگه نهێنیه‌كانی ئه‌مریكاوه له‌ناوچه‌كه ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵگیرساوه ، تا ئه‌ندازه‌یێك رووسه‌كانیش هه‌مان قناعه‌تیان لا دروست بووه‌و،ته‌نانه‌ت شرۆڤه‌كارێكیان ئاماژه‌ی به‌بوونی چه‌ند تاقیگه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌جۆرجیاوه‌كردوه.!!
ئه‌م تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و یه‌كترتاوانباركردنه چه‌ندی راستی تێدابێ یا هه‌ڵبه‌ستراو له ئێستادا تۆمه‌تی ئاماده‌كراون بۆ یه‌كتری .
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا سه‌رباری بێ باكی له‌م تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆی له ئێستایش دا كه وڵاته‌كه‌یان بۆته كانگای كۆرۆنا..!! ئه‌وان ئه‌و په‌تایه به فایرۆسه چینییه‌كه ناوزه‌د ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر زمانی دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكیان گله‌یی له چینییه‌كان ده‌كرێ و ده‌ڵێن : ده‌بوایه له‌سه‌رهه‌ڵدانی دا زووتر ئاگاداریان بكردباینه‌وه ، نه‌ك شاردنه‌وه‌و خه‌فه‌كردنی ، ئه‌وسا (چاره‌سه‌ری لای ئێمه ئاسانتربوو جیهانیش تووشی كاره‌ساتێكی واگه‌وره نه‌ده‌بوو ) ئه‌مه قسه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تڕه‌مپه بۆ چیینیه‌كان .
ئه‌م هه‌موو ناكۆكی و مشتومرو و یه‌كتر تۆمه‌تباركردنه گه‌لێ مانای سیاسیی قوڵی خاوه‌ن ره‌هه‌ندی ئابووری و ته‌كنه‌لۆجی و ئاینده‌یی له‌خۆده‌گرێ .و ده‌كرێ دوای سه‌ركه‌وتنی پلانه سیاسییه‌كانی ( پلانگێڕی و نانه‌وه‌ی قه‌یران ) باشتر ره‌هه‌نده‌كانی به‌دیار بكه‌وێت .
ئه‌ی خه‌ڵكی كوردستان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و نێوه‌نده‌دا له‌كوێوه‌ی هاوكێشه دیار‌و نادیاره‌كه‌ی ئه‌م فایرۆسه‌دان..؟ له كاتێكدا به‌درێژایی و به‌قوڵایی مێژووی میله‌ته‌كه‌مان ، كوردستان هه‌میشه ئامانج و مه‌به‌ستی داگیركه‌رانی ده‌وروبه‌ری خۆی بووه‌و بۆ داگیركردن و هێرش كردنه سه‌ری و په‌لاماردانیشی بێباكانه هه‌موو جۆره چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوی له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه ، هه‌ر له‌ناپاڵمه‌وه بگره تا چه‌كی كیمیایی ، به هێرش و په‌لاماردانه دڕنده‌گه‌راییه‌كانی داعشی دوایی قاعیده‌وه‌ش .
له ئێسادا خه‌ڵكی كوردستان و نێوماڵی كوردی به‌وه به‌خته‌وه‌ر و دڵخۆشن و هه‌ست ده‌كه‌ن دامه‌زراوه فه‌رمییه سیاسیی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت به ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانییه‌وه ، به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ ، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رژدو موكوڕو دڵسۆزن له‌سیاسه‌تی به‌رگری و پاراستنی ژیانی ته‌ندروست و سه‌رفرازانه‌ی هاوڵاتییان و خه‌ڵكی كوردستان . ئه‌وه‌یان خاڵێكی گه‌ش و سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزی نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی كوردستانه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌و رێگری كردن له‌ته‌شه‌نه سه‌ندنی بۆ ئه‌مه‌ش پیاده‌كردنی به‌رنامه و پلانی ( خۆپارێزی ته‌ندروستی و كارگێری) به‌تۆكمه‌یی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌و بۆته جێگای ده‌ستخۆشی و ئافه‌رینی ناوخۆ و وڵاتان له‌وانه‌ش رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
له‌م روانگه‌یه‌وه خه‌ڵكی كوردستان باوه‌ڕی ته‌واویان به‌سه‌ركردایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌یان هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه مه‌ترسیداره و چاویان له‌وه‌یه به‌كه‌مترین زیان بگه‌نه قۆناغی دوای كۆرۆنا فایرۆس كۆڤید 19 .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێ ئه‌وه‌یه :
كاتێ شرۆڤه و راڤه‌ی په‌یامه‌كانی رێزدار مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین وێرای بوونی ئاماژه بۆ بابه‌ته ئاینده‌ییه سیاسییه‌كان ، بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ی كوردستان پرسی كۆرۆنا فایرۆس ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه كه پرسێكی گرنگی ته‌ندروستی ژیان و زینده‌گی و مانه‌وه‌ی مرۆڤ و نێو ماڵی كوردستانییه به ساخ و سه‌لامه‌تی و به‌هێزو پێزه‌و دوور له پچڕانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگای كوردستانی.
هه‌روا په‌یامه‌كان به‌روونی مانای ئه‌وه‌ده‌گه‌یێنن پرسی كۆرۆنا سه‌رباری ئه‌وه‌ی پرسێكی گرنگی ته‌ندروستی و ژیانه، پرسێكی ئابووری و دارایی و تێچونێكی زه‌به‌ڵاحی توانای مرۆیی و داراییشه ، به‌ڵام له به‌رنامه و نه‌خشه رێگای حكومه‌تی كوردستان و كابینه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی دا ژیان ومانه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا به‌كه‌مترین زیان له‌پێشه‌وه‌ی پرسی ئابووری و داهات وداراییه‌وه‌یه .
ئێستا سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌و نێوه‌نده‌دا له‌نێوان ململانێی شارستانی خۆر ئاوا‌و خۆرهه‌ڵاتدا بۆ پرسی كۆنترۆڵكردنی فایرۆسی كۆڤید-19 ی نوێ ، به هوشیاری سیاسییه‌وه سه‌یری پێشهاته‌كان ده‌كاو دانا‌و ژیرانه ده‌ڕوانێته ئه‌و بارودۆخه نادیاره‌ی كه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه باری ئابووری و سیاسیی هه‌ندێ وڵات داڕمان و داته‌پین به‌خۆیه‌وه ببینێ و له‌ئه‌نجامدا ئاژاوه‌ی سیاسیی و ناسه‌قامگیری ته‌شه‌نه‌ب‌ستێنێ .
له كاتێكدا ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌و بارودۆخه‌ی پۆست كۆرۆنا فایرۆسدا دێنه پێشه‌وه بۆ ناوچه‌ی جێململانێی داعش چۆن چۆنی ده‌كه‌وێته‌وه..؟ ئه‌وه‌یان ئه‌و پرسیاره به‌گرێ وگۆڵه‌یه وا خه‌ریكه سه‌رهه‌ڵده‌دات ، به‌تایبه‌تیش كاتێ مارك لیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه 24-ئازاری 2020 راشكاوانه رایگه‌یاند :
ئه‌و قه‌یرانه‌ی كۆرۆنای نوێ دروستی كردووه، ره‌نگه ببێته هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی سیاسیی و له‌بارچوونی سه‌قامگیری له هه‌ندێك وڵات‌دا.
ڵێڵی و ناروونی پرسیاره‌كه‌ش له‌وه‌دایه مارك لیسپه‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی خۆیشی نه‌شاردۆته‌وه .
دواخاڵی هه‌ره‌گرنگ له‌وه‌دایه‌كه وا پێویست ده‌كات خه‌ڵكی كوردستان هوشیارترو وریا و ژیرانه‌تر له پێناو مانه‌وه له‌ژیاندا هه‌میشه خۆڕاگربن و به‌رنامه‌ی بارسووكی هیچ تێنه‌چووی (خۆپارێزی و خۆپاراستن ، باشتره له چاره‌سه‌ركردن ) په‌یره‌وه بكه‌ن و(ئاینده‌ی خۆم و خاوخێزانه جوانه‌كه‌م و نیشتیمانه ره‌نگینه‌كه‌مم خۆش ده‌وێ ) ، ببێته دروشمی مانه‌وه‌ی سه‌رفرازانه‌ی خۆ نوێكردنه‌وه‌و ئه‌بدێتكردنه‌وه بۆ قۆناغی دوای كۆرۆنا فایرۆس كۆفید 19ی پۆست داعش .